شەهید کردنی کاوە گەرمیانی و دیاردە قێزەونەکان

Friday, 12.20.2013, 12:00

1095 بینراوە


کاتێک نازییەکان دەدەن بەسەر ماڵەکەی (ئێدوارد مونکی، نەرویجی) دا و تابلۆی (چریکە) دەدۆزنەوە، نازیەکان لە مۆنک دەپرسن کە کێ تابلۆی چریکەی کێشاوە، مۆنک لەوەڵامدا ئەڵێ ئێوە، نازیەکان ئەڵێن: چۆن دەوێریت بوختانێکی بەو شیوەمان دوا بخەیت، خۆ ئێمە هیچمان تابلۆکێش نین، مونک لەوەمدا ئەڵێ: ئێوەش ڕاست دەکەن، بەڵام لەبیرتان نەچێت کەئێوە کارەکەتان ئەنجامدا، ئێوە کارەکەتان ئەنجامدا من تەنها وێنای ئەو چریکەم کێشاوە.
من دەمێکە نانووسم، باوەڕیشم بەنوسین نەماوە، لەبەر کۆمەڵێک هۆ کە جێگەی باس نین. ئەوە ئێوەن، ڕوونتر ئێوە کارە قێزەونەکان ئەنجام دەدەن بۆیە ناچارم دەکەن، کە منیش بێدەنگ نەبم لە ئاست تاوانە قێزەونەکانتان، تیرۆری شەهید کاوە، زیانێکی مەزنی بەکەرتی ووشیاری گەلەکەمان گەیاند، ڕەنگە قەرەبووکردنەوەی یەکێک بێت لەهەرە هاوکێشە چارەسەر نەکراوەکان. چونکە شەهید کاوە جگەلەوەی کە توانایەکی بێوێنەی هەبوو، جەربەزیەکی سنوور نەناسیش بوو، هەرچەند دەیزانی کە دژ بە سەرسەریەک دەنووسێت، شەهید کاوە لە هەرهەموومان باشتر دەیزانی کە خولە سەنگاوی چ دەعبایەکی نەگریس و نەخوازایە، شەهید کاوە ئاگادار بوو، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم تیرۆری نووسەران و ڕوناکبیران کۆتایی دێت ، شەهید کاوە ئاگاداربوو، کە ڕۆژێک دێت کە کوردستانیش بگاتە ئاستی ووڵاتێکی وەکوو سوید، شەهید کاوە گەرمیانی لەوەش دڵنیابوو، تەنها کاتە بڕیاردەدات کە کەی کۆتایی دێت، بەڵام شەهید کاوە گەرمیانی خواستی بوو ساتێک زووتر، کۆتایی بەو قۆناغەبێت.
جارکیان بە تەلەفۆن باسی ئەرتیکلێکی ڕۆژنامەیەکی بەربڵاوی سویدیم بۆ کرد، بەناوی (ئافتۆنبلادت) شەهید گووتی: ئەوێرم بڵیم کە پاش ٥ ساڵی دیکە دەگەینە ئاستی ئازادی ڕۆژنامەگەری سویدی. ئەو سات سووتر دەبوو، لە ئاشکراکردنی نەهامەتیەکان. شەهید کاوە دیاریەک وپاداشتێکی سروشت بوو، بۆ چەساندنەوەی گەلەکەمان، ئەفسووس زۆر دڕندانە و نامەردانە، بەدەستی چەقۆکێشێکی وەک خوولە سەنگاو تیرۆرکرا. بەو هەموو ئازارە لەبن نەهاتوەی شەهید کاوە گەرمیانی، بەدەستی ناڕەسەنێکی وەک مەحمود سەنگاوی دڕنندە، بەرپەرچدانەوەی گەلەکەمان و دەربڕنی ناڕەزایی لەهەموو قوژبنێکی ئەم جیهانە، مایەی دڵشادیە، دەیسەلمێنێت کە گەلێکی زینددوین، هەرچەند بەپێی پێویست لەجێگەی خۆیدا نەبوو، بۆ نموونە خۆپیشاندانەکەی کۆپهاگن تەنها٣ کوردی سوید بەشداریانکرد(کاک شێرزاد، ئاوات خان،خۆم)، کە تەنها لە باشووری سوید زیاتر لە٣٠ کورد دەژی. لەهەمووی قێزەونتر، دیاردەی خۆدەرخستنە و وێنە گرتنە، هەرچەند پێویستە کە دەستخۆشی لەهەموو دەنگێک بکرێت و کەس خەفە نەکرێت، بەلام هەندێک بێتامیان کردوە، نەبێت بە قسەی (بیبیسی) کەلە ڕاپۆرتێکیدا باس لەسەدام دەکات و ئەڵێ وێنەی سەدام لە هەموو شوێنكیدا بەدی دەکرێت، بەڵام کە ڕوخا بە ئەو سامانە زەبەلاحەی کەلە وێنەدا خەرجکرا، کرایە خۆراکی ئاوەڕۆکان. یان دیاردەی ڕۆژنامەی زۆرووبۆر، ئەوەش ڕاستە کە ئەمڕۆ ڕۆژنامەگەری بۆتە باشترین بازرگانی بۆ کەسانی هەلپەرست خۆپەرت، زۆرێکیش لەوانە تەنها خۆدەرخستنننەبێت هیچی دیکە نین، دەیان ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی دەبینن کە کات بەفیڕۆدا هیچی دیکە نین، بۆ نموونە دەیان ماڵپەڕ تەنها کۆپی هەواڵەکانی ڕۆژنامەکان دەکەن، لەکاتێکدا دەتوانن کە ئەرکەی دەیکێشن بەرنامەیەکی دیاریکراویان هەبێت، بۆ نموونە هەواڵەکانی ڕۆژنامەکانی ووڵاتانی ئەوروپی و جیهان بگوێزنەوە، تا دەگاتە هەواڵە کۆمەڵایەتی زانستی. کە وادەکات خوێنەری کورد ئاگای لە هەموو ڕوداوو داهێنەکان بێت.
یان هەر وەکوو هەمو جارێک وەکوو جاری جاران کە هەر کەسێک لە نیشتیمان تیرۆر دەکرێت، دەبەجێ کۆڕێکی ماتەمینی ڕیک دەخرێت، سەرکۆنەی تاوانەکە دەکەن، هەروەکوو خولە سەنگاوی خۆشی سەرکۆنەی تاوانەکەی کرد،ئیتر چاوەڕی دەبین تا کەسێکی دیکە تیرۆر دەکرێت، پاشانیش هەریەک بەرەو ماڵی خۆی دەگەڕێتەوە. با ئەم شێوازەش کۆتایی پێبهێنن، نموونەیەک ٧ دیسامبەری ساڵی٢٠٠٨ پۆلیسی گرێکلاند، مێرمنداڵێکی ئەنارکیستی کوشت، هەرچەند ڕاپۆرتی پزیشکە سەلماندی کە گوولەک ڕاستەخۆ نەندراوە بە کوژراوەکەوە، بەڵکوو ڕاپۆرتی ناوبراو ئەڵێ گوولەکە بەر تەنێکی ڕەق کەوتوەو پاشان هەڵبەزاوەتەوەو بەر ئەو گەنجە١٥ ساڵیە کەوتوە. بەڵام گەلی گرێکی بەوەشەوە نەوەساتن بەڵکوو گرێکلاندیان سووتاند، نزیکەی٢٠ کۆنسوڵگەری خۆیان لە دەرەوەی وولات سووتاند، زیاتر لە ٣ وەزیر دەستی لەکار کێشایەوە. من ووڵاتێکم بۆچیە بێتە دۆزەخی نیشتیمان پەروەران و مرۆڤە ڕاسگۆکان؟
http://www.yelah.net/arkiverad/20081207225746
نموونەیەکی دیکە، نازیەکانی گرێک لاند تەنگیان بە شیوعیەکان و چەپەکانی گرێلاند هەڵچنی، نازیەکان بەوەشەوە نەوەستان، یەکێک لە مۆسیقارە ناودارەکانی سەربە شیوعیەکان لەناوەڕاستی گرێکلاندا کوشت، ئیتر دوای ئەوە، چەپەکان و شیوعەیکان دوو نازی گرێکلاندیان تۆپاند، ئێستا نازیە زلەکانی گرێک بەبێ پاسەوان ناوێرن لە مالەکانی خۆشیان بچنە دەرەوە. ئومێدە کە کار نەگاتە ئەو ئاستە، بەڵکوو خودی یەکێتی بتوانێت شان شکۆ بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، یەکێتی بەبێ چەقۆ کێشەکانی وەک خولەکان جوانتر دەبێت.
http://arbetaren.se/artiklar/grekland-i-raseri-efter-mord-pa-antifascist/
ئەم لینکە دەربارەی کوشتنی ئەو هونەرمەندی ڕاپەی ئەنتی فاشستە، بەداخەوە ئەرتیکلەکەیکەبە دوورودرێژی باسی لەتۆڵەسەندەنەوەی کوشتنی دوو فاشی گرێکی دەکات، بۆ نەدۆزرایەوە.
بەکورتی، تۆقاندن و تیرۆر، هیچ لایەنێک و دەستەیەکی نەگەیاندۆتە ئامانج، مێژووژ تژیە لەنموونە، هیتلەری ئەڵمانییای نازی بە تۆقاندن و تیرۆر جیهانی هێنایە گریان، کەچی لەئەنجامدا خۆی و بیرۆکەکەی تێیداچوون، بۆیە بیر لە جوانکردنی نیشمان بکەنەوە ، با لە بەنداوەکەی دووکانەوە جوگەلەیەک هەڵبەستین بۆ ناوەڕاستی سلێمانی، چونکە شار بە ڕوبارەوە جوانتر و دڵگیرتر دەبێت.
لەنزیک ڕووباری (کورە) کەبەنێوەڕاستی شارتی تبلیسی جۆرجیادا تێدەپەڕێت، بۆ ئەو شوێنە دەگەڕام کە ڕاسڤیلی باسی هاتنی سەرەتای تورکەکان دەکات، کە ئەڵێ: نان و شەکری دوو هەفتەیەم خستە توێشەبەرەکەمەو بەرەو خوارووی ئاوی کورە بەڕیکەوتم، بۆ سەرزەویەکەم. بەڵام پاش هەفتەیەک کە گەڕامەوە، دیتم تبلیسی کەسی تێدا نەماوە، کوجەو وکۆڵانەکان پڕکرابوو لەتەرمی دوست کەسەکانم خۆشەویستەکانم هاوشارییەکانم، بەڵام ئەوەی سەیربوولام، تەرمی کیژۆڵە وکوڕگەلم تیاندا بەدی نەدەکرد، دوای زانیم کە کیژان و کوڕەکانمانیان وەکوو کۆیلە دەستبەند کردوەو بردویانن، هەتا توانیبویان خەڵکی بێچەکی هاوڵاتیانی منیان کوشتوە، بە ئەو پەڕی نامەردانە و وەحشیانە پیر وپەککەوتەیان لەت پەت کردوە،، بەڵام کیژۆڵەکانیان لەگەڵ خۆیان بردوە، بەباوەڕی خۆم جێگاکەیم دۆزیەوە کە ڕاسڤیلی باسی دەکات، باخچەی ڕاسڤیلی بوە، ڕاسڤیلی نوسەری ئەو مێژوەیە باس لە سەرەتا ترین هاتنی تورکەکان دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی٩٠٦ زاینی، واتا نزیکە ١٠٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ، بەکورتی لەو جێگایەوە دیمەنی شار هەتا بڵێی دڵگیر خۆی دەنواند، کە ڕووبارەکە بەنێوەڕاستی شاری تبلیسدا تێدەپەڕیت. بۆیە بەبیرمدا هات ئەگەر دڵسۆزانی شار داهێمان و جوانکاری بنوێنن، کەلە پشتی بەنداوەکەی دووکانەوە، لە گوندی قۆمرغانەوە پاشان بەردەمی گووندی چاڵاوەوە وەک چاڵ هەڵکەندنەکەی کەناڵی سوێسی میسری ئاوەکە بگەیینە نزیک گاپیڵۆن و پاشان بۆ پشتی گۆیژە پاشانیش بەتونێلێک بەنێوەڕاستی شارەکەدا تێپەڕێنن بۆ دەشتەکان تا دەگاتە شارەزوور، ئای ئەوسا شارەکە چەندەی دیکە دڵگیر تر دەبێت. دەی هیمەتێکی مەردانە، دڵنیام زۆری تێناچیت، چونکە دوور نیەو ئاسانیشە.