نامەیەكى كراوە لە كۆمەڵێك ئەندامێكى پڕۆژەى هیواى كوردستانیەوە بۆجەنابى هێرۆ خان

Friday, 06/08/2010, 12:00

826 بینراوە


كۆمەڵێك ئەندام بەڕێز ئێمە چندین گەنجى سنورى شارەزوورین كە لە كاتى پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن توانیمان بە گەرم و گوڕى و دڵسۆزى وئەوپەڕى تواناى خۆمانەوە چەندین چالاكى و ئیشى ڕێكخراوەیى كەم وێنە كە كەسى تر نەیتوانیبو پێشتر شتێك لە وێنەى ئەم كارەى ئێمە پێشكەش بكات وە یەكەمین كار بوو وە یەكەمین چالاكى بەرنامەدار بوو كە لە ئاستى هەرێمى كوردستاندا پێشكەش كرا لە سەر بەڵێن و پشتیوانى جەنابتان كە جێگاى سەرنجى هەموان بوو بە هیمەت و زەحمەتى چەند برادەرێكى دیارى سنورەكە توانرا سەركەوتوانە ئامانجى خۆى بپێكێت وە ئەوەش بوو نوێنەرمان هاتە لاى جەنابتان وە بەڵێنیتان دا كە دواى هەڵبژاردن هیچ كاتێك ئەم گەنجانە لە یاد ناكەیت و هەمیشە پشتیوانیان دەبیت و گوێگر دەبیت بۆ كێشەو گرفتەكانیان و داواكاریەكانى گەنجان بەڵام بەداخەوە ئەوەى كە لە دواى هەڵبژاردن بینیمان پێچەوانەى هەموو بۆچوونەكانمان بوو وە هەرگیز لەو باوڕەدا نەبوین كە بەم شێوەیە سوك سەیرمان بكرێت و پشت گوێ بخرێین بەداخەوە نازانین ئەوەى ڕوبەڕوى ئێمە بوەتەوە جەنابت لێى ئاگاداریت یان نا چونكە سكرتێرەكانت بە شێوەیەكى ناشارستانیانەو و بێمنەت لە هیچ شتێك چەند جارێك ڕوبەڕومان بونەتەوە كە هاتوین بۆ بینینى جەنابت بە تایبەت پاش هەڵبژاردن .

بۆیەش پێمان وتراوە لە لایەن لێپرسراوو یارمەتیدەرى (ڕابتى پڕۆژە بۆ جەنابت) كە ئیهمال كراوین و واز لە هەمو شتێك بێنین و ئێمە گاڵتەمان پێكراوە بەڵام قبوڵكردنى ئەم وتەیە جێگاى نیگەرانیە بۆ جەماوەرەكەمان بۆیەش داواكارین لە بەڕێزتان چونكە نایەڵن بێینە لاى بەڕێزت ڕاستیەكانى ئەم وتەیەمان بۆ ئاشكرا بكەن چونكە لێپرسراوو ڕابتى جەنابت بێئومێدیان كردوین و هیچ شتێكى تازەیان پێنیە بۆمان و هەست بە گۆرانكاریەك لە هەڵسوكەوتى پێش هەڵبژاردن و پاش هەڵبژادرن دەكەین كە مایەى نیگەرانیە بۆمان .

لە گەڵ ڕێزى فراوانمان ...

كۆمەڵێك ئەندامى پڕۆژەى هیواى كوردستانى شارەزوور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە