گۆران ئازادى پەرلەمانتارى كوردستان دەستى هەیە لەشاردنەوەى (100,800,000) سەد ملیۆنو هەشت سەد هەزار دینار!!!

Sunday, 04/10/2009, 12:00

1603 بینراوە


كۆیە
ساڵى ڕابردوو (واتە ساڵى خوێندنى 2008-2009) لەزانكۆى كۆیە سەرجەمى خوێندكارانى قۆناغى چوارەم گەشتى زانستیان بۆ شارى دهۆك ئەنجامدا، بۆهەر خوێندكارێك وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕى (100,000) سەد هەزاردینارى خەرجكرد، بەڵام هیچ یەكێك لەوخوێندكارانە تائێستاكەشى لەگەڵدابێت ئەوپارەیان وەرنەگرتووە!!!
گۆران ئازاد (ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لەسەر لیستى كوردستانى- یەكێتى) كە بەڕێوەبەرى پێشووى كاروبارى خوێندكارانى زانكۆبووەو سەرۆكى لێژنەى وەرگرتنى ئەوپارەیەبووە، هەڵساوە بەڕازى كردنى نوێنەرایەتى خوێندكارانو ڕێككەوتن لەگەڵیانو پەردەپۆشكردنى پارەكەو پێنەدانى بەخوێندكاران، دواى ئەوەى لە مانگى تەمموزى 2008 پارەكەى وەرگرتووە لەبانق، بەبیانووى ئەوەى تازە كۆتایى ساڵەو خوێندكارن ئەوپارەیان لەیاد نەماوەو واباشترە بەشێوازێكى دیكە شوون بزربكرێت!!!!! كە كۆى گشتى ئەوپارەیەش بریتیە لە (100,800,000) سەد ملیۆنو هەشت سەد هەزار دینار!!!
گۆران ئازادى پەرلەمانتارى ئێستاى لیستى نوێبوونەوەو ئاوەدانى!!!و بەرێوەبەرى پێشووى كاروبارى خوێندكارانى زانكۆو لێپرسراوى پێشووى كۆمیتەى ڕێكخستنى زانكۆو پەیمانگاكانى كۆیەى یەكێتى توانیوێتى بەرنامەكەى بۆ شوێن بزركردنى ئەو مبلغە پارەیە زۆرە بە تەزویركردنى واژۆى بەناو نوێنەرانى خوێندكارانو پاكتاوكردنى ئەو حیسابە بەشێوازێكى نایاسایى جێ بەجێ بكات، بەم جۆرە چارەنووسى ئەوپارەیە لە مانگى تموزى ساڵى 2008ى پارەوە بێدەنگەى لێدەكرێت!!!
بەڵام دواى ئەوەى گۆران ئازاد لەلایەن یەكێتى كاندیدكرا بۆ ئەندامى پەرلەمانى كوردستان، كەوتە ته‌سفیاتى حیساباتى خۆى لەگەڵ زانكۆى كۆیەو دەست لەكاركێشانەوەى لە پۆستى بەڕێوەبەرى كاروبارى خوێندكاران، بەمەش هەرچى هى بن بەڕێ بوو هاتە سەر بەڕێو سەرەنجام دەستى ناپاكى لە شاردنەوەى ئەوپارەیە كشف بوو لە مانگى ئابى 2009و تائێستاشى لەگەڵدابێت لێكۆڵینەوەو تحقیقات لەسەرى بەردەوامە!!!! هەرچەندە كێشەكە یەكلایى نەبۆتەوە، بەڵام واچاوەڕوان دەكرێت چاوپۆشى لەناوبراوبكرێت، چونكە لیستى كوردستانى پێ تاوانباردەبێت!!!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە