گۆڕان و بەشداری کردنی لە حکومەتی عێڕاقدا

Friday, 07/01/2011, 12:00

1564 بینراوە


بەغداد پاش چەند مانگێك بوو بە خاوەن حکومەت و ڕێژه‌ی بەرچاو ئه‌م حکومەتە لەلایەن ئیسلامی سیاسی شیعە و چەند عەرەبێکی ناشیۆنالیزم و هەر دوو حیزبەکەی دەسەڵات لە کوردستان پێکهاتووە ، بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ماوەیەك دەچێت گریانی لێهەڵساوە بەوەی کە مافیان خواردوە و جار جارەش باس لە مافی نیو ملیۆن دەنگدەر لە کوردستان دەکەن وەکو ئەوە وا بێت ئیتر فێڵیان لێکراوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڕۆن بە هانایانه‌وه‌ وەکو ئەوە بێت ئەم هەموو بەڵێن و پەیمانانەی بە خەڵکیان داوه‌ وەرگرتنی وەزارەتێکە .
یەکێك لە دروشمەکانی لیستی گۆڕان لە کاتی هەڵبژاردن ئەوە بوو کە ئەوان بە دوای بیری حیزبی بوون ناڕۆن نوێنەرایەتی کورد لە بەغداد دەگۆڕن بە کەسانێك کە پسپۆڕبن لە (بواری دەستوورو بواری نەوت بواری یاسای) کە ئەمەش لە دەمی خودی کاك نه‌وشیروان چەند جار دەبیسترا هەڵبەت بزووتنەوەی گۆڕان لە هەموو پارت و لایەنەکانی تر زیاتر بەڵێنیان داوە کە وەکو کاك نه‌وشیروان دەیان جار دووبارەی کردۆتەوە کە ئیتر سیستەمی سیاسی لە کوردستان دەگۆڕن بۆیە کاتی ئەوە هاتووە خەلك زۆر ترین پرسیار ئاڕاستەیان بکات لێپێچینەوە لە ئادای بەڕێوەبڕدنی ئەم بزووتنەوەیه‌ بکه‌ن کە ئەگەر بڕیاڕە بزووتنەوەی خەڵك بێت. بەڵام ئەگەر ئەم بزووتنەوەیه‌ش قورخ کراوە لە لایەن کۆنە جەلالیەکان ئەوە پێویست ناکات خەڵکانی دەرەوەی ئەم ڕەوتە جەلالیزم نینزۆر خۆیانی پێوە ماندوو بکەن .

گۆڕان لە بەغداد
دیارە ئەوەی لە سەرەتای گفتوگۆکانی دروست کردنی حکومەتی نوێ ی بەغداد بە ئاشکرا هەڕەشە و لە خۆبایی ئەوانەی بە ناوی بزووتنەوەکە لێدوانیان دەدا لە ڕازی نەبوون بە کەمتر لە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران و چەند وەزارەتێك ، هەروەها چونیان بۆ ناو لیستەکەی دەسەڵات و هاتنە دەرەوەیان و دواتر خۆ خەریك کردن بە چەند هێز و لایەنێکی نا کاریگەری گۆڕه‌پانی سیاسی و لە خۆبایەکی سیاسی کە وایان دەزانی ئیتر ئەوەی لە چا خواردنەوەکانی (گرده‌کە) دا دەبیسرێت ئیتر تاکە ڕەوتی بیر کردنەوەیە ، بۆیە بە ئاشکرا گۆڕان ئیسپاتی کرد کە لە دەست نیشان کردنی نوێنەرایەتیه‌کانیان بۆ بەغداد فاشل بوو هیچ لە مۆدێلێکی سیاسی پێشکەش نەکردوە بە تایبەت ئەوانەی کە ئەندام پەرلەمانن زۆر کۆیلە تر لە پەرلەمانتارەکانی لیستی دەسەڵات هەنگاو دەنێن چونکە پەشێوی بزووتنەوەکە لە خۆ ڕێکخستن و داڕشتنی ئەجیندای کار و پلانی درێژ خایەن بۆ داهاتوو ئەم بزووتنەوەیه‌ ڕێگا خۆشکەر بووە بۆ ئەوەی زیاتر ماستاو بزانێت لای کاك نه‌وشیروان زیاترنزیك دەبێت و گۆڕانیش هاوشێوەی حیزبی دەسەڵات تەواوی بڕیار دەگه‌ڕێتەوە بۆ کەسی یەکەم و ئیتر خەڵکیش ئۆتۆماتیكی بە دوای شوێن و خۆ نزیك کردنەوە لە کەسی یەکەم دا دەگەڕێت و تەنانەت ئەوەی شانسی لە لایەن کەسی یەکەم باش بێت ئەویش شانسی چاکی دەبێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی تاك یان گروپ . بەوەش ئەم پەشێوییە لە کارەکان زۆر لە کێشەی درێژخایەن دروست دەکات کە ڕەنگە ئێستا ئاسەوارەکانی نە بیندرێت کە لە داهاتوو کۆمەڵێك دەرگای ئاژاوە و تۆران درووست دەکات کە بە بەرژەوەندی دوژمنەکانی گۆڕان تەواو دەبێت ، بۆیە کەسی یەکەم پێویستە هەر چی زووە باس لە کێشەکانی ئەم بزووتنەوەیه‌ بکات که‌ دووچاڕی بووە کێشەکان بە ئاشکرا با ببێتە دەرگایەك بۆ گفتووگۆی خەڵك لە دەرەوەی بازنەی شەست مەتریەکەی سلێمانی دا کە بەداخەوە تا ئێستا لە هەموو بوارەکان سنووری تاسلوجەی نەبڕیوە.

 [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە