سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی میلله‌تی بارزان
Saturday, 29/08/2009, 12:00
1124 بینراوە
چۆن بروا بكه‌ین كه‌وا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌موو كوردانه؟ چ شتێك قه‌ناعه‌تمان پێ دینێت كه‌وا ئه‌م زاته موباره‌كه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و ئه‌م حورمه‌تگرتنه‌ی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌نێت , هه‌مان ته‌قدیریشی بۆ باقی گه‌لی كورد هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ولێر پایته‌خته‌و داموده‌زگا ره‌سمیه‌كان ده‌بێت له‌وێ بن, به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی, مه‌لیك ئاسا, رۆژانه له پێگه‌ی بڵندی خۆی له سه‌ری ره‌ش كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی راده‌په‌رێنێت كه ده‌كاته ناو ماڵی خۆی, و ده‌رو دیوار هه‌مووی ته‌نراون به كوڕه بارزانی , بێجگه له ئه‌وان كه‌سی تر بۆی نیه له‌وێدا بژیت.
هه‌فتانه جارێك سه‌ردانی دۆرێ و بارزان ده‌كات كه ماڵی گه‌وره‌ی خۆی له‌وێیه بۆ گوێگرتن له باس و خواسی مییله‌تی بارزان. ئاخۆ ساڵی چه‌ند جار له سه‌ری بڵند داده‌به‌زێت و دێته ناو جه‌ماوه‌ری كورد له هه‌ولێرو سلێمانی و گه‌رمیان و بادینان.. بێگومان ئه‌مه مه‌حاڵه.. ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردنیش دیتمان هه‌ر له ترسی دۆڕاندن بوو بێگومان..
جل وبه‌رگی كاك مه‌سعوود هه‌مان جلوبه‌رگی خه‌ڵكی بارزانه. تا ئێستا ئه‌م زاته له رووی نه‌هاتووه جامانه سووره‌كه‌ی دابنێت و جامانه شین وره‌شی خه‌ڵكی تر له‌سه‌ر نیێت. تۆ سه‌رۆكی هه‌موو كوردی, ده‌بێت په‌رگارو جلوبه‌رگیشت نمایش له هه‌مووان بكات. به‌ڵام كاك مه‌سعوود به نه‌فه‌سێكی بارزانیانه‌ی دواكه‌وتوو و خۆپه‌رستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل جامانه‌ی سۆران و بادینان ده‌كات. شه‌ره‌ف لای ئه‌و ته‌نها له جامانه‌ی سوور دایه.. ئه‌گه‌ر وانیه ده‌با رۆژێك زات بكا‌و جامانه‌كه‌ی بكاته مشكی وه‌یا هه‌ر جۆرێكی تر كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كورد له‌سه‌ری ده‌نێن.
كه‌لتووری مه‌سعوود بارزانی كه‌لتوورێكی په‌یوه‌ست به عه‌شیره‌تی بارزانیه. ناوی منداڵه‌كانی كاك مه‌سعوود فڕیان به كورد كوردستانه‌وه نیه. له شه‌سته‌كان كاتێك گه‌لی كورد له خۆشویستنی زمان و كه‌له‌پووری خۆی به لێشاو ناوی كوردیی بۆ مناڵ و گه‌ڕه‌ك و دوكانه‌كان ره‌واج كرد.. كه‌چی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود ئه‌م لێشاوه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد چونكه ئاستی خۆی به‌رزتر ده‌زانێت : فه‌رموو كه‌ی ناوی مه‌سروور و مه‌نێوور و موكسیی و نازانم چی ناوی كوردین. له ناو هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود بارزانی بگه‌رێت كه‌سێك نیه ناوی (سۆران) بێت. ئه‌مه مه‌حاڵه. چونكه خۆیان به‌رزتر ده‌زانن.
تا ئێستا چ كوڕه سۆرانیه‌ك توانوویه‌تی ئازادانه بچێته داخوازی كچێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.. ئه‌وانه‌ی به نهێنی كردوویانه زۆربه‌یان كوژراون وه‌یا هه‌تككراون.
ئیتر به چ حه‌قێك كاك مه‌سعوود به سه‌رۆكی هه‌رێم بزانیین. ؟؟
نه‌خێر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی كه‌مینه‌یه كه میلله‌تی بارزانه چونكه نمایش له‌و میلله‌ته ده‌كات و به‌س.. زۆرینه لای ئه‌و نامۆیه.. ته‌نانه‌ت ته‌هجیئه‌ی زمانی كوردی كه قسه‌ی پێده‌كات بێسه‌روبه‌ره به هی كوردان ناچێت، پڕه له ووشه‌ی عه‌ره‌بیی و سه‌روگوێشكاو ، ئه‌و بادینیه‌ی كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دهۆكیش قسه‌ی پێ ده‌كات, ناوچه‌گه‌رییی پێوه‌دیاره‌و هه‌مان شێوه‌زاری ناوچه‌ی بارزانه،.
كه‌واته مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی میلله‌تی بارزانه كه رێژه‌ی 0.1% هه‌موو میلله‌تی كورد پێك دێنن. دووره له‌وه‌ی ته‌عبیر له هه‌موو میلله‌تی كورد بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست