هه‌واڵێکی به‌ په‌له‌.. هێزێکی گه‌وره‌ی زێره‌ڤانی مه‌سعود بارزانی ره‌وانه‌ی سلێمانی کرا!.

Tuesday, 19/04/2011, 12:00

1030 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ فه‌له‌کی پارتی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هێزیکی گه‌وره‌ی مێلیشیاته‌کانی مه‌سعود په‌یتا په‌یتا به‌ پاس ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌کرێن ، ئه‌و هێزانه‌ به‌ جلی مه‌ده‌نین و، چه‌کدارن به‌ جۆره‌ها چه‌ک.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی زیادکرد ئه‌و چه‌کدارانه‌ رێنماییان وا پێدراوه‌ ته‌نها کاریان سه‌رکوتکردنه‌ و قسه‌نه‌کردنه‌ له‌گه‌ل خه‌ڵکی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زاراوه‌ی قسه‌کردنه‌کانیان که‌شف نه‌بن که‌ هێزی زرێڤانین و هی ناوچه‌ی سڵیمانی نین.
چاودێرێکیش سه‌باره‌ت به‌ ناردنی هێز له‌ هه‌ولیره‌وه‌ بۆ سلێمانی و به‌و شێوازه‌ نهێنییه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ ده‌سه‌ڵات که‌وتۆته‌ په‌له‌قاژه‌ و چی هه‌یه‌ و نییه‌ و له‌ کوێێه‌ و له‌ کوێ نییه‌ خستویه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ پارێزگاریکردنی له‌ ده‌سه‌ڵات ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر روویه‌کی بابه‌ته‌که‌ بێت ، دیاره‌ رووه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌وه‌ نیشانده‌دا که‌ هێزه‌کانی یه‌کێتی نایانه‌وێت رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی ببنه‌وه‌ و جۆرێک له‌ یاخی بوون هه‌یه‌ ، بۆیه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌نای بۆ گه‌وره‌ دیکتاتۆر مه‌سعود بارزانی بردووه‌ تا هێزی بۆ بنێرێت. چاودێره‌که‌ درێژه‌ی داێی وتی: مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ولێر سه‌لماندی که‌ هه‌رگیز سه‌دام له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هیچ نییه‌ و قابیل به‌به‌راوردکردن نیه‌.مه‌سعود بارزانی هه‌موو به‌هاکانی مافی مرۆڤ و مامۆستای زانکۆ و خوێندکاران و ئه‌ندام په‌رله‌مانان و رۆژنامه‌وانانی یه‌کسانکرد به‌ هیچ و قه‌زافیئاسا به‌ هۆڤیترین شێواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ولێر کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە