لەوانەیەژمارەیەكى زۆرى كادیران دەستلەكاركێشانەوەى خۆیان لەڕیزەكانى یەكێتیى ڕابگەیەنن

Monday, 03/09/2012, 12:00

943 بینراوە



ئەمڕۆكاتژمێر (10:30) سەرلەبەیانى لەمەڵبەندى (3)ى ڕێكخستنى هەولێربەسەرپەرشتى لێپرسراوى مەڵبەند (سعدى پیرە) كۆبونەوەیەك بەسەرجەم كادیرانى مەڵبەندى ناوبراوكرائەم كادیرانەى كەواپلەى ڕێكخراوەیى یان لەئەندام مەڵبەندبەسەرەوەیەلەم كۆبونەوەیەداباس لەپڕۆژەكەى مەكتەبى ڕێكخستن كراكەلەلایەن بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن ئامادەكرابو وناویان نابوكۆنفرانس بەڵام سەرجەم كادیرانى ناوهۆڵەكەزۆربەتوندى دژى پڕۆژەكەوەستان كەژمارەى كادیرانى مەڵبەندى ناوبراو 281كادیردەبێت لەئەندامى مەڵبەندتاكوجێگرەكان سەرجەم كادیران ئەم پڕۆژەیان بەپڕۆژەیەكى تێكدەرانەوەسفكردو وایان باسكردمەبەست لەم پڕۆژەیەتێكدانى یەكێتییەكەلەلایەن ڕەفعەت عبداللە ى بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن داڕێژراوە.دواى ئەم ناڕەزاییەبەرپرسى مەڵبەندگوتى منیش لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدانیم و یاداشتێك ئاڕاستەى مەكتەبى سیاسى دەكەم.لەسەرجەم مەڵبەندەكانى یەكێتى دەنگى ناڕەزایى لەدژى پڕۆژەكەى ڕەفعەت عبداللە بەرزبۆتەوەو لەوانەیەژمارەیەكى زۆرى كادیران دەستلەكاركێشانەوەى خۆیان لەڕیزەكانى یەكێتیى ڕابگەیەنن كەئەمڕۆبەراشكاوانە ئاماژەیان پێكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە