دكتۆر ئالان عبدوڵا بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور داواى 5ملیۆن دیناری لە كۆمپانیاى پاكردنەوەى كردووە

Monday, 23/08/2010, 12:00

790 بینراوە


سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور ئەوەى ئاشكرا كرد كە دكتۆر ئالان عبدوڵا بەڕێَوبەرى گشتى لەگەڵ بەشى یاسایی لیژنەكیان پێكهێناوە و داواى 5000000 پێنج ملیۆن دیناریان لەو كۆمپانیا كردووە كە كارى پاككردنەوە نەخۆشخانەكانى سنورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور دەكات ,ئەو سەرچاوەیە ووتى بیانووى ئەم لیژنەیە ئەوەیە كە گوایە لە مەڵبەند و بنكە تەندروستى و نەخۆشخانەكاندا مەواێكى زۆرى پاككردنەوە ماونتەوە و سەرف نەكراون,سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكرا كرد كە یان دەبێت لێكۆڵینەوە لە لیژنەى خەملاندن بكرێت كە چۆن ئەو هەموو شتەزیادانەیان نووسییوە و بەكاریش ناهێنرێن یان دەبێت لێكۆڵینەوە لە لێپرسراوى نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان بكرێت كە ئەو مەوادە پاككەرەوانەیان بەكار نەهێناوە.
سەرچاوەیەك لە بەشى یاسایی ئەو زانیاریانەى پشت راست كردووە كە داواى ئەو پارەیە لە كۆمپایاكە كراوە كە لەبرى كڕینى هەندێك مەواد پارەكەمان بۆ بگەڕێنێتەوە ,ئەوەشى ووت كە ئەو كارە لەدەسەلاتى بەڕێوبەرى گشتیدایە و ئەو ئەتوانێت گۆڕانكارى بكات لە تەندەرەكەدا.
كەسێكیترى یاساى كە لە سنورى ب.گ.تەندروستى شارەزوور كار دەكات ئاگادارى ئەو مەسەلەییە ووتى ئەو كارە ماناى بوونى ئەو پەڕى گەندەڵیە كە لە تەندەرەكەدا كراوە چونكە ئەو تەندەرە ئەوەندە زۆر لێدراوە كە پارەكەى بەشى پاكردنەوەى هەموو نەخۆشخانەكانى هەرێم دەكات ,لەكاتێكدا ئەو تەندەرە كراوە كە نەخۆشخانە گشتى هەڵەبجە تێكدراوە و هیچ كارێكى پاككردنەوەى تێدا ئەنجام نادرێت,ئەو یاسایی ئەوەشى ووت مانەوەى ئەو هەموو مەوادە چى دەگەیەنێت لە ڕێكەوتنى نێوان مقاول و بەرپرسانى ئەو بەڕێوبەرایەتى.
ئەو سەرچاوەیە بەڵگەیەكیترى گەندەڵیەكانى ئەم بەڕێبەرایەتیەى ئاشكرا كردووە كە تایبەتە بە گرێبەستى نێوان كۆمپانیاى دابینكردنى خۆراك و بەڕیوبەرایەتى گشتى تەندروست شارەزوور كەلە ببەتى داهاتووتردا دەیخینە ڕوو.
لێپرسراوى كۆمپانیاكە ئامادە نەبوو هیچ قسەیەك لەو بارەیەوە بكات تەنها ئەوەى ووت كە ئەو پرسیارە ڕووبەڕوى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور بكەمەوە.
هەڵەبجەى
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە