باگكراوندەكانى شكستى یەكیتى ؟!

Monday, 07/10/2013, 12:00

1846 بینراوە







لەراستیدا لیرەولەوى ، لەکوردستان ودەرەوى کوردستان دەیەها ووتار ولیکۆلینەوە وگفتوگۆى کراوە لەتەلەفزیۆن ورادیۆ وکەنالە ناوخۆیى وئاسمانیەکان لەسەر شکستى یەکیتى وچۆنیتى چارەسەکردنى هۆکارەکانى شکست بوونى ئەم هیرە دەخریتە روو بەلام گرفتەگە ئەوەیە کەیەکیتى ئامادە نیە گۆى بگری ، هەتا ئەم ساتەش جۆریک لەدۆگمایبوونى پیوە دیارە وپەیرەوى لەسیاسەتیکى پۆپۆلیستانە وکونزەرڤاتیزمانە دەکات ، پیش ئەوەى باش لەو خالانە بکەین کەپیویستە یەکیتى بگریتە بەر بۆدەربازبوونى لەچەقبەستووى وبەجیمابوون لەرەورەوى میژوو وبەمەدەنیبوون پیوستە بەکورتى باس لەو خالانە بکەین کەیەکیتى گەیاندە ئەم شکستبوون وپەراویز بوونە لەسەر گۆرەپانى سیاسى کوردستان ، لەراستیدا شسکت بوون لەسیاسەتدا وەکو هیز شتیکى سروشتیە وهەموو هیزیک لەگەمەى سیاسەت دا جاریک دەدوریت وجاریک شکست دینیت بەلام گرفتەکە ئەوەیە ئەو شکستەى ببیتە مایەى کاردانەوەى خراپ بۆسەر لایەنەکانى تر وەکو ئەوەى کەعەلمانیەکانى میسر لەدژى ئیخوان بەرپایان کرد ..گرفتەگە ئەوەیە کەئەم هیزە رووەو هیزیکى تاریک وچەقبەستوو وتاکرەو ودۆگما هەنگاو بنیت ولەکۆتاییدا تەنها ببیتە بنەمالەیەکى تاکپەرست کەمەترسى بۆسەر ئازادى ودیموکراسیەت وپرۆسەى مافى مروڤ لەکوردستان دروست بکات ..
لەگرنگترین ئەو خالانەى کەیەکیتى بەم شکستە گەیاند :
یەکەم : گوئ نەگرتن لە نووسەر وروشنبیرى نایەکیتى وناجەلالى ، کەئەم کارەى بووە هۆى ئەوەى بەراستى وجوانى هەلە ستراتیژییەکانى خۆى نەدەزویتەوە ، وتەنها لایەنیکى شتەکان ببینیت ، وبەنیوە کارى لەسەر شتەکان دەکرد ، بۆنموونە هەرەشەکانى مەلابەختیار کەکارگیرى مەکتەبى سیاسى ئەو حیزبە بوو لەنووسەران (فاروق رەفیق ومەریوان وریا قانع و ..هتد) رووى دەرەوە ورووخسارى ئەو حیزبەى بەیەکجار ناشرین کرد تەنانەت زیاد لەهەزارەها خوینەرى ئەم دوو نووسەرەى لەخوى توورە ونیگەران کرد بەتایبەتى چین وتویژى خویندکاران وخوینەرانى روزنامەکانى هاولاتى وگۆڤارى رەهەند ..چونکە ئاشکرایە کەمەلا بەختیار لەکتیبى (دیموکراسى لەنیوان مودیرنیتە وپۆست مودیرنیتەدا) تەشهیرى بەنووسەرانى گۆڤارى رەهەند کرد ..
دووەم : لەماوەى بیست وپینج سالى حوکمرانى ئەم حیزبەدا بەتایبەت لەپاش شەرى ناوخۆى دا لەگەل هپزى ئیسلامیەکان وپارتى دا ئەوەى کەلاى ئەم هیزە گرنگ نەبوو هاولاتیبوون ومەدەنیەت ودیموکراسى ومافى مرۆڤ بوو .. لەبرى ئەوەى ئەمانە جیبەجی بکات کەچى سەرقالى مەحسوبیەت ومەنێوبیەت و خزم خزمینە وبەکویلەکردنى گەنجەکان بوو ..
سیهەم : ئەو دیموکراسیەتەکەى کەیەکیتى وتەنانەت پارتیش لەکەنالە ئیعلامیەکانیانەوە لاف وگەزافیان پیوەى دەدا ، دیموکراسەتیکى کرچ وکال وبی کەلک وسواو وبیمانابوو ، دیموکراسەتیک بوو کەتەنها بۆ چەواشەکارى ودەمکوت کردنى خەلک بوو .. سەرپییانە خۆیان وادەردەخست کەهیزیکى دیموکراتخوازن بەلام لەراستیدا دوور ونزیک هیچ پەیوەندییەکیان بەبچووکترین بنەماکانى دیموکراسیەتەوە نەبوو ، چونکە لەکارەکانیاندا جیاوازییەکى زۆریان لەنیوان تاکەکانى جەماوەردا دەکرد لەرووى حیزب وبنەمالە وناوچە وعەشیرەت ..هتد ..
چوارەم : بەحیزبى کردنى سەرجەم جومگەسەرەکیەکانى کۆمەلگە هەر لەدام ودەزگا پەورەدەردییەکان ویاسا ودادگا ومزگەوت هەتاوەکو وەزارەتەکان وتەنانەت روشنبیران ونووسەرانیش .. ئەم هەولەى یەکیتى بۆ بەیەکیتى کردن وبەحیزبى کردنى سەرجەم جومگەکان کاریکى واى کرد کەجەماوەر بەشیوەیەکى فراوان نارەزایى لەبەرامبەر دەربرن چونکە هەموو مروڤیک بەئاسانى ئیرادە ویژدانى خوى بەحیزب نافرۆشیت ، یەکیتى لەم هەنگاوە ترسناکەى دا لەحیزبى ستالینى روسى وبەعسى ێەدامى وفاشیرمى موسولینى ونازیزمى هیتلەرى ئەلمانى دەکرد کەکتومت هەمان بەرنامە وپرۆگرامەکانى ئەوانى بەکاردەهینا ..
پینجەم : مانەوەى کۆمەلیک پیاوى وورگ زل کەبەجەستە قەبەن وبەعەقل بچووکن ، کەهەمیشە بەبەردەوامى لەسەرشاشەى تیڤیەکان بەبیتامى دەردەکەوتن ولیدوانەکانیان لەلیدوانى چارلى چاپلن دەچوو کەخۆشیان لی تینەگەیشتن .. ئەم پیشمەرگە کلاسیکیە کونانە کەهەرخەریکى گیرفان پرکردن ولووشدانى سامانى وولات وگەندەلى و ڤیلا دروست کردن لەدەرەوە سەرەرایى بەکۆمپانیاکردنى یەکیتى ودروست کردنى چەندین باندى تیرۆریستى بۆ لەناوبردنى ئەو کەسانەى کەدەبوونە ریگر لەکارەکانیاندا .. ئەمانە ببوونە بارگرانیەکى قورس بەسەر جەستەى یەکیتیەوە ، بەلام کۆمەلیکیان ئەم دۆخەیان پی قبول نەکرا لەژیر ناوى (بزووتنەوەى گۆران) لە٢٠٠٨جیابوونەوەى خۆیان راگەیاند ..
ئەگەر یەکیتى دەویەیت لەکەولى ئەم عەقلیەتە کۆن وشاخاوییە کلاسیکیە دەرپەرست وتائەندازەیەک جۆریک لەمەدەنیبوون و بەدیموکراسیبوون بەپیکهاتەى حیزبەکەى ببەخشیت ویاخود لاى کەمیکەى دریژە بەمانەوەى حیزبەکەى بدات ئەوا دەبیت بەزووترین کات هەولى دوورخستنەوەى ئەو دەم وچاوە کۆن ودارزیوانە بدات کەلەژیر ناوى بەرپرسى گەندەل ناویان وەکو مانگە شەو دیارە پیوست بەناوهینانیشیان ناکات ؟ وهەول بدات لەبرى ئەمانە گەنجى چالاک وکەسى شارەزا ولیهاتوو نزیک بکاتەوە .. سەرەرایى ئەوەش دەستبەردارى بەحیزبى کردنى نیشتمان ووولات وکومەلگە بیت چونکە ئەمە عەقلیەتیکى خیلگەراییە وتاکرەوییە کەدەیەویت هەموو وەکو خۆى بیربکاتەوە ، هەروەها دەبیت بیر لەداهاتووى گەل ونیشتمان بکاتەوە وبەرژەوەندییە گشتیەکان بپاریزیت نەک هەرخەریکى بەرژوەندى کەسیتى وئیمیتیازاتى تایبەتى بیت ، وەکو باسیش دەکریت کەئەم حیزبە لە حالى ئیستادا دەیەویت پلینیوم ئەنجام بدات ، لەراستیدا بەقەناعەتى من ئەم پلینیومە کەدەیەویت ببەستیت بەومانایەى کەدەیەویت خوى لەتەلەزگە وقەیرانە کوشندەکانى شکست بوونى رزگار بکات بەلام دەتوانم دووپاتى ئەوە بکەمەوە کەهەتاوەکو ئەو خالانەى سەرەوە کەئاماژەمان پیدا گرنگى پی نەدا ولەسەر ئەرزى واقیع جیبەجی نەکات بەهیچ شیوەیەک نە پلینیوم ونەبەستنى کونگرەش دادى نادات ..!!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە