**بۆ مەلا بەختیار **

Monday, 14/03/2011, 12:00

1152 بینراوە


مەلای بێ كەوا و سەڵتە
فەلسەفەت ژنی ڕووتە
جێگەی مەلا مزگەوتە
نوێژ و ڕۆژ و خەڵوەتە
جێگەی تۆش بارەگایە
نادی و باڕ و مەلھایە
ھەر كەس باوەڕی پێتە
ھیچ و پوچ،كەللە پووتە
ڕەوشت بەرزی لە لای تۆ
سوجدە بۆ پارە و پووتە
خۆت بە زیرەك ئەزانی
ھێندەی كەریش نازانی
ئەندازیاری ئینقیلاب
ھەڵگەڕاوە وەك شەراب
خۆت لێ كردووین بە ماركس
تەڵەكبازی ئەدەبسز
ئایدۆلۆژیای تۆ ئەمڕۆ
بۆتە ناوگەڵ و درۆ
لای تۆ خەڵك نەزانە
بۆی لێ ئەخوڕی كوێرانە
بەڵام باش لە بیرت بێ
ڕۆژی ڕاپەڕین ھەر دێ
ئەوجا قوڕت بە سەر بێ
ناخوا ماچی دەست و پێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە