گه‌نجانی باڵه‌کایه‌تی ده‌نگ به‌ لیستى ژمارە (15)د.كەمال میراودەلی ده‌ده‌ن

Friday, 03/07/2009, 12:00

1886 بینراوە


بسم اللە الرحمن الرحیم

سڵاوڕێز بۆخەڵكى كوردستان و هەموو كۆمەڵانى كوردستانى باشور بۆئەوانەى كە مافى دەنگدانیان هەیە ،ئەى گەنجان ئەى لاوان ئەى هەژاران ئەى ئەوانەى كەوتونەتە بەر شاڵاوى گەندەڵى هەردوبنەماڵەى بارزانی و تاڵە بانى ئەى پیران داواتان لێدەكەین كە دەنگ بە لیستى ژمارە(12)و ژمارە(54)نەدەن بالەدەست ئەو گەندەڵیەیى كە لەماوەى 18ساڵى ڕابردو كەتێى كەوتبوین باخۆمانى لێ ڕزگار بكەین لە گۆڕیان بنێَن.دەنگ بە لیستى جیوازو كاكە د.كەمال میراودەلى بدەین و باببێتە سەرۆكى هەرێمى كوردستانێكى شایستەو جوان و سەرنج ڕاكێش ودور لە گەندەڵیو نمونەیى و ناسراو.بەڕیزان هاونیشتیمانان و دڵسۆزانى هەرێم ئەم هەڵبژاردنەى ئیژستا دەرفەتێكە بۆ گەنج و بۆ لاوان و بۆ ئەوانەى كە حەز بە وڵاتێكى گەندەڵ و وڵاتێكى پیسو پۆخەڵ اكەن دەبێ هەموو چین و توێژیّكى ئەم گەلە دەنگ بەم گە ندەڵانە نەدەن بۆئەوەى ڕزگارمنبێت و گەندەڵە كان لە گۆڕ بنێین ،دوبارە دەكەینەوە جابۆئەوەى ڕزگارمان بێت با هەموومان ڕۆژى شەمە 25\7\2009 ڕو لە سندوقەكانى دەنگ دان بكەینو بە حەماسەتەوە دەنگ بە لیستى جیاوازو لیستى ژمارە (15)د.كەمال میراودەلی بدەین بۆسەرۆكێكى لێهاتو و شایستە .

ئێمە وەكو كۆمەلێك لە خویندكارو لاوان و گەنجانى دەفەرى باڵەكایەتی و قەزایى چۆمان دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگى د.كەمال میراو دەلی وە پشتگیرى خشمان بۆ كاكە د.كەمال ڕادەگەینین و پێى دەڵین دەفەرى باڵە كایەتى بە ماڵ و حاڵى خۆت بزانەو ئێمەش كوڕو كچى تۆین وە دەنگ لەتۆ زیاتر بە كەسى تر نادەین چونە هەر تۆى كە گەندەڵى و ئەو نایەكسانیەت پێ بنە بڕ بكرێت خزمەت بە گەنج ولاوان و خوێندكاران و هەژاران بكات .دوبارە سڵاو بۆَ كاكە دكتۆر كەمال هیوایى سەركەوتن.

گەنج و لاوان ى باڵە كایەتی وچۆمان

30\6\2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە