ڕوانگەی ئەمنیەتی دەسەڵاتی تازە لەئێران وخواستەکانی کەمینەکان

Wednesday, 27/11/2013, 12:00

1628 بینراوە


بەرایی :
ماڵم بە سێ چەپەی بەقوڕ گیرێ ئەگەر پێم ناخۆش بێ کوردوستان سەر بەخۆ نەبێ ، ماڵم بە سێ چەپەی بەقوڕ گیرێ کە ڕقی شەخسیم لە سەرۆک حیزبێک یان بەرپرسی حیزبێک یا،،،،،، لە باشوری وڵات بێ (سەتا نزیک لە ٤٥ باشور هەر ئازاد نەبووە !) . ئەگەر دامەزراندنی کوردوستانی مەزن بۆ کەسێک یا حیزبێک خەونە ! بۆ من خەونێکی شیرین وڕەوایە خۆزگە هەموو شەوێ ئەو خەونە بێتە سەرینم کە رۆژگارێک بگا بچمەوە سەر سنگو بەڕەی خۆم بە نانودۆی خۆم لەگەڵ چاکوخراپی نەتەوەکەم بگریم ، پێبکەنم ،لە کۆتاییشدا لەسەر خاکی خۆم سەر بنێمەوە.
چەند رۆژی رابوردوو لە شاری سلێمانی پاتەختی رەوشەنبیری ،، شارە حەیاتەکەی شارۆنی ونی کوردان ،، ژنانی دەسەڵات بە جلو بەرگی نیزامیولەپشت سەریان پیاوانی دەسەڵات دەتگوت خەریکن شێران بە گوێیان بگرن !؟ بەعسئاسا هێرشیان دەکردە سەر ئەو ژنانەی لە لە رۆژی توندوتیژی دژی ژنان خۆپێشاندانیان بەڕێوە دەبرد ودەیانخواست قسەی دڵی خۆیان بگەیەننە هاوشارەکانی خۆیان ئەوەش گوناح نییە . بەدەست خۆم نییە هەر کات لە مێدیای دەسەڵات گوێم لێ دەبێ دەڵێن ، سەرۆکی هەرێم ، یا هەرێمی فیدڕاڵ ،،،، بزەم دێتێ بۆ؟ وڵاتێک کە سی ساڵ سەدام بەڕێوەی بردبێ وسوننەی کەمینە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتبێ ،، وڵاتێک کە سەتا نزیک لە ٦٥ دانیشتوەکانی شیعە ئایین بن دەکرێ باس لە عێڕاقی فدراڵ بکرێ ! لەوەش بترازێ کۆماری ئیسلامیشت جیران بێ !بەڵام چبکەم کوردگوتەنی ، بەرد زۆرەو پاساریش زۆر ، جا بەردی خۆماڵی یانژی بەردی داگیرکار . هەرچەند برینی دیکتاتۆڕی خۆماڵی لە برینی بیانی بە سۆ ترە.
ماوەی قسەکانم گرێ دەدەمەوە بەو سەردێڕەی کە لەلای سەرو هاتووە .شڕۆوەی کەسانی زانیارو ئاکادێمی بۆ دەسەڵات بەڕێوەبەرانی دەسەڵات دیارە بەکورتی کۆم کردۆتەوە مەبەستی سەرکەش وێچونی دەسڵاتی کورد لەباشور و دەسەڵاتی تازەی ئێران لەسەردەمی روحانی دا ورێڕەوی چۆنیەتی دەسەڵاتداری شێوەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بەگشتیو بەتایبەت باشور .(ج : خوێنەر خراپ تێنەگا ئاخوندو کاربەدەستی خۆماڵی وەک یەک ناشوبهێنم .)
هارولد لاسوڵ ، مامۆستای زانستە سیاسیەکانی زانکۆی ، شیگاکۆ ، دەڵێ : لە نێوان دەوڵەتی (دەسەڵات) پۆلیسی و دەوڵەتی نیزامی گەرا جیاوازی هەیە ،لە دەوڵەتی پۆلیسیدا تاقمێک یانگرووپێکی نیزامی بەدەستتێوەردانی راستەو خۆ لە سیاسەتی ناوخۆیی دەتوانن دژبەرو رەخنەگەرانی خۆیان کۆنترۆڵ بکەن وبەچۆک داهێنن .
دوو: تیلمان ،، خاوەنی ڕایەکی دیکەی کاروباری سیاسی دەڵێ : هەر چەند سەرکوت دەتوانێ بە زوویی کێشەکان چارەسەر کا بەڵام تایبەتمەندی دەسەڵاتی توندئاژۆی سیستمی سیاسی نیشانەی بە هێز بونی ئەو سیستمە نییە بە پێچەوانە نیشانەی لاواز بونی ئەو دەسەڵاتەیە .
سێ : لاسول ، دەڵێ : دەوڵەتێک کە سەرکوت وهێز بەڕێوە دەبا ، کە بەرپرسانی لایەنگری توندوتیژی بن و ناوەندەکانی دەسەڵاتی لەچەنگ دابێ .
چوار :جان سامۆئێل فیتچ،، مامۆستای زانکۆی / کلەڕا / دەڵێ : دەسەڵاتی نیزامیگەری یان دەوڵەتی سەرکوتکار لە دوو بابەتدا یەکیان گرتۆتەوە ، هێزی سەرکوت و مرۆوە سیاسیەکان یەکیان گرتۆتەوە کە دەسەڵات بە زۆرە ملی بەڕێوەبەرن !؟
پێنج : رابرت تەدگار ، مامۆستای زانکۆی / نێوادا / دەڵێ دەوڵەت یادەسەڵاتی پادگانی (سەربازی) جیاوازی ناخاتە نێوان شارەزایانی سیاسی ولەشکری ، بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەرکوت گەر کێشەکان چارەسەر دەکا . هۆی سەرەکی پێک هاتنی ئەو دەسەڵاتانەش ئەوەیە کە ، بەجی گەیاندنی خواستو ویستی خەڵک لەلایان دەسەڵاتی سەرکوتگەر کەم بێ و داواکاری رەوای خەڵک بۆ بەشداری کردن لە خۆبەڕێوەبردن زۆر بێ .
نوسینی : برایم رەشیدی ،، شڕۆوەگەری سیاسی .
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەر کەریمی
٢٧/ ١١/ ٢٠١٣/ ت/ فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە