نامه‌یه‌ک له‌ خوێندكارانى بەشى ماتماتیك لە زانكۆیى گەرمیانه‌وه‌

Thursday, 21/06/2012, 12:00

1197 بینراوە


بەڕێز / وەزیرى خوێندنى باڵا
بەڕێز / سەرۆكى زانكۆیى گەرمیان
بەڕێز / ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگایى مەدەنى
من وەكو خوێندكارانى بەشى ماتماتیك قۆناغى سێ یەم ئەم نامەیە ئاراستەتان دەكەم كەئەمڕۆ ئەنجامى تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵمان وەرگرت بەڵام ڕێژەیى دەرچوون بە یەكجارى كەم بوو ئەمەش جێگەى داخە داواكارم لەبەڕێزتان كەلیژنەیەك دروست بكەن بەزووترین كات بۆ بەدواداچوونى ئەم كێشەیە چونكە ساڵانە ڕێژەیى دەرچوون تەنها لەبەشى ماتماتیك بەم شێوەیەیە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەى كەئاستى هەندێك لەمامۆستا بەڕێزەكانمان كەمەو بەداخەوە پێویستیان بەوەیە خۆیان زیاتر ماندوو بكەن بۆئەوەى زانیارى زیاتریان هەبێت وە لەكاتى تاقیكردنەوەكان پەنا دەبەن بەر پرسیارى مامۆستایى ترو لە پەیجەكانى ئەنتەرنێت وەرى دەگرن نمونە چەند مامۆستایەكمان ئەم ساڵ پرسیارى مامۆستایەكى زانكۆیى قاهیرەى وەرگرتووە وە ئەوپرسیارانەش لەهیچ محاچه رەیەك باسى نەكردووە و بۆیە داواكارین لێپێچینەوە بكرێت لەم بەشەیە و داوابكرێت مامۆستایان لەئاستى وتنەوەى وانەى خۆیان پرسیار بهێننەوە چونكە بەم شێوەیە بڕوات لە دەورى دووەم هیچ خوێندكارێك دەرناچێت وە دووبارە داواكارین بەزووترین كات لێپێچینەوە بكرێت و لیژنەیەك دروست بكرێت بۆئەومەبەستە ئەگینا ناڕەزایەتى یەكى زۆرى لێدەكەوێتەوە بەرامبەر بەزانكۆیى گەرمیان .

خوێندكارانى بەشى ماتماتیك لە زانكۆیى گەرمیان
21-6-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە