• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئارام حەمە ئەمین: یەكێتی بۆی رونبۆتەوە لە 21-9 دەنگی كەمتر دەكا

كاتێ میدیای یەكێتی كەوتەگەڕ و شەڕی میدیای دەس پێكرد ئەوكات دەبێ لەوە بگەن كە یەكێتی وەزعی خراپە، ماوەی 4 رۆژە هەندێك جاش قەڵەمی دەوری مەلا بەختیار لەكەناڵی كوردسات و گەلی كوردستان ەوە دەستیان بە هەڵڕشتنی قسەی بێ مانا كردوە ، بەرامبەر گۆڕان و هەوڵی بەلادا رێ بردنی خەڵك دەدەن، بێ ئەوەی هەست بەوە بكەن...

ئارام حەمە ئەمین: لیژنەكەی یەكێتی ، ئازاد جندیانی و دەم و چاوە زۆر ناشیرنەكانی تیا نی یە

یەكێتی ئێستا لەوپەڕی نسكۆیدا پەنای بۆ لیژنەیەك برد كە بچێ قسە لەگەڵ گۆڕان بكا ، هەرچەند ئەوەی یەكێتی دەیكا مەهزەلەیە ، هەمیشە لیستی براوە دەچێ بۆ دانوستان لەگەڵ لیستی كەمینە و دۆراو بۆ مفاوەزات بەڵام ئەمجارە ئەمەیش وەك شتەكانی تر لە كوردستان عەكس بۆیەوە ، بەڵام وەكو هاورێ یەكم ڕۆژی 4/11 لەمەكتەبی...

ئارام حەمە ئەمین: یەكێتی و سیفەتی كەری دێز

یەكێتی تەنها بۆئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان تووشی قەیران بكا و سوودی بۆ پارتی هەبێ ، سیفەتی كەری دێزی هەڵگرتوو ، كە ئەویش تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی. ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رۆژی 31/10 كە هەندێك كەسی تێدایە نازانن مانای سیاسەت چی یە بێ بیركردنەوە لەپاشەڕۆی حزبەكەیان دەستیان هەڵبڕی بۆ "حكومەتی یەكێتی...

ئارام حەمە ئەمین: گروپه‌كه‌ي مه‌كته‌بي سياسي يه‌كێتي ده‌كه‌ونه‌ نان برِيني كادراني ده‌زگاي هه‌لَبژاردن

رۆژي 24-9 ، برهه‌م سالَح فرياي دۆخي ئالَۆزكاوي يه‌كێتي كه‌وت ، ئه‌ويش دواي ئه‌وه‌ي هێزێكي دژه‌ تيرۆر و ئاسايش و ده‌زگاي زانياري هه‌لَيانكوتايه‌ سه‌ر ئه‌لبيسه‌كه‌ي سوله‌يماني كه‌ تێكرِاي سندوقي ده‌نگه‌كاني پارێزگاي سلێماني تێدا كۆكرابۆوه‌ و كه‌وتنه‌ گۆرِيني ده‌نگه‌كان.د. به‌رهه‌م داني به‌وه‌دا نا كه‌...

ئارام حەمە ئەمین: سۆزان جمال ، چی پێ وتین؟

نە نزیك نە دور ئەم خاتونە ناناسم بەڵام بیرەوەری من لەگەڵ ئەم خاتونە بۆ خوێندنەوەی دوو كتێبی دەگەڕیتەوە لەساڵی كە ئەوانیش (سایكۆلۆژی و مێیەتی) و (خۆشەویستی و وزەی دەرونی). ساڵی 2009 بەرێكەوت كتیبی سایكۆلۆژی و مێیەتی م لەكتیبخانەی ئەندێشە لە شه‌قامی پیرەمێردی سلێمانی هاتە پێش چاو كاتێ كڕیم و خوێندمەوە...

ئارام حەمە ئەمین: خاتوو كەژاڵ نوری، منیش ئاوا یاخی دەبم

قەسیدەكەی خاتوو كەژاڵ نوری چاوی پڕ كردم لەفرمێسك، بۆیە ئەو بەشێوەیەك یاخی بووە شەقهەڵدەدا لەئیڤڵ و دەیەوێت بەپاریس بڵێ "ئەمەیە پاراستنی مافی مرۆڤ لەلاتان؟!"، بۆیە وێرای دەستخۆشیم لەخاتوو كەژاڵ من بەپێچەوانەوە یاخی دەبم و وەڵامی زۆر پەرەگرافیم بەمشێوە داوەتەوە...ئاخ ئەگەر لە پاریس دەژیام ، من بەپێچەوانەوە...

ئارام حەمە ئەمین: چۆن ئەم حكومەتە خەڵك سوك دەكا؟

گەر پارتی و یەكێتی بیانەوێ خەڵكی سوك بكەن رێگەی ئەنتیكە دەگرنەبەر ، لەیەك وەختا تڕۆشی بكەن و پاداشتشی بكەن ، دواهەمین نمونە سەرۆكی شارەوانی سلێمانیە ، هەر وەك چۆن پێشتر عمر مەحوی سەرۆكی شارەوانی وەك نیمچە تڕۆكردنێك لایانبرد و كردیانە سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی كە ئەو ئەنجومەنە تەنیا خوا و یەكێتی...

ئارام حەمە ئەمین: مردنی مام جەلال، كۆتایی دنیا نیە

ماوەی 7رۆژە كە مام جەلال بەهۆی‌ توشبونی‌ بەجەڵتەی‌ دەماغ لەنەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كەوتووە و تەنیا هەناسە دەدات، ئەگینا بێئاگایە لەدنیا، هەر ئەوە ماوە بڵێن ئەگەر مرد ئەوە دنیا كۆتایی دێ. میدیای ئەهلی لەمیدیایی حزبی خراپتری لێهاتوە تاكە مەبەستیش ئەوەیە كە بازاڕێك بۆ میدیاكەیان پەیدا بكەن كە لەسەر تەحلیل...

ئارام حەمە ئەمین: كاتێ بزووتنەوەی گۆڕان هاواری دەكرد!!!

*كاتێ بزووتنەوەی گۆڕان هاواری دەكرد پۆستی سەرۆك كۆمار تەشریفاتی یە و پێویستە كورد هەوڵ بۆ سەرۆكی پارلەمان یاخود پۆستە باڵاكانی وەزارەتەكان بدا كەس گوێی لێ ناگرت، دەیانگوت حزبی گۆڕان دژایەتی شەخسی لەگەڵ مام جەلال هەیە. *كاتێ گۆڕان هاواری دەكرد مالكی جێگەی باوەڕ نییە و لەدوای جەعفەری یەوە كە پۆستی وەرگرت...

ئارام حەمە ئەمین: یەكێتی تۆڵەی ئاڵا سوتانەكەی توركیا دەكاتەوە

هێزی دیجلە هاتووە بۆئەوەی لەكورد بگەیەنێ كەركوك لەسایەی یەكێتی و پارتی لەئەجێندای سەركردەكانی كوردا نەماوە و ئەوەی باسی مادەی 140 بێ بونی نیە، هەرچەند سەركردەكانی كورد دەمێكە لەزهنیاندا مادەی 140 نەماوە و بەنەفت گۆڕیانەوە، بەڵام تا 10رۆژ لەمەوبەر یەكێتی خۆی لەم هێزە بێدەنگ كردبو، چونكێ مالكی لەجوڵانی...

ئارام حەمە ئەمین: هەموو سەركردایەتی یەكێتی لەژێر فلتەری "دەستپاكی و كەمتەرخەمی" دەرناچن

ئێوارەی رۆژی 14-11 لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتی دانیشتین باسی لەكۆبونەوەی 6-11 مەكتەبی سیاسی كرد كە هەر 3 كوتلەكەی ناو مەكتەب سیاسی كەوتنەوە گیانی یەكتری و هەر سێ كوتلەكە یەكی دو بەرپرسی مەڵبەندیان هەڵبژاردوە بۆ لابردن، كاتێك ناوی شاڵاو علی عەسكەری هاتووە كە لەفلتەری "كەمتەرخەمی دەستپاكی" دەرناچێ، لەلایەن...

ئارام حەمە ئەمین: كێ كێشەی لەگەڵ هێزی زێرەڤانی هەیە، یاخوا بتۆقێ؟!

هاوڕێ یەكم كە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیە ، ئێوارەی سێ یەم رۆژی جەژنی قوربان سەردانی كردم و گوتی: كاتێك جلال شێخ كریم بریكاری وەزیری ناوخۆمان بانگ كرد بۆ ئیستیجواب لەسەر كارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەرۆژی 24-10 بەئاشكرا پێیوتین كە هێزی زێرەڤانی تەنیا بە مووچە و چەك سەر بە ناوخۆیە ئەگینا ئێمە بۆمان...

ئارام حەمە ئەمین: ئافەرین وەفدی كوردی، 10 لە10

ئبراهیم جەعفەری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی دا رۆژی 21-10 رایگەیان وەفدی كورد و هاوپەیمانی نیشتمانی رێكەوتن. ئەم راگەیاندنە بۆ یەكێتی و پارتی هێندە دڵخۆشكەر بو كەمێكی مابو هێزە چەكدارەكانیان تەقەی خۆشی بكەن. بە ڕاستی من بم لە بری مسغود بارزانی سەرۆكی هەرێم 10 لە10 بۆ هەمویان...

ئارام حەمە ئەمین: تازە بەتازە مەسعود بارزانی باسی وەرەقە 19خاڵیەكە دەكا

ئەوەی كەمێ سەری لەگەڵ سیاسەت تێكەڵ كردبێ دەزانێ كورد و بەغداد یەك كێشەیان هەیە ئەویش نەوتە، ئەگینا نە كەركوك و ماددەی 140 بابەتە، نە مەسەلەی سوپا و پشكی كورد لەسوپای عێراق، ئەگەر بەغداد بیەڵێ ئەو 48 گرێبەستە بەپەلەیەی كە هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت ئیمزایان كردووە بەردەوام بێ، ئەوا پارتی...

ئارام حەمە ئەمین: ئەگەر ناترسن 27هەزار حیمایەتان بۆ چیە؟

كادرێكی پلەداری یەكێتی لە مەكتەب رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیگوتم كە تەنها ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی 27هەزار حیمایەیان هەیە. ئەم ژمارە تۆقێنەرە هەموومان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەك كە ئەگەر وابڕوا هیچمان ناوێرین بەكوچە و كۆڵانەكانی ئەم هەرێمەدا بڕۆین نەوەك لەناكاو پێمان لەبەردێ...