وەڵامێك بۆ وتەكەى تاڵەبانى

Tuesday, 27/11/2012, 12:00

738 بینراوە




ئێوارەى 26_27 / 11/2012 لەبارەگاى مەڵبەندى 3ى هەولێرى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان تاڵەبانى لەگەڵ كادیرانى سنورى هەولێركۆبۆ وە بەئامادەبوونى هەردووجێگروژمارەیەك لەئەندامانى (م س)لەم كۆبونەوەیەداتاڵەبانى داواى لەكادیرانى سنورى ناوبراو كردكەزیاتربایەخ بەكارى ڕێكخراوەیى بدەن و سەردانى خانووەقوڕەكان بكەن. تاڵەبانى تەنهاداواى جێ بەجێ كردنى ئەرك لەكادیردەكات بەبێ ڕەچاوكردنى ماف. تاڵەبانى بەرلەوەى داواى جێ بەجێ كردنى ئەرك لەكادیران بكات عەداڵەتى لەناویەكێتیى پەیڕەوبكات . بەشێكى زۆرى كادیران گەورەترین موعانات یان هەیەوكەس گوێیان لێناگرێت . تاڵەبانى بەردەوام و لەسەرجەم كۆڕوكۆبونەوەكانى باس لەخانووەقوڕەكان دەكات . ئێستاش كادیرهەیەلەخانووەقوڕەكانیش كرێ نشینە. بەشێكى زۆرى كادیران تاكوئێستا سیارەیان نییە و ئەم موچەیەى وەرى دەگرن زۆربەزەحمەت بژێوى ماڵ و منداڵەكانیان ى پێدابین دەكەن. لەخانەنشین كردنى كادیران ى یەكێتیى گەورەترین ناعەداڵەتى تێداكرا ئەم كەسانەى پشتیان هەبو و ماستاوچى بون بەپلەى زۆرباش بۆیان كرا. ئەم كادیرانەشى هیچ پشتوپەنایان نەبوو مافى خۆشیان پێ ڕەوانەبینین.ماوەى 12 مانگە پڕۆسەى خانەنشین كردنى كادیران تەواوبووەتاكوئێستا ئەوانەى كێشەى ڕاستكردنەوەى پلەكانیان هەیە و لەگەڵ ئەوانەى بۆیان نەكراوەكەسەرجەمیان ژمارەیان (400)كادیردەبێت فایلەكانیان لەمەكتەبى ڕێكخستن كەوتووە. (هەڵۆپێنجوێنى)كەئەندامى سەركردایەتییەلێپرسراوى لێژنەى خانەنشینى كادیرانەئەویش گاڵتەبەعەقڵى كادیردەكات هەر ڕۆژەو قسەیەك دەكات. جەنابى ڕەفعەت عبداللە ى لێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخستن یش دەڵێت من دژى خانەنشین كردنى كادیرم لەلایەكى تریش دەڵێن عمادئەحمەد ئامادەنیەئەم فایلانەئیمزابكات. ئەمەى ئاماژەمان پێدابەشێكى زۆركەمەلەموعاناتى كادیرانى یەكێتیى . بۆیەدووبارەى دەكەینەوە تاڵەبانى بەرلەوەى داوالەكادیربكات بۆجێ بەجێ كردنى ئەرك باعەدالەتى پەیرەوبكات و گوێ لەموعاناتى كادیران بگرێت. كادیرهەیە(3)جارسیارەى وەرگرتووەلەماوەى چەندساڵێك كادیریش هەیەتاكوئێستاهیچى وەرنەگرتووەكەپلەى ڕێكخراوەیى شى زۆرلەپێش ئەوانەیەكەچەندجارێك سیارەیا بۆكڕاوە.خۆیان مۆدێرنترین سیارەیان لەژێرەو لەباشترین ڤێلانیشتەجێن و لەخۆشترین رەفاهییەت دادەژین .باسلەخانووەقوڕەكانیش دەكەن .لەكۆتایى دا داوالەتاڵەبانى دەكەین سەرجەم موعاناتى كادیران جێ بەجێ بكات و عەدالەتى بگێرتەوەناویەكێتیى و تەكەتتولات و خزم خز مێنەو پیاو پیاوانێ بنبڕبكات ژیانى كادیران دابین بكات ئەوكات داواى ئەرك لەكادیران بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە