له ئوسترالیا حه‌یا باری کردوه عه‌جه‌ب حه‌یا نه‌ماوه.......
Thursday, 18/11/2010, 12:00
1190 بینراوە
شتێکی زۆر سروشتی و ئاساییه ، هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه چ حیزبی بێت یان غێر حیزبی بێت ، کۆمه‌ڵه یان ئه‌نجومه‌ن دروست بکات ، به‌مه‌رجێک بنه‌ماکانی دیموکراتی له‌به‌ر چاو بگرێت و پێشێلیان نه‌کات ،بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی ئه‌وها گرینگ ،پێویسته پرس و ڕا به هه‌موو تاکێکی ڕه‌وه‌ندی کوردانی ئوسترالیا بکرێت و بیر‌و بۆچونی کۆمه‌ڵگای کوردیش به‌هه‌ند وه‌ربگرن و ، نه‌ک چه‌ند که‌سانێکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک، به‌میزاجی خۆیان هه‌ڵسن به کۆبونه‌وه‌و بڕیارێکی تاک ڕه‌وانه و دکتاتۆریانه‌ی به په‌له و بێ ئاگاداری ڕه‌وه‌ند و کۆمه‌ڵگای کوردان ، بریاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێکی کوردان بده‌ن و بڵێن ئه‌و ناوانه نوێنه‌رایه‌تی ئێوه ده‌که‌ن ! ئێمه هیج کاتێک ئه‌وانه به نوێنه‌ری خۆمان نازانین و ده‌بێت به کۆی ده‌نگ و به هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وه‌ندی کوردان بریاری له‌سه‌ر بدات ، نه‌ک له ماڵی نۆفل کۆبونه‌وه‌ی نه‌هێنی بکرێت و به هه‌وه‌سی خۆیان بڵێن تۆ سه‌رۆک و تۆ جێگر و تۆ به‌پرسی به‌حر و به‌ڕی !!!
به‌راستی غه‌درێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو تاکێکی ڕه‌وه‌ندی کورد ، وه‌مافی هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌فه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی و ڕێگری بکات له ئه‌نجامدانی کارێکی دیکتاتۆریانه‌ی ناڕه‌وای ئه‌وها ،
ئێوه هیچ کاتێک ناتوانن ببنه نوێنه‌ری کوردانی ڕه‌وه‌ندی ئوسترالیا ، چونکه زۆر به‌تان پێشتر خۆتان له زۆر بواره‌وه چ له ئوسترالیا چ له کوردستاندا تاقی کردۆته‌وه و که‌چی خۆش به‌ختانه له هه‌موو بواره‌کاندا شکستتان هێناوه !
به‌ڕاستی مه‌هزه‌له‌یه چه‌ند که‌سانێک له‌ماڵی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ستاون ، به‌دابه‌شکردن و دیاری کردنی کاره‌کان له نێوان خۆیاندا بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت و پرس به‌که‌س بکه‌ن ! ئینجا له به‌یان نامه پڕ له گاڵته‌جاڕیه‌که‌یاندا داوا له ڕه‌وه‌ندی کوردان ده‌که‌ن که پاڵپشتیان بکه‌ن ، کورد وته‌نی (پرسه گورگانێ به ڕه‌وه‌ندی کوردان ده‌که‌ن) !
ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه دژ به به‌یان نامه هه‌زه‌لیه‌که‌ی خۆیانه و وه له‌هه‌مان کاتدا دژی دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌که‌دار ده‌که‌ن ،
ئه‌و که‌سانه‌ی که ناوه‌کانیان ئاماژه پێکراوه، جێگای داخه زۆر به‌یان له کۆمه‌ڵگاکاندا سه‌رۆک و سکرتێر و ئه‌ندامن و که‌چی تا ئێستاش نه‌یان توانیوه ئه‌و کۆمه‌ڵانه و ئه‌و بنکه په‌رتو بڵاوانه رێکبخه‌نه‌وه و بۆ یه‌ک ئامانجی هاوبه‌ش کار بکه‌ن که‌چی جاڕنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی کوردانمان بۆ لێده‌ده‌ن!
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی کوردان له ئوسترالیا ،نابێت به نه‌هێنی و له‌سه‌ر چه‌ند که‌سانێک قۆرخ بکرێت خۆ په‌رتوکی ئاسمانی نییه بۆ چه‌ند که‌سانێک هاتبێته خواره‌وه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وان بێت ! ده‌بێت هه‌موو کوردێکی دانیشتوانی ئوسترالیا ،ئاگاداربن و به‌شداری تیادا بکه‌ن ، وه بزانن ئه‌و که‌سانه کێن که خۆیان بۆ نوێنه‌رایه‌تی کوردانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داناوه و به‌و کاره هه‌ستاون ، ده‌بێت ئه‌و نوێنه‌رانه به زۆرینه‌ی ده‌نگ و له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ده‌ست نیشان بکرێن ،وه‌ده‌بێت تازه‌بوونه‌وه‌ی تیابێت بۆ گۆڕینی توانا کۆنه‌کان و هێنانه پێشه‌وه‌ی سه‌ر و سیمای تازه و به توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون و خه‌مخۆر !
من نازانم ئه‌و که‌سانه‌ی که زه‌مه‌نێکه پاشقولی میلله‌ته‌که‌یان ده‌گرن و هه‌ر رۆژێک له ئاشێکدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان لێ ده‌که‌ن ، چۆن ده‌توانن ببنه نوێنه‌ر و خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای کورد بکه‌ن له ئوسترالیادا ؟!
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردانی ئوسترالیا ئوسترالیا
18/11/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست