ئەگەر خاوەن ماڵ زوڕنا ژەن بێ ئەوا ماڵومناڵ سەمادەكەن

Wednesday, 20/10/2010, 12:00

1398 بینراوە


  لەزۆربەی وڵاتانی دونیادا ئەوانەی دەبنەسەرۆكی وڵات ،یان دەبنەیاسادانەرو دەستورنوس بەرژەوەندیەكانی هەموسەرنشینەكانی ئەو وڵاتە لەبەرچاو دەگرن، تاوڵات ئارام وهاووڵاتیانیش ئاسودە بژین ،سوپاولەشكر بۆپاراستنی وڵات دادەمەزرێنن، گیانی سەرنشینەكانی وڵات دەپارێزن لەهەمو ڕوداو و دەستدرێژیەكى دەرەكی كەئەمەمەرجی سەرەكی دەوڵەتداریە ،پاشان بونی دەزگایەكی تەندروستی كە تەندروست كاران بەوپەڕی متمانەو دەست پاكیەوە كارەكانیان لەپێناوی ساغ ڕاگرتنی گیانی سەرنشینەكاندا بەرێوە بەرن كەئەمەش مەرجێكی سەرەكیە لەدوای سوپاو لەشكر،ٍئەم دوانەش بەكوتی پێیان ئەوترێت (حاكم وحەكیم)لەهەرجێگایەكیش حاكم وحەكیم گەندەڵبون ئەوا ئەوگەلە لە گێژاوی گەندەڵیدا ئەخنكێت.
دەسەڵاتداریەتی كوردوستانی ئێمەش بەشدارێكی دایمی و مشتەریەكی كیسەپڕی بەردەوامی ئەم گەندەڵیەیە ،گەندەڵیەگ كە گەندەڵی كردوەتەیاسای ژیان هەر لەئاغای سەرۆكەوە تادەگاتە ئاخر پلەى پیاوەكانی ئاغا ،ئەوئاغایەی كەبەهۆی ئاغایەتیانەوە قاسم ئاغای گەورەجاش وخیانەت كار لەدەستی قوربانیەكانی دەردەهێنێت و سەرفراز سەرفرازێك باشترین شوێنی لەوڵاتی كۆشكەبەرزەكان و ئەوشەقامەدرێژانە بۆدابین دەكات كە خۆیان و خانەوادەكانیان پیاسەی لێدەكەن ، وڵات نوقمی قوربانیەبەڵام جەلادەكانیان بەوپەڕی حورمەتەوە ڕەوانەدەكرێن ،كەسو كاری قوربانیەكانیش نوقمی ناوخەفەت وبەدبەختی و بێدەنگی دەكرێن ،وەك چۆن هەڵەبجەییەكانیان لەكاتی دەربازكردنی ئاغای ڕەمەزان دا(فڕۆكەوانی بۆردومان كردنی هەڵەبجە) دا غەرقی هەمان بەدبەختی كرد.
دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە جۆرەمرۆڤێكن لەسەر ئەنجامدانی خیانەتی یەك لەدوای یەك دەژین هەرجارێ بە كارێ قوربانی و جەلاد دوبارەدەكەنەوە .
جارێ قاچاخی بەمرۆڤەوە دەكەن و جارێ بەسامانی وڵاتەوە ،دەسەڵاتی كوردی سەرەڕای ئەو لێشاوە فراوانەی بەقاجاغ بردنی نەوت دەست دەخاتەگەردنی هاووڵاتیان جگەلەوەی بەشەنەوتی هاوڵاتیان كەم دەكاتەوە نرخەكەی گرانتردەكات ،پیاوەكانی ئەم قاجاخ جیانەی نەوت تائەو جێگایەی بەناو دەزگاكانی بەڕیوەبردنی وڵاتدا چوبنە خوارەوە تەنها سەما بۆ ئاغای سەرۆك دەكەن ،پێشینان راستیا وتوە : ئەگەر خاوەن ماڵ زوڕنا ژەن بێ ئەوا ماڵ و مناڵ سەمائەكەن . ئاغای گەورە كێ بەرپرسە لەم كارە ،بەراوردێك لەنێوان خۆت و ێدام حسێنی دیكتاتۆردابكە پێش لەوەی من بیكەم،ئاغای گەورە تو تیشكی چاوی سورت مێشكی لەویژدان دورت چ سەرۆكێكی ئەم دونیایە وەك جەنابتان خیانەت كاران و جەلادەكان لەدەستی قوربانی دەردەهێنێت و ڕزگاری دەكات ،كام سەركردە یەكی دیكەی وەك جەنابتان تاڵان چیەكانی شارێك بەتەلەفۆن لەدەستی ئەودادگاویاسایە دەرەهێنێت كەخۆتان باسی سەروەریەكانی دەكەن ،ئاغای گەورە كاتێ كە بەراوردەكەی خۆت و ێدامت كرد هیچ شەرم مەكە بزانەكامتان توحفەو نەختینەی ئاساری مێژویى ئەم وڵاتە بەتاڵان دەدات وپاسەوانیشیان بۆدادەنێت ، ئاغای گەورە شەرم مەكە لەو بێدەسەڵاتیەت كە فوادێالحی قایمقامی تاڵانجی هەڵەبجەت بۆدەسگیرناكرێت چونكە دەترسیت وەك دەست گیر كردنەكەی بازۆفتی سیخوڕو چارەنوسەكەی ێدامی سەركردەتانی لێبێت . ئاغای گەورە نەشەرم بكەو نەبترسە شانس وئیقباڵێكی باشتان هەیە چونكەسەرنشینەكانی ئەم وڵاتە بەرامبەرتان بێدەنگن .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە