قـــائــیمـقـام

Saturday, 28/04/2012, 12:00

1319 بینراوە






ئێمە بۆئەوەى خۆمان قسەبكەین،پێویستە تەركیز بكەین،چونكە ژیان بریتى لە تەركیزكردن بۆ گەشەپێدانى بیر و عەقڵ.لێرە تاك ئەتوانێت ڕێگەیەگ یاخود مەنزورێك بۆژیان پەیدابكات،ئەوەى ئەمەش پتەو ئەكات تەجرەبە و ئەزمونكردنە ئەوجا بیردۆزو لایەنە تیۆرییەكان،بەڵام چونكە ئەمە نییە،جارێكى تر ڕاگەیاندن و نوخبەو گشت لایەنەكانى پەیوەست بەسیاسەت لە كەیس و كۆچى "قائیمقام"دا،كەوتنە هەڵەیەكى ترەوە.
دیارە"قائیمقام" پۆستێكى ئیداریەو لە بارى زمانەوانیدا ماناى " قائیمو لمەقام" دەگەیەنێت،تائەو كاتەى ئەو مەقامەى هەیەتى قائیمى بكات.جا ئەمە لەكوردستان ئەكرێت...؟
بۆقسەكردن لەسەر قائیمقامە خنكێنراوەكەى سلێمانى،پێویستمان بەقسەكردنە لەسەر حزب و سەركردایەتى حزبەكانى دەسەڵات،چونكە تائەم سیستەمە ناجۆرە و ئەم عەقڵیەتە تەقلیدیانە هەیمەنەیان هەبێت،دوور نییە ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە.ئەمە كەیسێكە خەتەرتر لە تیرۆرى سەردەشت و سۆران و،ێەدانى تر كەناردیانن بۆشەڕ لەپاشەوە تەقەیان لێكردن.وەرن باپێتان بڵیم ئەم گەندەڵیە بۆ وا ئەم ماسیانەى كرد بەحووت و حووتەكان بوون بە مافیاو مافیاكانیش كێبركێی یەكتر ئەكەن،رۆژێكیان،سەرۆك ئەچێتە لاى جێگرەكەى ئەڵێت: كاكە تۆ ئەوەندە بیناو ئەوەندە چاڵەنەوت و ئەوەندە بازرگانت بۆچییە؟ جێگر ئەڵێت: ڕاستە فەرموویت هەندێكى تریشم هەیە تۆ نەتزانیووە،بەس قوربان ئەى خۆت و كوڕەكەت و فەرمانبەرەكانى ماڵەكەت ئەوەندە ئۆتێلى گەورەو ئەوەندە شەریكاتى سەیارەو پاڵاوگەى نەوتیان بۆچییە،،بەهەمان شێوە جێگر هات بۆ لاى فڵانە مەكتەب سیاسی كە لەپێڕەكەى خۆشیان نەبو،" كاكە خۆت و كوڕەكەت ناوبانگى ئەم حزبەو شەهیدان و نازانم چیتان شێواندووە ئەم هەموو عەرەبە دەهەزاریە چییە ئەم پاڵپشتى یە بۆچى لە بازرگانە بێ مۆرالەكان ئەكەن،ئەم ەقوماربازیە بۆچى..؟ ئێ وەڵڵا هەقتە قسەكانت تەواوە بەخوا هەندێ شتى تریشمان كردووە تۆ نەتبیستووە.بەس ئەى تۆ زاواكەت و كوڕەكەت و كچەكەت و غەزورت ئەم شارەیان كڕاندەوە،لەسەر بنێشتى دەم كچە شەهیدێك ساڵێك شەڕتان بوو،ئیتر ئاوها بەم شێوەیە دێتە خوارەوە.كەس ناوێرێ یەخەى كەس بگرێت.جا بیرتانى بخەمەوە لەمە خەتەرتر ئەوەیە خەڵكێكى زۆر كڕیان لێكردووەو ناشوێرن یەك قسە بكەن،خاسەتەن لەمەنتیقە زەردەكانا.نیسبەتى كەندەڵى زۆرەو ئازادیش كەم.
هەمووشیان،خۆیان بۆ خۆپێچانەوە ئامادەئەكەن،تا تێی بقوچێنن،ئەلعەفوو،هەندێكیان چاودێرى ئێمەومانانیش ئەكەن،پیلانیش دائەنەن و شتیش ئەفڕیبَنن و تەقەشمان لێ ئەكەن و دادوەرەكانیش هى خۆیانن.شەو نیوەشەو تەنازولیشمان پێ ئەكەن.
باوەڕبكەن،بەبەراورد بەوان قائیمقام تا ناوئێسقانەكەش بێتاوان بوو،دایكى ووتى:"سەدام كورێكى كوشتم،یەكێتیش كوڕێكى ترى كوشتم".ئێمە هەقى خۆمانە هەموو رۆژێك لاى ماڵ و رۆژنامەوانان و كەسەكانى ترمان وەسیەت بكەین،چونكە وابڕوات یەكێتى هەموومان ئەكوژن،بۆ بەردەوامبوونیان لەم دۆخە كە تەكەیوفیان تیادا كردووە،ئامادەن هەموو شت بكەن،بەس خزمەتى خەڵك نەبێت،جا سەیرم بە كادرە وەسەتیەكانى ناو حزبەكانى دەسەڵات (كەبەردەوام پەیوەندى ئەكەین) ئەوان لە ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆنترن،ئەى چى ئەكەن،كەباوەڕتان بە دۆخێك نەماوە بۆچى خۆتان ئەخڵەتێنن.!!.
بۆیە" قائیمقام" ئەم دۆخەى وا شڵەژان نەك نفوسی ئەوەى ویستیان شكا،بەڵكو هەیبەتى كۆى گەندەڵكارانى جارێكى تر ببڕاى ببڕ سفركردەوە."نیچە" ووتى " من كێشەم ئەوە نییە درۆم لەگەڵ ئەكەى، بەڵكو باوەڕم نامێنیت بەتۆ،كەباوەڕیشم نەبوو هەرچى بڵێیت پێكەنینم دێت."ڕەنگە لەكۆچى قائمقامدا وا تێبگەن كەسانێك دژى دەسەڵاتن،دژى هەر حزب و بزوتنەوەیەكى سیاسین،نەخێر ئێمە یەكێتین و پارتین و گۆرانین و هەموو شتەكانى ترین،بەڵام كردەوە و كارەكانى ئێوە نین،قۆرخكارییەكانى ئێوە نین،شاردنەوەى نهێنیەكانیشتان نین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە