پارتی پێویستی بە فۆڕمات هەیە

Thursday, 16/02/2012, 12:00

1365 بینراوە




هەر چەندە پارتی بوە بە بارێكی زۆر گران بەسەر كوردو كوردستانەوە بەڵام لەبەر ئەوەی بنەماڵەی بارزانی لە كورد كوشتن و كورد فرۆشتن زیاتر هیچ كەسابەتێكی تر نازانن، لەبەر ئەوەی كوردایەتی بۆ ئەوان و حیزبە هاوپەیمانەكەیان بوە بە كۆمپانیایەك بۆ ساڵانێك دەڕوات بە باشترین شێوە لە بەری رەنجی ئەو خەڵكە هەژارە دەگرنەوە، بۆیە دەبێت ئەوە بە لامانەوە ئاسایی بێت كاتێك دەبینین خەڵكانێك بە ناوی پێشمەرگەو شۆڕشی ئەیلول و گوڵانەوە خانەنشین دەكات كە نەك رۆژێك پێشمەرگایەتیان نەكردوە بەڵكو ئێستا كە موچە خۆری ئەو حیزبەن و لەسەر گیرفانی خەڵكی هەژارو نەداری ئەم میللەتە خانە نشین كراون، ئامادە نین بچوكترین بەرگری لە كوردو بە زوبانیش لەو پارتیە بكەن كە لە پێناو مانەوەی خۆیدا كاری وەها دەكات منداڵێكی هەرزەكار بە لایەوە شەرم بێت، بە راستی و بە بێ شۆخی پارتی لە شوێن ئەوەی بە مەنتیقی دڵ مامەڵەی لە گەڵ كەركوكدا بكردایەو هەرگیز بوونی خۆی بەسەر ئەم شارەدا فەرز نەكردایە، بەڵام بە داخەوە پێچەوانەكەی دەبینین، ئەو راستیە دەبینین كە بە درێژایی مێژووی ئەم بنەماڵەیە هەرگیز بۆ هیچ شتێك لە گەڵ ئەم میللەتەدا راستیان نەكردوە، بە حەقیقەت پارتی ڤایرۆس لێیداوەو پێویستی بە فۆڕمات هەیە، ئاخر لە كوێی دونیادا شتی وەها بوە مرۆڤ نەتوانێت لە شوێنێكدا شوێن بۆ خۆی بە شێوەیەكی راست و درووست بكاتەوە بیەوێت بە یارمەتی خەڵكی خۆپەرست و ئینتیهازیەوە بیكاتەوە، ئاخر ئەوانەی وا ئەخلاقیان بەو شێوەیە لە ژێر سفرەیەوەو تەنها بۆ موچە وەرگرتن ئامادەن هەموو شتێك چەواشە بكەن، ئەگەر پارتی بەرژەوەندی كوردی خستۆتە سەر بەرژەوەندی بنەماڵەو حیزبەكەیەوە چۆن شتی وای لێدەوەشێتەوە، ئەم سیستمەی پارتی سیستمی جاش پێشمەرگەیە، جاشی مۆردێرنە، جاشی شۆڕشگێڕ، جاشی دێرین لە ناو حیزبێكی دێریندا، ئەمەیە گاڵنە جاڕی قەشمەریات، ئەمەیە كورد فرۆشتن، ئاخر ئەگەر تەماشای پاشۆڵی مێژووی پڕ شەرمەزاری ئەمانە بكەین، جگە لە 31 ی ئابو سوتاندنی بارەگای گۆڕان لە هەولێرو یەكگرتوی ئیسلامی لە دهۆك و فایلی جاشایەتی ئاشكراو نهێنی و جگە لە بەرگریكردن لە خۆیان شتێكی ئەوتۆ نابینین كە شایانی ئەوە بێت مرۆڤ لە ئەرشیفی خۆیدا شوێنی بۆ بكاتەوە، بۆیە ئەگەر پارتی زەعیفی لە ئاست كەركوكدا بەو شێوەیە بێت ئەی كەواتە دەبێت بە یارمەتی كام فانۆسی سیحری دەیەوێت لە سلێمانی خۆی جێگیر بكات، ئەگەر ئەمە دوا داهێنانی ئەقڵی سەركردایەتی ئەو حیزبە بێت، وا باشترە جارێ بەر لەوەی خەڵكی فێری پارە خواردن و خۆ فرۆشی بكات، با بڕوات پەرێزی خۆی پاك بكاتەوە، با بڕوات سەرێك لە بارەگای حیزبەكەی بدات بزانێت ئەوانەی وا لێی دەخۆن تا چەند پا بەندن بە پەیڕەوو پڕۆگرامی پارتیەوە، یان تەنها ئەوەندە كافیە بۆ ئەوان كە گوێبیستی ئەو قسە بێ مەعنایە دەبن، لەسەر رێبازی بارزانین، بۆیە بەر لەوەی ڤایرۆسەكە سوڕی خوێنی رابگرێن وا باشترە نەیشارێتەوەو بە ئاشكرا بڵێ ڤایرۆس لێیداوم، ئەوجار لە شوێنی ئیرحەل فێری وانەی نیشتیمانپەروەی دەكەین. بۆ ئەوەی لەوە زیاتر نەبێت بە بار بەسەر كوردو كوردستانەوە وا باشترە رۆژێك زووتر ئەم حیزبە فۆڕمات بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە