ئاگاداریی بۆ خەڵکی شاری سلێمانی، دەربارەی مافیاکانی کارەبا

Friday, 03/04/2009, 12:00

1797 بینراوە


وه‌ک ئاگادارکراوینه‌ته‌وه‌، که‌ لە سلێمانی بەکرێگیراوه‌ حوتەکان، وەک چەتە ماوەیە بەربوونەتە گیانی خەڵکی سلێمانی بە بیانوی وەرگرتنی پارەی کارەبا، فشارێکی زۆر دەخەنە سەر ئەو ماڵانەی کە له‌ نه‌بوونی بێ کارەبایی قەرزدارن و پارەیان نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا 18 ساڵە ئەو خەڵکە لەبێ کارەبایدا لەبەر تروسکایی چر او مۆم شەو ڕۆژ دەکەنەوە و مانگانەش وەک سەرانە پارەیان لێ دەسەنن . لەگەڵ ئەوەشدا دەیان ملیۆن دۆلاریان بەناوی کۆمپانیاو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێئاوایی و کاره‌باوه‌ دزیوە، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ ئێستاش داوای پارە دەکەن لە خەڵکی هەژار و داماو
وەزیری کارەبا ساڵی پار بەدەمی خۆی لە کەناڵەکانەوە ڕایگەیاند، کە گوایە یەک ملیار دۆلاریان لە خەڵکی کۆ کردۆتەوە، که‌وابوو ئەو پارەیە خرایە گیرفانی کێوە؟ یاخود ئەو پارەیەی لە سەدا حەڤدەکە ی عێراق چی لێهات و بۆ کێشه‌که‌تان چاره‌سه‌ر نه‌کرد؟ دەشێت ئەم دەسەڵاتە مافیایەنە وه‌ڵام و ڕوونکردنەوەیەکی هەبێت بۆ ئەم دزیی و کارانه‌یان دژی خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ئاو و بێ کاره‌با، به‌ڵام دڵنیاین، به‌م کاره‌یان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ خه‌ڵکی ره‌شو ڕووتی کوردستان بڕووتێننه‌وه‌، بۆ یە ئێمە وەکو پاڵ پشتی بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌، داوا ده‌که‌ین که‌س پاره‌ نه‌دات و گوێ بەهیچ فشارێک نەدەن و ئێمەش داکۆکی لە مافە ڕەوایەیان دەکەین و نووکی قەڵەمەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ڕیسواکردنی ئەو مافیایانەی کە خەڵکی که‌ له‌ ڕۆژی ڕووناکدا پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ ده‌دزن و له‌ شه‌وه‌ سووره‌کانیان پێی ڕاده‌بوێرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە