هەولێرو ڕاپەڕین

Saturday, 26/02/2011, 12:00

1442 بینراوە


ڕاپەڕینە ڕاپەڕینە
ئەمڕۆ لەشاری هەولێرم
شاری هۆلاکۆ بەزێن و
شاری بە سەرکەوتن فیرم
دەبابەی بەعس لەبیرناچێ
کە هاتنە ناو هەولێرەکەم
هیچ شەرمیان نەکرد لەناوی
بەرزی قەڵاو منارەکەم
ئەمڕۆ ڕۆژی گەلی کوردە
ڕۆژی توڕەیی میلەتەکەم
ئەبێ ئازادی بێتەوە
بۆ ئامێزی ووڵاتەکەم
هەموو کورد چاوی لەتۆیە
ئاگاداربە شاری هەولێر
دەرگای زۆرداری بشکێنە
هەستەوە بنەڕێنە وەك شێر
ڕۆژی زوڵم و زۆر نەماوە
شۆڕشی چەپڵەو وتارە
خۆپیشاندان و یەکگرتن
شۆڕشی گەنجە ئەم جارە
دژی حوکومەتی گەندەڵی
دژی پارەی میلەت بردن
با دەسەڵات ڕسوا بکرێ
دژی تەقە لە گەل کردن
دەیان هەزار تێکۆشەرو
گەنجانی کورد ئامادەیە
سلێمانی وئازادی خوازان
بەرەو هەولێر بەڕێوەیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە