دەوڵەتی تورکیا؛ لە عەقڵدا گەمژە، لە هەڵسوکەوتدا دڕەندە

Wednesday, 11/01/2012, 12:00

1612 بینراوە


سەبارەت بە دڕەندەیی تورک وگەشەسەندنی تا ئاستی ئینسانی کامڵ وئاسایی کات وهەلوومەرجی تایبەتی پێویستە،ئەمە یەکێک بوو لە ستراکچەرەکانی نووسراوێکی پێشووترم *شایانی باسە دوابەدوای ئەو هەوڵە درۆن و نادروستانەی فەرمانڕەوایی تورک دەرهەق بە یاسا تازە کەی پەرلەمانی فەرەنسی لەمەڕ کێشەی ڕەچەکوژی ئەرمەن،ئەوەبوو ئەردۆگان ی بەڕەگەز ناتورک و بەجەستەو ئەقڵ تورک ،هەوڵی تێکەڵ کردنی کێشەی مێژوویی جەزائیروفەرەنسای ئەدا،ئاکام نیکۆلای سارکۆزی هاتە وەڵام و ئاگاداری ئەردۆغانی کرد کە دەم نەنێتە ناو خوێنی جەزائیریەکان وبۆ مەرامە نائینسانی یەکانی خۆی سودی لێ وەرنەگرێ..بەم جۆرە کێشەی فڕەنسا وتورک گەشتۆتە ئاستێکی توڕەبوون وتورکیش وەک گیانلەبەرێکی دڕندە توشی پەرکەم و ناڕەحەتی بووە.ئەمە ساتەوەختێکی لەبارو گونجاوە بۆ بزاڤی کورد کە سود لەم ناکۆکییە سیاسیە وەرگرێت وبە ئاڕاستەی تڕۆکردنی تورک هاوکاری فەڕەنسا بێت.کاردانەوەی تورک و شپرزەبوونی نەک هەر لە دڕەندەیی یەکەیدا بەدەرکەوت ،بگرە گێلانە ونەفامانە کەوتووەتە سوکایەتی کردن بە ناوی (نیکۆڵای سارکۆزی)و بۆ نموونە،کارگەیەکی کلینیکسی توالێتی خستۆتە گەڕ ،بەرهەمە کانی کە بابەتی ڕۆڵی توالێت و پاکەرەوەی منالن..ناوناوە سارکۆزی**
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ڕاگەیاندنەکانی تورکا بڵاو بۆتەوە سەبارەت بەم بەرهەمە، کارگەیەک لە هەرێمی قایسەری تورکیا ئەم ڕۆڵە بەرهەم ئەهێنێ وبڕیارە سێ هەزار پاکەت لەم کلیێنکسانە ، بە خۆڕایی لە مەیدانەکانی تەقسیم وئاکسرای پێشکەش بە توریست وئەو فەڕەنسیانە بکرێ کە لە ئەستەمبوڵ و تورکیادا سەرقاڵی گەشتن..دیارە بە مەزندەی تورک ئەمە سوکایەتییە بۆ سارکۆزی، بەلام ئەمە خۆی لەخۆێدا گێلێتی وکاڵفامی تورک نیشان ئەدات کە چۆن گێل وشپرزە ئەبێت لە ئاست هەر کارەسات وڕووداوێکا ،خۆ ئەگەر دەسەڵاتی تورک فرەترو هێزدار تربووایە لە هی فەڕەنسا ئەوا کوشتارو خوێناوی ئەکردە وەلام . بەکورتی تورک گەر توانای هەبێ لە ئاست ناحەزەکانیا ئەوا جەنگ وکوشتار بەرپا ئەکا وئەگەریش نەدار بوو ئەوا تووشی پەرکەم و کرداری گێلانە ئەنوێنێ ،ئەمە هەڵوێستە گێلانەیەش ڕووی زەردی تورک لە ئاست یەکێتی ئەورپادا سوک تر ئەکا ،و خۆیان ئەیسەلمێنن کە پێگەو شوێنی ئەوان نەک لە ناویەکێتی ئەوروپیدا بگرە لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بوونی نیە ، ئەمانە ئەو پاڵنەرانەن کە وا لە ژنێکی تورک بکات ،هاواربکات شەرم ئەکەم لە تورک بوونی خۆم *** !

_______________________________

*بروانە ئەم نووسراوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d198aa3d

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d198aa3d
**ئەمە یەکێکە لەو لینکانەی کە باس لەو بەرهەمە ئەکات ،بەتورکی
http://www.sokerehber.com


*** سەرنجی ئەم ڤیدیۆ یەبدە سەبارەت بەم ژنە تورکەی خۆی لە تورک بوون داماڵی

**********************

**********************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە