ده‌بێ ڕاست بێ هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌م کاره‌ی کردبێ؟؟؟
Sunday, 20/12/2009, 12:00
1225 بینراوە
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانی بێژه‌یه،که تووانی پانتاییه‌کی فراوان له بواری هونه‌ری گۆرانی کوردی داگیر بکا،هه‌ر له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانییه‌وه ،ئایینده‌یه‌کی گه‌ش و ڕوناکی لێ به‌دیده‌کرا،هه‌ر زوو توانی خۆی به‌شه‌یدایانی گۆرانی کوردی بناسێنێ.
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌گه‌رچی له‌خێزانێکی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا په‌روه‌رده بووه،به‌ڵام کاریگه‌ری ده‌نگه شیرین و گه‌رمه‌که‌ی خۆی و ئادگار‌و ده‌م وچاوێکی له‌بار، توانیویه‌تی له مه‌یدانه‌که باڵا ده‌ست بێ و له‌سه‌روو زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌کانی تره‌وه بێت،جگه له‌م هۆکارانه ش خۆی موسیک ژه‌نێکی ئه‌کادیمی باشه‌و، لێهاتوویی و به‌توانایی ئاواز دانانیش ،
پاڵپشت و هۆکاری هه‌ڵکشان و به‌ره‌و لوتکه بردنی هه‌ردی سه‌ڵاح بوو وون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆله ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌یخوێنینه‌وه‌و ده‌یبیستین،جێگای سه‌رسوڕمانه‌و ناکرێ به‌ئاسانی باوه‌ڕ بکه‌ی،به‌ڵام کار له‌مه ترازاوه ،کاتێک به‌دیکۆمێنت به‌راوردی دروست و نادروست بکرێ،هه‌میشه درۆ ملکه‌چ و به‌چۆک داهاتووه به‌رامبه‌ر دێکۆمێنت،سانا نیه بێیته بڕوا که که‌سێکی وه‌ک هه‌ردی سه‌ڵاح خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌توانای هونه‌ری گۆرانی بێڕه‌وشتی به‌رامبه‌ر هونه‌ری گۆرانی کوردی ،مێژووی هونه‌ری خۆی بکا.هه‌رگیز مۆڕاڵی هونه‌رمه‌ندی سه‌رکه‌وتوو وانه‌بووه، که‌سی ناهونه‌رمه‌ند دزینی هونه‌ری لێ ڕه‌چاو ده‌کڕێ ،به‌ڵام بۆکه‌سێک خاوه‌ن مێژوویه‌کی جوانی هونه‌ری بێت داڕزینه،ده‌کرێ هونه‌رمه‌ند به‌گۆرانی ئاوازی که‌سێکی تر سه‌رسام بی و ،حه‌ز بکه‌ی نوێخوازی له‌کاره‌که بکه‌ی و بیخوێنی ،چ گرفتێک نابی ئه‌گه‌ر مافی خاوه‌نه که‌ی به قوربانی حه‌زو مه‌رامه‌کانی خۆت نه‌که‌ی.
من ده‌مه‌وێ هه‌ردی سه‌ڵاح بڵێـم ئه‌گه‌ر جاران هونه‌ری گۆرانی کوردی ،له‌ئه‌ستۆ و ئۆباڵی هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه‌ی پێش سه‌رده‌می ئێوه بوون،ئه‌وا ئێستا که‌وتۆته ئه‌ستۆی ئێوه‌مانان ،پاراستن وبه‌رز ڕاگرتنی له‌سه‌رشانی ئێوه‌یه،پێشخستنی به توانا‌و ماندوو بوونی ئێوه ڕێگه‌ی بۆ خۆشبکرێ،،ئاخر چۆن بکرێ به‌م هه‌واڵانه باوه‌ڕ بکه‌ین کاک هه‌ردی؟؟ده‌زانی چ بێ وویژدانییه‌که ئه‌گه‌ر تا کوو ئێستا خۆت به‌ده‌مامکراوی ناساندووبێ؟کاتێک که‌ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ش ده‌نوسم،هه‌ر هیواخوازم ئه‌م هه‌واڵه به‌دیکۆمێنت کراوه هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بێ،به‌ڵکو به‌هه‌ڵه ناوی تۆ له جێگای ئاوازدانه‌ره‌که نووسرابێ و تۆش بتوانی داوای لێ بووردن له شه‌یدایان و هه‌وادارانی ده‌نگت بکه‌ی،چونکه ئه‌وان هیچ تاوانێکیان نیه حه‌ز له ده‌نگ و هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی تۆ ده‌که‌ن.
20/12/2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست