عەدالەت عباس پاراستنەكەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور و كوشتنى دوو پۆلیسەكەى هەڵەبجە

Monday, 18/04/2011, 12:00

1654 بینراوە


كارمەندێكى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور
ماوەیەكى زۆرە دەمەوێت عەدالەت عەباسى پاراستن و نۆكەرى بنەماڵە لەنێو بەڕێوبەرایەتیەكەمان بناسێنم بە گشت لایەك بەڵام دەرفەتم نەبووە ,ئەم باس و خواستە كە بڵاویدەكەمەوە تەنها بۆ پاراستنى سەلامەتى گیانى هەموو ئەو بریندارو كەسانەیە كە بەهۆى ڕووداوەكانەوە دێنە نەخۆشخانەكان بۆ چارەسەر ,بەتایبەتى ئەوانەى كە دژى بنەماڵەى بەرزانین ,من لێرەوە وەك ئەركێكى ئەخلاخى سەرشانم عەدالەت عەباسى پارستنتان پێدەناسێنم بۆئەوەى زەربەى دەستى نەخۆن و خۆتانى لێ بپارێزن.

عەدالەت عەباس كێیە؟
عەدالەت عەباس كوڕێكى هەورامییە و كارمەندى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور كە(پەیمانگاى تەكنیكى هەولێرى تەواوكردووە _بەشى ددان)هەر دواى تەواوكردنى یەكسەر لە هەولێر دامەزرا ئەمەش لەبەر ئەوەى كە لەقۆناغەكانى خوێندنى ئەعدادى و پەیمانگاشدا كارى بۆ پاراستنى پارتى كردووە و كەسێكى نزیكى هێمن هەورامییە و پێشتریش هاوڕێى فەخرەدینى پاراستن بووە ئەو فەخرەدینەى كە لەناو جوند ئیسلامەكاندا كارى بۆ پارستن كردوو دواتر ئاشكرا بووە گیراو پارتى لەبەر گرنگى فەخرەدین بۆ ئەوەى نەكوژرێت لەگەڵ پارتیدا دیل بەدیلى پێكرد,كەسێك هاوڕێى فەخرەدینى پارستنى ناو جوند ئیسلام بێت ئەبێت ئێستا چ كارەبێت و چ قۆناغێكى مەترسیدارى بڕیبێت لەناو پاراستندا؟
ئەم پاراستنەى پارتى ئەگەر چى بەشى ددانى تەوكردووە بەڵام تا ئێستا یەك سەعات كارى لەبەشەكەى خۆیدا نەكردووە هەر لەهاتنەوەى لە هەولێروە بۆ دیوانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى شارەزوور لە لیژنەى موشتەریات دانراوە زیاتر لە دوو ساڵە لەو لیژنەیەدایە؟ئێوە بۆ ناپرسن ئەو پارستنە بۆ ماوەى دوو ساڵ لە لیژنەى موشتەریاتى دەرمانكڕین دانراوە؟ئەو پرسیارە دەبێت یەكێتیەكانى ناو بەڕێوبەرایەتى وەڵامى بدەنەوە,ئەو پرسیارە دەبێت بەكرى خۆیەتى وەڵامى بداتەوە؟
ئەم جاش بەرزانیە یەكێكە لە مەترسیدارترین كەسەكانى ناو بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور كە ماوەى دوو ساڵە هەموو قسەو باسێك و مەعلوماتێكى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور نقڵكردووە بۆ پاراستن ئەوەى لەو بەڕێوبەرایەتییە دەگوزەرێت عەجالەت دەیدات بە باراستن تەنانەت دەوام نەكردنى كارمەندەكانیش دەنێرێت بۆ پاراستن,ئەوەشى واى كردووە كە بتوانێت ئەم كارانە بكات ئەوەیە كە هەورامییەو خۆى نزیككردەوەتەوە لە تایەر هەورامى وەزیرو بەهۆى هەوامى چێتیەوە كەس ناوێرێت لە بەڕێوبەرایەتیدا قسەى لەگەڵدا بكات چونكە تایەر هەورامى پشتى ئەم باشتنە دەگرێت لەبەر هەورامى بوونى.بۆیە دەبێت یەكێتیەكان تایەر هەورامى ئاگادار بكەنەوە لەو مەترسیەى كە ئەو پشتگیرى دەكات كە چ خەتەرناكە.


ڕۆژانى23ى2 هەروەها 22ى3 عەدالەت عباس لەتەوارى هەڵەبجە چى دەكرد؟
ئەم پاراستنەى پارتى زانیارى پزیشكى لەسەر كوشتنى دوو پۆلیسەكەى هەڵەبجە ئامادەكردووە و ناردویەتى بۆ پاراستن.بۆ ئەوەى دڵنیابن لە ڕاستى و دروستى قسەكانم فەرموون بڕۆن لە كارمەندەكانى بەشى تەوارى هەڵەبجە بپرسن لە لێپرسراوى تەوارى بپرسن هەروەها سەیرى كەناڵەكانى كەئین ئین و كوردسات و گەلى كوردستان و كوردسات بكەن بزانن ئەو پاراستنە دەبینن یان نا ؟بەڵێ ئەم پاراستنەى پارتى بە بێ ئاگادارى هیچ كەسێك و بەبێ ڕەزامەندى هیچ لایەنێك بە بێ داواكارى هیچ كەسێ سەربەخۆیان و بە بێ پرس بەفرمانى پاراستنى پارتى سەدریەیەك لەبەر دەكات و لەكاتى بردنى بریندارەكانى ڕووداوەكانى 23ى2 ى2011 و 23ى3 ى2011 هەڵەبجە كە بریندارو كوژراوى لێكەوتەوە ئەم پارستنەى پارتى سەدریەى سپى لەبەر كردووە سەربەخۆیانە و بە بێ پرس چووەتەناو تەوارى هەڵەبجە و لە بریندارەكان نزیك بووەتەوە دەستكارى برینى بریندارەكانى كردووە ئەمە لەكاتێكدا ئەم پاراستنە هیچ پەیوەندیەكى نییە بە پەرستیاریەوە بەڵكو بەشى ددانى تەواوكردووە هیچ ڕۆژێكیش مومارەسەى لە كارى خۆیدا نەكردووە بۆ زانیاریشتان لەدەرەوەش لەهیچ عیادەیەك كار ناكات بەڵكو دوكانى جلوبەرگ فرۆشتنى هەیە .
ئەوەى ئێستا دەبێت بكرێت چییە؟
-ئایا عەدالەت عەباس بە فرمانى كێ چووەتە ناو بەشى تەوارى؟
-بۆچى لە بریندارەكانى نزیك بووەتەوە؟
-گواستنەوەى بریندار كەى ئیشى عەدالەتە؟
-ئایا لە چ بریندارێك نزیك بووەتەوە ؟
-ئایا دەرزى نەداوە لە هیچ بریندارێك؟


پێویستە كەسوكارى بریندارەكان و هەردوو پۆلیسە كوژراوەكە داواى لێكۆڵینەوە بكەن و لیژنە دروست بكرێت لەسەر عەدالەت بۆ ئەوەى بزانرێت چى كردووە لە بریندارەكان. كەمترین سزاى ئیدارى كە بكرێت لەبەرامبەر عەدالەت عەباسى پاراستن ئەوەیە كە فەسڵ بكرێت؟
چونكە بە پێى یاسایی پزیشكى عەدالەت تاوانى ئەنجام داوە و ئەكرێت بەچەندین تاوان سزا بدرێت
1-كارمەندى نەخۆشخانەى تەوارى هەڵەبجە نییە چووە بۆ ئەوێ
2-میهنەكەى هیچ پەیوەندیەكى بەو كارەوە نییە.
3-بە بێ پرس چووتە ناو نەخۆشخانەى تەوارى هەڵەبجە
4-بەبێ ئەوەى كارى ئەو بێت چووە دەستكارى بریندارى كردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە