سلێمانی هاواریەتی بۆئازادی ...!

Friday, 21/10/2011, 12:00

1354 بینراوە





سبه ینى̌ مه ولانادیته وه و, به رگی غه ریبی شام فرى̌ ده دات ... قسیده یه كی نوى̌ پیه و ,ئه مجاره له خانه قا نایخوینیته وه . چاوه روانی مونه سه كه ی مه یدانی ئازادیه ...تاگوی یاساوڵه كانی پی كه ربكات ... نالی بریاری داوه چامه نه نوسی و نه چیته وه بو شاره زوورو , به دیداری حه بیبه شاد نه بیت , له سلیمانی لابدات و له حزوری لاوه كانی شاردا بوه ستى̌ ... مه حوی ئیدی رووناكاته سارا و ,چاوه روانی واده ی ئه جه ل ناكات .په له یه تی بگاته ئه وی و, گوی بیستی هه واڵی ئازادی شاربى̌...سالم له حه سره تی گه رانه وه ی هاوریى̌ كه ی . به چه پكی نیرگسه وه مزگینی
ده داته كوچه و كولا̌نه كانی شار .پیره میرد له مامه یاره وه بۊناوه ندی شار ده روانى̌, ئاخۊكه ی ده گه م?هه مووان چاوه روانی گه یشتنم ده كه ن , ئاگرشۊرشی سپیان بۊبكه مه وه... جه مال عیرفان پربه گه روهاوار ده كات .من میژووی زاڵمانی شار ده زانم,ریگام بۊچۊڵكه ن... ئالا̌كه م سه ربورده ی خیانه تی حاكمانی تیا نه خشاوه... هه مووان به ریوه ن ... بیكه س , قانع , ئه حمه د موختار
گۊران, تادیت ئاپورای خۊپیشاندان فراوان ده بیت.
شه قامه كان جمه یان دیت .خاڵەڕەجەب تۆپەکەی داوەبەشایاو،دەیەوێت بگاتە نەجمەدینی مەلاو ، ئەویش لەگەڵ خۆی بەرێ . شار خرۆشاوە، مێژووی کۆن و نوێ تێکەڵ بوون . هەمووان پێش بڕکێیانە،تابگەنە حزوری مەولاناو گوێ بیستی قەسیدەکەی بن .مەیدانی ئازادی لێوان...لێو بوو. عەولەسیس هاواری کرد! ئەمڕۆ داری ئازادی بەردەگرێ. بەفرین کۆمەڵێک رۆژنامەی هەڵوێستی پێیەو ،دەڵێت چاوەڕوان بن،کاروان بەڕێوەیە؟ هاوڕێیانمان نەگەیشتون.نابێت کەس بێبەش بێت لەگوێ بیستی قەسیدەکە... هەمووان ڕێدەکەن..! ئارام لەتەنگی سەرەوە نزادەکات زووبگاته ئەوێ. ڕیشە لەگەرمیانەوە، مێژووی داستانەکانی هێناوە، بیدات بەگوێ جەلادەکانی شاردا.ووریا سوور چیرۆکی ئەشکەنجەی تەور وەشێنەکانی نوسیوە،دەیەوێت زوو یخوێنێتەوە. کوچەو کۆڵانێکی شار نەماوە ژان نەیگری و نەوەکانی، بەرەو مەیدان نەنێرێ ... مەیدان کەسی تر ناگرێ . هەمووان چاوەڕوای سەدای یکرۆفۆن دەکەن . جەلادەکان کوچەو کۆڵانەکانیان تەنیوە. لولەی چەکەکانیان ئاڕاستەی دڵی شار کردوە... سیخناخن لەڕق وتوڕەیی و،دەیانەوێت، لەچرکەیەکدا شەقامەکان بەخوێن سوور کەن . هەواڵ گەیشتە ڕێژوان قەنارە بۆهاوڕێکانی هەڵخراوە،باڵەکانی وەک فریشتە کردەوە، هاوڕێکانی داپۆشی و هەنگاو دەنێ. لەگوزەری خانەقاوە سوورکێو بەڕێکەوت .ئومێد بەلافیتەیەکی سپیەوە ڕووەو مەیدان دەڕوات ... لەچەمچەماڵەوە گەرمیان بازگەکانی جەلادی بڕی و گەیشتە شەقامی سالم... لەکەلارو هەڵەبجەوە،بیلال وسەرکارو هاوەڵەکایان،تەوقی دیلێتی بازگەی عەربەتیانشکاند ، کەمێکی تر دەگەن.ئێستا هەمووان گەیشتن . شاردەیەوێت گوێ بیستی قەسیدەیەک بێت ،مێژووی زیاد لەدووسەد ساڵەیەتی...ئەوقەسیدەیەی بەخامەی مەولانا دەست پێدەکات و، بەسەر سلێمانی دا خول دەخوات و، مێژووی زاڵمانەی جەلادەکان دەگێڕێتەوە... ئەمڕۆلەمەیدای ئازادی کۆتایی هات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە