وەڵامێک بە (نەقیزە) بۆ هەندرێن علی سیخوڕی پاراستن و خۆفرۆش بە بنەماڵەی بارزانی

Sunday, 13/06/2010, 12:00

2075 بینراوە


لە ڕۆژی 8/6/2010 دا لە سایتێکی پاراستن کە سەر بە بنەماڵەی بارزانی و پاراستنە، کەسێک بە ناوێکی خوازراو (هەنرێن علی) نووسینێکی هەڵپێجراوی دژ بە من بڵاوکردۆتەوە، لە ڕاستیدا ناوەرۆکی بابەتەکەی ئەم سیخوڕە ڕەخنەگرتن نیە لە هەڵسەنگاندن یان ڕەخنە لە نووسینەکانم، جگە لە هەوڵێکی جاسوسیانەی پاراستن، شتێکی تر نیە، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر من و ئاشکراکردنم، لەوەی کە ئەو بابەتانەی من بەناوی خۆم (دلێر جەلال باداوە) بڵاویان دەکەمەوە، هی خۆمن یان نا. من لە ژیانما کەسێکم نە ناسیوە بە ناوی هەندرێن عڵی، بۆیە هیچ گۆمانێکم لەوە دانیە،کە ئەمە کارو ڕاسپاردەی پاراستنەو، هاتووە لە بابەتێکی پڕ لە قسەی ناکۆک و دژ بەیەک یارییەکی زۆر بێ ئەقڵانەو نەزانە دەکەن ، بۆ ئاشکراکردنم. هۆکارەکەشی تەنها لە بەر ئەوەیە من لە هەر هەموو نووسینەکانم، کەم و زۆرێک ووتارم نووسیبێ و بڵاوم کردبێتەوە هەر هەمووی ڕەخنە بووە لەسەر بنەماڵەی بارزانی دزو سەپێنراوی ئازادی کوژو ئەو حزبانەی کە لە زەلکاوە بۆگەنەکەی بنەماڵەی بارزانی وەرکەوتوون و بە چاودێری پاراستنیش بۆگە ئەخۆن. واش دەردەکەوێت، بابەتەکانی ئەم دواییەم بەتایبەتیش ئەوانەی لە سایتی بوێرو ئازادو ڕاست گۆ، سایتی کوردستان پۆستدا بڵاوم کردونەتەوە دژ بە بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی ئەم میللەتە بەد بەختە. نەقیزە ئاسا کاریگەریان بووە. هەر بۆیەشە لە ڕیگای سیخوڕێکی ناو خوازراو هەوڵی دەمکووتکردن و بێدەنگ بوونم دەدەن. بەڵام سەریان دای لە نووکی پێڵاوەکانی خێزان و مناڵی ئەنفالەکان و شەهیدانی ئازادی کوردستان. هەندرێنی سیخوڕ بەر لەوەڵامدانەوە دەمەویت یەک دوو قسە بکەم. دەڵێ ئەگەر گورگ لە باران بترسایە، ئەوا هەرگیز لە دارستان نە دەژیا. منیش ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان یان تەنها بۆ چرکە ساتێکیش لە بنەماڵەی بارزانی و پاراستنە تیرۆستەکەی ترسا بوومایە یانەکی ترسی ئەوانم بەخەیاڵدا هاتبا ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک نە ووشەکی لێم ئەبیسی وە نە یەک ووشەمی بە نووسین ئەخوێندەوە لەسەر ئەم بنەماڵە بارزانیە دواکەوتووە و ناخۆشەویستەی میللەتی کورد. دووەمین قسەم ئەوەیە کە ماناو ناوەرۆکی ووشەی (نەقیزە) هەروەک لە سەردێرەکە ناوم هێناوە بۆتی ڕوونبکەمەوە، ئایا ئەزانیت نەقیزە چیەو بۆ چ بەکار دێت؟ نەقیزە داردەستێکی درێژو باریکی سەر تیژکراوە، لە لادێدا جووتیارەکان نەقیزە لە کاتی جووتکردنا، یان کاتی گێرەی دانەوێڵە بۆ لێخورینی گاجووت و کەرو مانگا بەکاری دێنن. بۆ نمونە لە میانەی جووتکردنا زۆر جاری وا هەیە دانەیەک لە گاجووتەکان یان هەردووکیان بەیەکەوە دەغەزرن و لە خەتی جووت لا دەدەن، لێرەدا جووتیارەکە بە ناچاری دەستدەکات بە نەقیزە تێژەنین لە سمتی گاجووتەکان و تا دەیانگەڕێنتەوە بۆ سەر خەتی جووتکردنەکە. لە کاتی گێرە کردنیش بە هەمان شێوە، بەڵام گێرەکردن جیاوازە، دەبێتە بەزم و هەڵلا، چونکە لە گێرەدا، گا جووت و کەرو مانگا جوانەگاو مێنگوێن و زۆرجار گورێکەش، هەموویان بەیەکەوە دادەبەسترێن بۆ گێرە کردن. لە زۆربەی کاتەکان لە دابەستنی گێرەدا کەر سەر گێرەیە، هەندرین ئەزانی سەرگیرە چیە؟ وەک چۆن لە شاییدا سەر چۆپی هەیە، لە گێرەکردنیش بە کەرو مانگاو گا جووت و ڕەشە ووڵاخەکانی تر، سەرچۆپی هەیە، بەڵام لێرەدا هەر کەر دەکەنە سەرچۆپی. لە سەر جۆخین لەکاتی گێرە کردنا زۆرترین نەقیزە دەوەژێنریت بۆ تاودانی کەرو ڕەشەوڵاخەکان تا بە خێراییەکی زیاتر بەڕاکردن بسوڕێنەوە، سەیرەکەشی لەمەدایە هەریەک لە کەرو ڕەشەوڵاخەکان لەگەل بەرکەووتن و تێژەنینی هەر نەقیزەیەک پیانا، یەکسەر لەبای غاردانی دا جووتەیەک دەهاوێ و خێراییەکەی لە سورانەوە دا زیاد دەکات. گومانم نیە کە تۆش یەکێکیت لەو کەسانەی کە ئازاری ڕەخنە نەقیزە ئاساکانمت بەر کەوتووە بۆیە وا دە ستتکردوە بە جووتە هاویشتن. هەندرێن علی لەسەرەتادا، تۆ دەڵێی گوایە یەکێک لە هاوڕێ نووسەرەکانت ئەوانەی لای قادر عزیز بۆی باسکردووی کە قادر عەزیز چەند نووسەرێکی بانگکردوەو داوایلێکردوون کە ڕازی بن لەسەر ئەوەی ووتار بە ناوی ئەوان بڵاو بکاتەوە... باشە گەر ڕاستدەکەیت جگە لە ناوی من ناوی یەکێکی تریشت لەم نووسەرە بانگراوانە هێنابایە بۆ ئەوەی بوارت بە هیچ گومانێک نەدابوایە...! دووەم دەڵێی تا ڕۆژێکیان نووسینی یەکیک لەو کادیرانەم لە هەر یەک لە سایتی دەنگی سەر بەخۆو کوردستان نیت کەوتە بەر چاو وە لە ژێرەوە ناونیشانی ئیمێلی قادر عەزیزم بینی کە ئیمێلەکەی ناسراوە... دەڵێی گوایە به‌وه‌ش گومانت لا نەماوەو شێوازی نووسینەکانی قادر عەزیزیشت هاتۆتەوە یاد... باشە دیسان گەر ڕاست دەکەیت بۆچی ناوی ئەو کادیرەو بابەتەکەت نەهێناوەو هەڵسەنگاندت پێنەکردوە لەگەڵ شێوازە نووسینەکانی قادر عەزیز؟؟! ئەی کوا بۆچی ئیمێلە ناسراوەکەی قادر عەزیزیشت نە نووسیوە؟! سێیەمین دەڵێی لەم ڕۆژانە نووسێنیکی (دلێر جەلال باداوە)م لە سایتەکان کەوتە بەرچاو کە نووسینێکی دوورو درێژو ڕەخنە ئامێز بوو کە چوومە ناو ناوەرۆکی نووسینەکە ئینجا قسەکانی قادر عەزیزم هاتەوە خەیاڵ کە لە مەدریسان دەیکات و پەلاماری ئەم و ئەوی پێدەدات وە هیچ گومانم لانەما کە ئەو نووسینەی (دلێر جەلال باداوە) هی شەخسی قادر عەزیزە چونکە (دلێر) لە ژیانیا دوو دێری بۆ نەنووسراوە ئەی خێرە ئێستا بۆتە ئەو ووتار نووسە گرنگە. جارێکی تریش هەندرێنی ڕوو سپی وەکوو ژێرەوەی مەنجەڵ لێتدەپرسم بۆچی ناوی نووسینەکەو سایتەکەت نەهێناوە؟ باشە ئەگەر تۆ کەسێکی وا زیرەکی لە ناسینەوەی ووتارو نووسینی ئەم و ئەو دەتوانی وا بەم شێوەیە بیسەلمێنی، من چەند پرسیارێکت لێدەکەم، یەکەم ئایا ئەو ووتارانەی بە ناوی من (دلێر جەلال باداوە) بڵاو کراونەتەوە هەر هەمووی قادر عەزیز نووسیویەتی؟ دووەم تۆ پێتوایە چ سەرکردەیەکی سیاسی وا هەیە لە ناو کوردا هێندە دیموکراسی و کراوە بێت و هەڵسێت بەناوی خوازراو هێرش بکاتە سەرخۆی و ڕەخنەی زۆر تووندیش لە خۆی بگرێت؟!! سێیەم ئەی بۆچی باسی ئەو نووسین و ووتارانەت نەکردووە کە هێرش و ڕەخنەی زۆری تیایە بۆ سەر قادر عەزیز وە بە ناوی (دلێر جەلال باداوە) بڵاوکراونەتەوە؟ تۆ بڵێی ئەمە قادر عەزیز بووبێت بەناوی من ڕەخنە لە خۆی بگرێت و هێرشی تووند بکاتە سەرخۆێ؟!! چوارەم بۆچی نەهاتووی نووسینێک یان هەر ووتارێک لە وانەی قادر عزیز بە ناوی خۆی بڵاوی کردونەتەوە، بێیت و بە ووتارێک یان نووسینێکی کە بەناوی من (دلێر جەلال باداوە) بڵاو کراونەتەوە بە یەکتریان هەڵسەنگێنی و بیسەلمێنی کە هەر هەموو نووسین و ووتارەکانی ژێر ناوی قادر عەزیزو دلێر جەلال باداوە لە نووسینی یەک کەسە، ئەویش قادر عەزیزە هەروەک خۆت وا ئیدعا دەکەیت؟ بەوەش لە ڕاستگۆیی و جاسووس نەبوونی خۆت هیچ گۆمانێکت نە لەلای خۆت نە لە لای هیچ خوێنەرێکی بەڕێزو کەسێکی بەڕێزدا نەدەهێشتەوە...!! هەندرێن علی چاک بزانە سەری خۆت و سەرانی پارستنەکەت زۆر لە نووکی پێڵاوەکانی کەسانی ئازادو ڕەخنەگر لە گەندەڵی دەسەڵات، بەتایبەتیش دزی و گەندەڵی بنەماڵەی بارزانیەکەت نزمترە. بە بێ گومان تۆ یەکێکی لەو سۆرانیانەی کە مەلا مستەفا بارزانی بە (سۆرەی قوندە ر) ناوی بردوون و وەسفیکردوون،هەروەها ئیدریسی کوڕی مەلا مستەفاش باوکی ئاسا سۆرانی وەکو تۆو ئەوانەی کە خزمەتکاری بنەماڵەن وە ئەو حزبانەی کە دایانبڕاندوون و لەبەر دەرگای دیوەخانەکەی بنەماڵەی بارزانی وەرکەوتوون بە چاو بەرەژێری لە پێناوی پارەو پلەو پایەدا، ئیدریس بازرانی دەلێ (ئەگەر هاتوو سەگ و کەریشت سۆرانی بوو دەبێ کلک و گوێیان ببڕیت). جا ئەگەر تۆ خۆت و ئەو جەماعەتەی لەبەر دەرگای دیوەخانی بنەماڵەی بارزانین لە هەولێر، لەو سۆرانیانە نین کە مالا مستەفا بارزانی و ئیدرسی کوری وایان وە سفکردوون، بڕۆن بە بەدوای سەربەرزی و کەرامەتی فرۆشراوی خۆتان بە بنەماڵەی بارزانی و پاراستنەکەیدا بگەڕێن و بیدۆزنەوە. نەوەک سیخوڕی بۆ ئاشکرا کردن و لە ناو بردنی خەڵکانی سەر شۆڕ نەکەر بۆ بنەماڵەی بارزانی بکەن. دووبارە بۆ تۆو بە بنەماڵەی بارزانی و پاراستنەکەی، تا ئەوکاتەی ئازادی داگیرکراوو زەوتکراوی خەڵکانی کوردستان تا ئەو کاتەی نان و پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان هەر لە شۆڕشی ئەیلوی چۆکدادان و سەرشۆڕیەوە، دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکانی برسی و ڕەش و ڕووتی کوردستان، منیش هەروەک تەواوی خەڵک و کەسانی ئازادیخوازو ڕەخنەگر بێدەنگ نابم و هێزیش نیە بتوانێت زمان و پێنووسە کەم پێدابنێت، ڕەخنەکانیشم نەقیزە ئاسا لە هەر شوێنێک بن پێتان دەگات. دوا ووتەشم بۆت ئەوەیە کە زۆر بەباشی ئەم وەڵامەی من بخوێنیتەوە و لە بەر ئاوێنەیەکیش لە خۆت بپرسی کە لەکام جۆرە سۆرانیت؟ وە هەر کاتێکیش کەرامەت و غیرەتی فرۆشراوی خۆت بە بنەماڵەی بارزانی و پاراستنەکەی، وەکوو پیاوێک دۆزیەوە، ئەو کات پیاوانە وەرە بە ناوی خۆت ئازادانە بە ئارەزووی خۆت ڕەخنەم لێبگرە و بزانه‌ ئایا من توانای دوو دێر نووسینم هه‌یه‌ یان نیه‌؟ ئەگەر هەستی پیاوەتیت تیا ماوە لە بەرامبەر بنەماڵەو پاراستنەکەیدا،گه‌ر پاراستن له‌ پیاوه‌تی نه‌یخه‌ساندوون، چونکه‌ بێجگه‌ له‌کاری سووک هیچی ترتان بێ ناکات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە