ململانێى گەنج وپیرەكان لەناوباڵى كۆسرەت ڕسول

Friday, 28/05/2010, 12:00

1708 بینراوە



ئەگەرچى جەلالییەكان وكۆسرەتییەكانى ناویەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەتوندى كارلەسەرلاوازكردنى یەكتردەكەن وململانێیەكان بەخێرایی بۆخوارەوە سەرچاوەى گرتووە،بەڵام ئەوكوتلانەلەناوەخۆشدالەكۆمەڵێك ڕووبەڕوونەوەدان،كەزۆربەى چاودێرانى سیاسى بەململانێى نەوەى تازەوبەتەمەنەكانى دەزانن،هەرچەندەنەوەى تازە لەكاروبارى ئێستاى سەرجەم دامەزراوەكان لەپێشەوەى ئەوانى ترن،بەڵام ئەستەمەتەمەندارەكان قبوڵى ئەولێشاوەبكەن،كەبەخێرایی لەلایان نەوەى تازەبەڕێدەكرێت.
ئەوەى مەبەستمەقسەى لەسەربكەم ئەوكۆنفراسەى یەكێتیە،كەتەواوى دامەزراوەكانى ناوەخۆى یەكێتى گرتەوە،هەركەسێك چاودێرى ئەوكۆنفراسەى كردبێت بەڕوونى بۆى دەركەوتووە لەسنوورى هەولێر لەناوباڵى كۆسرەت ڕسول ململانێیەكى توندلەنێوان گەنجان وبەتەمەنەكان هەبوو،هەرئەم ململانێیەش ڕەوشى كۆنفراسەكەى بەڕێگایەكى ناتەندرووست برد،سەرەتایی ململانێیەكەش بۆناومەڵبەندى3ى هەولێردەگەڕێتەوە،كەكوتلەى بەتەمەنەكان بەسەرپەرشتى(د.مەجید)كارگێڕى مەڵبەندو وەزیرى شەهیدان و(شۆڕش سەیدمەجید)جێگرى بەرپرسى مەڵبەند بەڕێوەدەچوو،وەكوتلەى گەنجەكانیش بەسەرپەرشتى(نقیب عوسمان ونەوزادڕەسول)كارگێرانى مەڵبەندو(ڕامان مەجیدوڕێبازجەمال حەلاق)لێپسراوانى بارەگاى3و4بەڕێوەدەچوون،لەئەنجامیش كوتلەى گەنجان سەركەوتنى بەسەرپیرەكان بەدەستهێناوزۆرترین گەنجیان كردە ئەندامى كۆنگرە،ئەوكوتلەكاریەهەرلەناومەڵبەندى3نەماوە،بەڵكوتەشەنەى كردبۆمەڵبەندەكانى17و18ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا،تەنانەت كاریگەرى ئەم كوتلەكارییەوادەكات لەمەڵبەندى17دەستەى كارگێڕى كەسیان خۆیان هەڵنەبژێرنەوە،كوتلەى پیرەكان بەسەرۆكایەتى(نقیب حمید)جێگرى بەرپرسى مەڵبەند بەڕێوەدەچوو،كەكاریگەریەكى خراپى خستەسەركوتلەكەى كۆسرەت ڕسول لەسنورى هەولێر،وەكوتلەى گەنجەكان بەسەرپەرشتى(شەیدامەنتك)ئەندامى مەڵبەندوڕێبین محمدبەرپرسى كۆمیتەى دارەتوو سەنگەرعبدالێمدئەندام مەڵبەندبەڕێوەدەچوو،كەواى كرد هەریەك لەنقیب حمیدوشەیدامەنتك لەكۆنفراس دەرنەچن،ئەوەى ماوەبڵێین مەڵبەندى18بەتەواوى لەناوكوتلەى كۆسرەت ڕسول گەنجەكان سەركەوتنیان بەدەستهێنابەسەرپیرەكان بەسەرۆكایەتى ڕێبازبێركۆتى لێپسراوى ئەومەڵبەندە,لەهەمووئەوململانێیانەكۆسرەت ڕسولى مەرجەعى هەولێرییەكانى ناویەكێتى وەك بینەرێك سەیرى دەكرد,

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە