به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ناكه‌م

Tuesday, 08/12/2009, 12:00

1247 بینراوە


دوای‌ شانزده‌ ساڵ خوێندن به‌نه‌بوونی‌‌و به‌كرێكاری‌ خوێندنم ته‌واوكرد ڕۆژی‌ وه‌رگرتنی‌ بڕوانامه‌‌و ماڵئاوای‌ له‌زانكۆ زۆر دڵم خۆشبوو، ده‌موت شوكربۆ خودا نه‌جاتم بوو له‌كرێكاری‌ داده‌مه‌زرێم ‌و پاشه‌رۆژی‌ خۆم دیاری‌ ده‌كه‌م، ‌و یارمه‌تی‌ باوكه‌ پیره‌كه‌م بده‌م چه‌ن ساڵ چاوه‌رێیه‌تی‌ من ده‌كات خوێندن ته‌واوكه‌م‌و به‌و هیوایه‌وه‌ ده‌ژێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردن‌و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م دڵه‌م زیاتر خۆشبوو وتم له‌م كابینه‌ تازه‌یه‌دا داده‌مه‌زرێم، به‌لاَم هه‌موو
ئاواته‌كانم بوونه‌ تۆزی‌ به‌ر پێی‌ ڕێبوارن، پێموایه‌ به‌ره‌و ڕێچكه‌ی‌ گۆڕ هیواكانم رێگا ده‌گرن‌و ده‌ستیشم شووشت له‌كابینه‌ی‌ حه‌وته‌میش، نه‌ك شه‌شه‌م كابینه‌‌و زیادكردنی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌من چی‌ دام مه‌زرێنێت من له‌خیرو بێری‌ حكومه‌تێك‌و ولاَتێك بێبه‌شم بۆچیمه‌ بابۆ ئه‌وانه‌بێت كه‌ خێرو بیره‌كه‌ی‌ ده‌خۆن. عه‌بدوللاَ په‌شێوی‌ شاعیر ئاسا ده‌ڵێم:
من كه‌كه‌ربم باره‌ به‌ربم
كورتان له‌پشت هه‌شت به‌سه‌ربم
فه‌رقی‌ چییه‌ ده‌رد هه‌ر ده‌رده‌
كه‌ری‌ تۆبم یاخوود كه‌ری‌ جه‌رده‌
بۆ یه‌منیش ده‌ڵم مالكی‌ حكومم بكات‌و ئه‌مانه‌ی‌ ئێستا سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ كوردستانیان بخۆن هیچ جاوازییه‌ك نابینم له‌نیوان ئه‌م به‌رپرسانه‌ی‌ ئێستا‌و عه‌ره‌بێكی‌ سونه‌ یان عه‌ره‌بێكی‌ شیعه‌ كه‌ به‌رپرسم بێت، من پاش وه‌رگرتنی‌ بڕوانامه‌ی‌ زانكۆ هه‌ركرێكارم ئینجا چ به‌لای‌ منه‌وه‌ گرنگه‌ كورد كورسییه‌كانی‌ زیادبكرێت یاننا، یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندبكری‌ یان نا كه‌ركوك دێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم یانا،من پاره‌كه‌ی‌ خۆم هه‌ر به‌به‌كۆڵی‌ خۆمه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە