بەرێوەبەرى راگەیاندنى پارێزگا خۆى بە چى دەزانێت ؟

Wednesday, 16/09/2009, 12:00

1504 بینراوە


دیارە پارێزگاى هەولێر یەكێكە لەو دام و دەزگایانەى حكومەتى هەرێم كەوا زۆرترین مراجعى هەیە بەڵام ئەمە نابێ ببێتە هۆى ئەوەى كەوا فەرمانبەرەكانى لە خۆی باوى ببن.

بۆ نمونە شەوى (16-9-2009) لە چاوپێكەوتنێكى لە گەڵ كەنالێك لە كەنالە ناوخۆیەكاندا دەربارەى (رۆتین) بەرێوەبەرى راگەیاندنى پارێزگا بەم جۆرە هاتە گفتو گۆ شیرینەكەى (ئەم خەلكە كە كاتێك كاریان دەبێت لە پارێزگاى هەولێر بەشێوەیەكى زۆر نائاسایى و ناشارستانى و بەبێ احترامەوە دێنە مراجعە كردنیان . بەڵام ئەو ووتى لەماوەى مانگى رەمەزانى پیرۆزدا خەلك زۆرتر سەردا نمان دەكەن بۆیە ئێمە بەپۆلیسەكانى بەردەم دەرگاى پارێزگامان راگەیاندووە كەوا خەلك ئەزیەت بدەن بۆ ئەوەى كارەكانیان دوابكەوێت و هەست بە بێزارى بكەن و زوو شوێنەكان چۆل بكەن).

ئەوەى من دەمەوێ باسى بكەم ئەوەیە كەوا ئایا بەرێوەبەرى راگەیاندن بۆچى لەسەر ئەم كورسییەى ژێرى دانیشتووە ئایا بۆ ئەوەیە كەوا تەنها درۆ بۆ پارێزگار بكات یاخوود ماستاوى بۆ ساربكاتەوە یاخوود قسەبەناوى خەلك بكات لە كەنال و راگەیاندنەكاندا یان بۆئەوەیە كەوا جووت جووت خانووى بە پارەى پارێزگا دروست بكات .

من نمونەیەكتان بۆ دەهێنمەوە ئێوە خۆتان بریار بدەن ئایا ئەمە عدالەتە یان زوولم كردنە لەم خەلكە بەسەزمانە چونكە تا سالى رابردوو من ئاگادارى ئەم پیاوەبووم كەوا بە (پایسكل و تەكسى تەفەرات) هاتوو چۆى پارێزگاى دەكرد بەلام من ئێستا بە بەلگەوە بۆ تان دەسەلمێنم كەوا جەنابى بەرێوەبەر ئێستا دوو خانوو دروست دەكات لە گەرەكى (بەختیارى) كەوا تاكو ئێستا (60$ دەفتەر) دۆلارى لێداوە هێشتا كارى تیا ماوە .

بەلام ئەوەى جێگاى باسكردنە ئەوەیە ئایا دەبێت مووچەى ئەم فەرمانبەرە چەندبێت بۆ ئەوەى بتوانێت لە ماوەى سالێك خۆى تكمیل بكات ئایا ؟ ئەم شتە ئەوەمان بیر ناهێنێتەوە كەوا سالى رابردوو بڕى (190) ملیار دینار دیارنەمابوو لە بووجەى پارێزگا بەلام بۆ دواتر وە كو بیركردنەوە بەهێزەكانیان بۆ داپۆشینى ئەم دزى و پارە دیارنەمانە هەستان بە زیاد كردنى بڕى پارەى كارەباى خەلكى وەكو كارى خۆیان دیسان هەستان یەخەى خەلكیان گرت بۆ ئەوەى لەسەر خۆیان لابەرن .

بەلام ئەگەر بێینەوە سەر باسى بەرێوەبەرى راگەیاندنى پارێزگا داواى لێدەكەم ئەگەر خەلك نەبووایە ئەوا ئەویش نەدەگەیشتە ئەو كورسیەى كەئێستا لەسەرى دادەنێشێت بۆیە هەرچەند ریزى ئەم خەلكە بگرین هەر كە مە چونكە زۆر ناخۆشیان بینیوە و هەر ئەو خەلكە بوو لە دژى حكومەتى بەعسى راپەرى و شاربەدەریان كرد بەلام كەسێكى وەكو كاك (هەمزە حامد) كەوا لە هەموو ژیانى خۆى و باوكى و باپیرى هەموو خزموو كەسانى هەر بەعسى بوونە .

بۆ یە ئەم خەلكە ستەم لێكراوە لە هەموو سەردەمێك و لە هەموو حكومەتە یەك لە دواى یەكەكانى كوردستان هەر زولمى لێكراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە