عه‌دنانى حه‌مه‌ى مينا 7000 مه‌تر زه‌وى ده‌ربه‌نديخانى له‌سه‌ر خۆى تاپۆ كرد

Thursday, 27/05/2010, 12:00

1175 بینراوە



ماوەی چەند ساڵێكە عەدنانى حەمەى مینا لە هەوڵى ئەوەدایە كە ئەو عەرزەیەى چەند ساڵێكە چەند خانویەكى تەجاوزى لەسەرى دروست كردووە بۆ خۆیى و براكانى و دەكەوێتە گەڕەكى سیروانى شارى دەربەندیخانەوە تاپۆ بكات بۆخۆى، ئەوەتا ئەمجارە هەوڵەكەى سەرى گرت ئەویش كاتێك كە (عیماد احمد) بوو بە (ج. سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان) لەو كاتەدا ئەمرى تاپۆكردنى ئەو زەوییەى دەركرد كە ڕوبەرەكەى نزیكەى 7000 حەوت هەزار مەترەو لە تەنیشت قوتابخانەى بڵێسەوە دەست پێدەكات و درێژیەكەى تا سەر ڕۆخى ڕوبارى سیروان دەبێت.. بۆیە ئێستا مەلەفى تاپۆكردنى ئەو عەرزەیە لەلاى حسن شێخانیی (سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخان)ەو وە هەمان مەلەف گەشتۆتە (بەڕێوەبەرایەتى تاپۆى دەربەندیخان) بۆیە هەر ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنێك دەیانەوێت ڕاپۆرت لەسەر ئەم بابەتە بكەن دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتى تاپۆى دەربەندیخان بكەن و چاوپێكەوتن لەگەلأ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرەكانیدا بكات .. ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى تاپۆى دەربەندیخان لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ مەسحكردنى و تاپۆ كردنى لەسەر ئەو بنەماڵەیە جێگەى ئاماژە پێكردنە عەدنانى حەمەى مینا ئەوعەرزەیە دەكات بەناو (ئەنوەر) ناوێك كە دانیشتوى كەلارەو پاسەوانى خۆیەتى وە زۆربەى موڵكەكانى بەناوى ئەوكەسەوەیە وە ئێستا لەلایەن خزمەتكاریەكیەوە ئیش و كارەكانى تاپۆكردنى ئەو زەوییە ڕایى دەكرێت لەكاتێك دا چەندان گەنجى دەربەندیخان بە دابین كردنى پارچە زەوییەكى 200 دووسەد مەترى خەونەكانیان دێتە دیى.. هەروەها ئەو خزمەتكارە كە خەڵكى دەربەندیخانە لەهەوڵى ئەوەدایە بەواستە نرخى تاپۆ كردنى ئەو زەوییە بە مەتر دابەزێنێت لە (40.000) چل هەزارەوە بۆ (5000) پێنج هەزار دینار.. ئەمە لەكاتێكدا بە ئەمرى حكومەتى هەرێم تاپۆكردن لە كوردستاندا ڕاگیراوە و وە ئەو زەوییەش كە زەوییەكى گەشت و گوزارییە و نابێت بۆ سەكەن تاپۆ بكرێت بەڵكو دەبێت بە موساتەحە بدرێت بە كەرتى تایبەت بۆ پڕۆژەى گەشت و گوزارى.. جێگەى خۆیەتى هاوڵاتیانى دەربەندیخانە بەتایبەت گەنجان لەسەر ئەم دۆزە بێنە گوتن و نەهێڵن چیدیكە زەوییەكانى دەربەندیخان لەلایەن دەسەڵات و دەست و پێوەندەكانییەوە بەتاڵان ببرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە