سکالایەکی یاسایی تۆماردەکەین له‌ سەر (فەرەج حیدری)

Monday, 08/06/2009, 12:00

2489 بینراوە


بو هەموو کوردپەروەرو رۆشنبیرانی کورد ل دەرەوەی کوردستان وە بە تایبەت ‌‌ئەوانی لە ئورۆپا . ئەوەی عورفە لە هەموو ولاتانی دێنە ناسین بە دیموکراسیەت و مافی مروڤ کە خەلکەکەی مافی دەنگ دانیان هەیە هەر ل چ شوێنەک بن ، بو نمۆنە امریکیەکان لە هەمو وەلاتانی دونیا مافی دەنگ دانیان هەبو وە زوربەی زوریان رویشتنە دەنگ دان لە بالیوزخانەکانیان لەو وەلاتی کە ل موقیمن لەم هەلبژاردنەی ئاخیر دا. بەلام وەک زانیم بو کورد ئەو مافە نیە کە دەنگی خوی بدات من لێرە پرسیار لە فرج حیدری ئەکەم چ ئەو مافەی بە تو داوە کە کوردەکانی هاندەران محروم بکەی لە دەنگ دان بە بێی ئاماژە کردن بو هیچ برگەیەکی یاسایی . دووەم شت خوت لەبیر کرد توش یەکێک بوی لەو کوردانەی کە ل وروپا بوی وە ئستاش بە پاسپۆرتی سوییدی سەفەر دەکه‌ی . ئەرێ سیاسەت مەدارانی کورد لە بیرتان چو ئێوەش ئاوەرەبون ئەرێ لە بیرتان چو کوردی ئورۆپا چەند خوپێشاندن و نەشاتاتی هەبو بو بەرگری کردن لە ئێوە ئەرێ لە بیرتان چو کوردی ئورۆپا چەند یارمەتی ئابوری خەلکی هەژاری کوردستانیان ئەکرد کە ئەو سەردەمە ئێوە پارەی میللەتی خوتان دابەش دەکردبەینی خوتان ئو کوری میللەتی خوتان بە کوشتندەدا لەسەر پارە . بەلام تێناگەیم بو کوردی ئوروپا مافی دەنگ دانیان نیە ، ئەترسم ئەمەش خالێک بیت لە خالەکانی(ئیتفاقیەی تیجاری) بینی پارتی و یەکێتی . چونکە ئەوەی من دەزانم تا ئێستا ئێمە دەستوری داییمی مان نیە لە هەرێمی کوردستان کو بلێین ئەو کابرایە ئستینادی لە سەر برگەیەکی یاسایی کرد بیت . بەلام لێرە پێتان را دەگەینێم کە کەمپینەک درۆست داکەین و سکالا له‌ سەر تۆ تومار دەکەین(فەرەج حیدری) نە لە دادگاکانی کوردستان بەلکو لە دادگای جینایاتی بلند له‌ بغدادی پایتەخت و له‌ دادگای ئوروپی . لێرەوە داوا لە کوردستان پوست دەکەم بو رێکخستنی ئەم هەلمەتە له‌ دژ ئەوانەی کوردی ئه‌وروپا بێ بەش دەکەن لە دەنگدان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە