پاسەكەى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى هەڵەبجە بۆ كارى حیزبی بەكار دەهێندرێت

Saturday, 19/12/2009, 12:00

1552 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەڵەبجەى شەهید
قوتابیەك لە پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى هەڵەبجەى شەهید تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە ماوەى 4 ساڵە پاسەكەى ئەو پەیمانگایە لە لایەن راگری پەیمانگاكەوە بۆكارى حیزبی بەكار دەهێندرێت.
ئەو قوتابیە كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت، تایبەت بۆ سایتى كوردستانپۆست ئەوەى باسكرد، كە ئەو پاسەى بۆ كاروبارى پەیمانگا و قوتابیان دابینكراوە تەنها كارى حیزبی پێ دەكرێت، "ئێمە 4 ساڵە داوا لە رەفیق لایەق) راگرى پەیمانگاكەمان دەكەین، كە گەشتێكى زانستیمان پێ بكات، بەڵام ناوبراو ئەو داوایەمان پشت گوێ دەخات و تا ئێستا ئەو داوایەمانى جێ بە جێ نەكردووە"، هاوكات ئەم قوتایبە لە درێژەى لێدوانەكەیدا چۆنیەتى دابینكردنى ئەو پاسەشى ئاشكرا كرد، كە لە لایەن دەوڵەمەندێكەوە بە ناوى (بارام) دابینكراوە بۆ قوتابیانى شارى هەڵەبجەى شەهید، نەك حكومەت و حیزب دابینیان كردبێت، ئەو قوتابیە بە سەرسوڕمانەوە ئەوەشى وت: "پێم سەیرە پاسێك خێرخوازێك بۆ ئێمەى دابین كردبێت، كەچى راگرەكەمان تەنها بۆ كارى حیزبی ئەو پاسە بە كار بهێنێت و قوتابیان پشتگوێ بخات"، ئەو بەڵگەى بۆ ئەم قسەیەى بەوە هێنایەوە كە ساڵى پار و هاتنى (مەلا بەختیار) بۆ ئەو شارە راگرى پەیمانگاكە قوتابی بە زۆر كۆكردوەتەوە و بردوونى بەرەو پیرى مەلا بەختیار، هاوكات ئەوەشى وت: "ئەمڕۆش كە رۆژى هەینى بوو، ئەو پاسەى بە ئەمر پڕ كردووە لە قوتابى و بەرەو شارى سلێمانى بردوونى بۆ یادى چلەى (مەهدى حەمەسەعید) بۆ شارى سلێمانى، كە دەكاتە براى (حەمەى حەمەسەعید)ى بەرپرسى مەڵبەندى هەڵەبجەى شەهیدى یەكێتیى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە