هێشتا سەركردایەتی نوێ هەڵنەبژێراوە، جەلال پەیڕەوی پێشێل كرد

Saturday, 12/06/2010, 12:00

1226 بینراوە


هەر لەسەرەتاوە دەبوو بمزانیایە ئەم كۆنگرەیە كە 12 رۆژ خۆمان پێوە خەریك كرد، شكست دەهێنێ، چونكە كاتێك مەرجی خۆكاندید كردن دانرا مەرجەكان ئاشكرا بوون و چوار مەرج بون كە یەكێكیان 7ساڵ یەكێتی بێ، مەرجی ئەستۆ پاكی تێدا بێ، هاوكاری بەعسی نەكردبێ و پەیوەندی بەبەعسەوە نەبێ و تاڕادەیەك ئاستی خوێندەواری باش بێت.

ئەگەر ئەم مەرجانە قبوڵ كرانایە ئەوا دەتوانرا ئەوانەی خۆیان كاندید دەكەن بۆ سەركردایەتی تروسكایی یەكی تێدا بایە تا یەكێتی لەو قەیرانە دەرچێ بەڵام ئەو مەرجانە هەر زوو خرانە ژێر پێ و لیستەكان پڕ كران لە خاوەن فایل و دەست پیس و گەندەڵ.

خۆ كوتلە و كوتلەكاری وایكرد كە ئەو ئەمەلەش نەمێنێ كە بڵێین دەنگدەر ئەو ناهێڵێ ئەو گەندەڵانە سەركەون، چونكی تا یانزەیەمین رۆژ نەبوە هەر سێ كوتلەكەی ناو یەكێتی كە جەلال و كۆسرەت و بەرهەمە، پیلان لە یەكتر نەگێڕن یان بۆ حل كردنی ناكۆكی یەكان كۆنەبنەوە تا لەكۆتای دا بینیمان چۆن رێكەوتنێك پیادە كرا. لەوانەیە بڵێن بۆ؟

یەكەم: مەلا بەختیار بۆ ئەوەی خۆی جیا كاتەوە لەو هەموو سەركردایەتی یەی كە ژمارەیان 50 كەسە لەموناقەشەی پەیڕەودا پێی لەسەر ئەوە داگرتەوە كە مەكتەبی سیاسی بمێنێ بۆ ئەوەی هەمان كوێخایەتی بۆ یەكێتی بكات واتە ئەوە جێگیر كرا لەپەیڕەو كە 9-11 ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەبێت لەگەڵ 3 جێگر هەمان شێوەی پێشوو یەك سانتیمەتر نەگۆڕا.

دووەم : نزیكەی 25كەس زیاتر بەزۆر زۆر داری دەستیان پێ لەكار كێشانەوە و بەڵێنی ئیمتیازی تریان پێدان و زیاتر لە10كەسی تر جێگیر كران بێئەوەی بەو لیژنەیەدا بڕوا كە دانرا بوو بۆ پالاوتنی كاندید ئەمانە هەمویان سەر بەباڵی جەلال بوون لە هیچ ئینتیخاباتێك نەبوە خەڵك دوای ئیعلان كردنی لیست بێتە ناو ململانێ ی ئینتیخاباتەوە ئەوە لە هەڵبژاردنی حیزبایەتی یەكێتیدا بینرا.

سێیەم : تا شەوی 12-6 هیچ ئیحتیاجاتێك بۆ هەڵبژاردن نەكرا بوو كە نیشانەی بێ بەرنامەی بوو دەبوو هەفتەیەك پێش هەڵبژاردن ئەوە بكرایە ئەویش بۆ ئەوە بوو باڵەكانی نێو یەكێتی كێیان بوێ لایبەرن.

چوارەم : لەهەمووی عەجیب تر و غەریب تر هێشتا سەركردایەتی تازە هەڵنەبژێردرایە كەچی جەلال دوو جێگری بۆ خۆی دانا لەكاتێكدا رۆژێ پێش تر كۆسرەت رەسول داوای كرد كە جێگر بەهەڵبژاردن بێت، ئەمەش لەدژی ئەوەی كە بەرهەم ئەوەی بێ باش نەبوو هەرگیز دانی بەوەشدا نەناوە كە جێگر بەهەڵبژاردن بێت چونكە سور دەزانرا كە دەرناچێ، دانانەوەی كۆسرەت و بەرهەم وەك جێگری جەلال لادانە لەپەیڕەوی پەسەندكراوی كۆنگرەی سێهەم چونكە لەپەیڕەو دا هاتووە كە دەبێ سكرتێر لەنێو سەركردایەتی تازەدا جێگر دەستنیشان بكا، بەڵام نە كۆسرەت و نە بەرهەم بەهەڵبژاردن نەگەیشتنە سەركردایەتی تا جەلال دەستنیشانی جێگرەكەی بكات لەسەركردایەتی نوێ دا، خوایە مانگە شەو سەر لەئێوارە دیارە دەبێ ئەو سەركردایەتیە نوێ یە چۆن بێ و ئەمجارە چەند كوتلەی تر دروست بێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە