بۆچی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم(ساله‌ مزه‌لی) مه‌ره‌خه‌س ده‌کات؟!!

Monday, 22/11/2010, 12:00

1667 بینراوە


پاش ئه‌وه‌ی فوئاد حسه‌ین ، ئه‌وه‌ی پشت ڕاست کرده‌وه‌ که‌ به‌هه‌ڵه‌ ساله‌ مزه‌لی ئازاد نه‌کراوه‌ ، لێ بوردنه‌که‌ به‌تۆخی گرتویه‌تیه‌ وه‌ ، به‌ جۆرێک به‌رگری کردووه‌ له‌ بڕیاره‌که‌و پاکانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ کردووه‌ که‌ دوکچی نه‌کوشتووه‌ ، عه‌ببه‌ ئێوه‌ زلی ده‌که‌ن ، به‌ڵکو فه‌قیره‌ ته‌نها یه‌کیکیانی کوشتووه‌ ، هه‌روه‌ها عاقلانه‌ش دوله‌سه‌ر سێی حوکمه‌ که‌ی ته‌واو کردووه‌ و به‌ عاقلانه‌ ترێکیش له‌سه‌ر ریحله‌ی سنف دانیشتووه‌ ، بۆیه‌ مامۆستا ئیزنی داوه‌ بچێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. (جریده‌ الشرق الاوسگ
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%88%D8%B3%D8%B7=11682&article=596248&feature=



من واز له‌م دیوه‌ی ده‌هێنم ، بۆ هه‌روو به‌ ناو سه‌رۆکه‌که‌ی کورد ، چونکه‌ تاله‌بانی خۆی به‌ڕۆژو کردووه‌ له‌ حوکمی ئیعدام ئیمزاکردن ، حوکمی هه‌تا هه‌تاییه‌ که‌شی بۆ کردووه‌ به‌12 ساڵ، له‌به‌ خزمه‌ته‌کانی و ته‌کلیفی مه‌سئولانی خوار تری خۆی ، وا 8 سالیشه‌ به‌عاقلی له‌ زیندان دا دانیشتوه‌ بۆ خۆی تاوڵه و کۆنکه‌ن‌ ده‌کات . قه‌یناکا تاڵه‌بانی سۆشیال دیموکراته‌ و باوه‌ڕی به‌ سزای ئیعدام نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌ی چی له‌ عه‌قیده‌ی سوشیالدیموکراتیه‌که‌ی ده‌کات بۆ یه‌کسانی مافه‌کانی ژن و دژایه‌تی ژنکوژی .

ئه‌وه‌ش به‌و په‌نده‌ کوردیه‌ سواخ ده‌ده‌ین ، که‌ ده‌ڵێت :((کاتێک به‌قرژانگیان گوت بۆ به‌دوو سه‌ر ده‌ڕۆیت ، گوتی : هیچ شتێک له‌ جاوانان عه‌یب نیه‌ !!!))



باواز له‌ مام جه‌لال(تاڵه با‌نی) بهێنین ، بێنه‌وه‌ لای مه‌سعود(بارزانی)، چونکه‌(مام) ئاواهی بوو ، (کاک)یش به‌م جۆره‌ی تر ، خۆی عه‌شایره‌و ، ئه‌وه‌شی ده‌یکات له‌ حوکمی یاساو مه‌ده‌نی یه‌ت بۆ حوکمی هه‌رێم ته‌نها بۆ یاخ و ڕه‌نگێکه‌ ، بۆدی(مه‌کینه‌ی عه‌شایری) پێ ڕه‌نگ کردووه‌ ، له‌به‌ر مۆدێلی زه‌مانه‌ .



به‌ڵام له‌وه‌ گرنگ تر ،(ساله‌ مزه‌لی) له‌و جۆره‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌ که‌ سیفاته‌کانی (کاک) ده‌یگرێته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت بۆ پێکهینانی ئۆردوه‌ که‌ی خۆی ، به‌تایبه‌ت له م ‌ناوچه‌ دوره‌ده‌ستو بێ نفوزه‌ی پارتی دا، دا له‌ مۆدێله‌کانی ڕه‌حمه‌تی (ته‌حسین شاوه‌یس) و (حه‌مه‌خانی حاجی دارا) و زینده‌باد (قاسماغا) یه‌ ، به‌ڵام وه‌کو (فه‌تاح به‌گ) و (مه‌لاعوزیر) و ئه‌وانی تر سه‌ریان لێ تیکچوه‌ و یان که‌وتۆنه‌ته‌ ناو قوڵایی زونی ناو یه‌کێتی یه‌وه‌ ، ناچار بوون به‌ مل دان بۆ نه‌یارانی پارتی پارتی ئه‌وانه‌ به‌ شانه‌نوستووه‌کانی خۆی ده‌زانێ، هه‌میشه‌ مرخی لێ یان خۆشه‌ و له‌کاتی پێویست دا به‌ده‌میانه‌وه‌ ده‌چن و خه‌به‌ریان ده‌که‌نوه‌ بۆ کاره‌گرنگ و تایبه‌تیه‌کانیان (الموهیمات الخاسه‌) .

(ساله‌ موزه‌لی) ، هه‌ندێک چه‌کداری شاخی کردووه‌ له‌سه‌ر ده‌می شه‌هید (جه‌لالی عه‌له‌ وورگه‌)ی چوارتایی دا و دواتریش هه‌ندێک فیرار بووه‌ له‌ناوچه‌ی سارباژێڕ ، به‌ڵام دوای 1985و تیكچانی مفاوه‌زاتی یه‌کێتی و به‌عس ئیترله‌ خێرتیا نه‌مانی دانیشتن و له‌وه‌ڕی دێو ماڵه‌ جوتیاره‌کانی ئه‌وێ (شارباژێڕ) داو ،له‌ گورمه‌تی جاشێتی و تین و تاوی ده‌سکه‌وته‌کانی دا (ساله‌ مزه‌لی)هاتۆته‌وه‌ بۆ شارو بووه‌ به‌ مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ ، به‌ئاره‌زوی خۆی له‌وه‌ڕیوه‌ له‌سایه‌ی ڕژێم و هاو ژیانی خۆشیه‌کان بووه‌ ، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌ جاش و ئاو بافته‌کان وه‌کو (عه‌لی لوت ماسی) و (به‌کری فاته)‌و(نه‌جۆی سه‌رکارێز) و (عوسه‌ی پاقلاوه‌) و ته‌رحه‌کانی تری ، که‌ خیبره‌ی پێشمه‌رگایه‌تیان خستۆته‌ پاڵ خزمه‌تی جاشێتی ، به‌تایبه‌ت له‌ قۆناغی دوای تێکچونی مفاوه‌زاتی 1984 ی یه‌کێتی و به‌عس ، ئه‌و په‌ڕی ڕۆڵی چه‌په‌ڵی وبێناموسی و ده‌سکه‌لاییان بینیوه‌ بۆ ڕژێمی به‌عس له‌ناو شاردا ، له‌ماوه‌ی 1985 بۆ 1991 ڕاپه‌ڕین .

به‌ تایبه‌توه‌کو نمونه‌یه‌ک لێره‌دا (ساله‌ مزه‌لی) سه‌ربوردی ئه‌و وه‌رده‌گرین :



شارباژێری کاول کراوی دوای ئه‌نفاله‌کان ، نه‌ک تاقه‌ فانۆسێکی تیا نه‌مابوو ،به‌ڵکو سه‌رته‌نورێکی وێرانه‌شی به‌پیوه‌ نه‌هێڵڕابووه‌وه‌ ، نه‌وه‌کا په‌ره‌وازو لانه‌وازه‌کانی ڕاکردووی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ، یان پێشمه‌رگه‌یه‌کی پارتیزان بیکه‌ن ، به‌ نواو په‌ناگه‌یه‌ک بۆ خۆپاراستن له‌ ته‌ڕی و سه‌رمای که‌ش وهه‌وای توش ، له‌و کاتانه‌دا بابه‌ته‌کانی وه‌کو (نه‌جۆی سه‌رکارێز)و ئاوبافته‌کانی که‌ (ساله‌ مزه‌لی) یه‌کێک بوو له‌وانه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زای شارباژێڕ بون و نانیانی زۆریان له‌ ماڵه‌ جوتیاره‌کانی ئه‌وێ دا خوارد بوو به‌ پێشمه‌رگایه‌تی ، به‌جۆرێک قاپ و قاچاخی ماله جیاجیاکانیان ده‌ناسیه‌وه‌ ، له‌ جیاتی وه‌فا دانه‌وه‌ و ئه‌مه‌کداری بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌یان ، ده‌چون به‌و وێرانیه‌شه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌ده‌گه‌ڕان ، له‌کاتی گیا زه‌ردی په‌ڕینی حوزه‌یران و پوش په‌ڕ دا ، به‌ئوتومبێلی خۆیان و به‌ مه‌فره‌زه‌ تایبه‌ته‌ لێزانه‌کانیانه‌وه‌ ده‌چون بۆ سوتاندنی دارو دره‌خت و مێو ڕه‌زی بێ خاوه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌ که‌ تا مه‌ڵاشویان سیخناخ بو له‌نانی سفره‌و خوانی هه‌ژارو جوتیاره‌کانی ئه‌وێ.

شایه‌دحاڵیک بۆی گێرامه‌وه‌ ،که‌ جارێکیان بۆ ته‌شه‌بوس و کارێکی خۆی له‌ماڵی(ڕه‌ئوف کانی ساردی) باوکی (که‌ریم کانی سارد)ی دانیشتوه‌ ، کاتێک(ساله‌ مزه‌لی) هاتووه‌ ته‌کلیفی له‌(ڕه‌ئوف کانی ساردی) کردووه‌ ، گوتویه‌تی: ((کاک ڕه‌وف ئوتومبیله‌که‌ی خۆمم له‌به‌ر ده‌ست دا نیه‌ ، به‌ڵکلو ئوتومبیلێکی خۆتم بده‌یتی ،به‌مه‌فره‌زه‌که‌مه‌وه‌ ده‌چین ، موهمه‌یه‌کی له‌شارباژێڕ پێ ده‌که‌ین)) . ڕه‌وف پێی گوتووه‌:((جا ساڵح ، به‌چۆڵی چی له‌وێ هه‌یه‌ ،تا ئێوه‌موهیمه‌ی به‌رامبه‌ر بکه‌ن))، ساله‌ گوتویه‌تی :((وه‌ڵاهیچی لێ نیه‌ ، هه‌ر بۆ هیوایه‌ت ده‌چین ، له‌وێ ئاگر به‌رده‌ده‌ینه‌ ئه‌و ڕه‌زو باخانه‌ی که‌ماون له‌ وێ)) .. ئیتر ڕه‌ئوف له‌و باره‌ی خۆی دا و ، له‌به‌ر ئه‌و باره‌دا ویژدانی سڕی گه‌رم بۆ ته‌وه‌ و ،‌ گوتویه‌تی :

((ساله‌ خوابتگری بۆ به‌وێرانیش ، واز له‌وێ ناهێنی که‌مت نان له‌وێ خواردووه‌ ، که‌مت له‌و مێوه‌و ترێی ئه‌و ڕه‌زانه‌ خواردوو ، وا به‌ بێ نازی و بی خزمه‌تیش ، ده‌یان سوتێنی)).

به‌ڵام ئاخۆ چۆن(ساله‌ مزه‌لی) ، دوای ڕاپه‌ڕین خزێنرایه‌وه‌ ناو ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ؟!!

(ساله‌ مزه‌لی)زۆر لێزانه‌ له‌دوو شت دا ، له‌ جۆری(ئۆتۆمێیل) و(ئافره‌ت ساز کردن) بۆ بۆ خۆی و بۆ به‌رپرسی سه‌رو خۆی ، له‌و دوو ڕێگه‌ یه‌وه‌ زۆر نزیکی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی دا ، له‌زوه‌وه‌ دروست کرد.

هه‌روه‌ها بۆ ڕوسپی کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سئولانه‌ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا (ساله‌مزه‌لی) یان ده‌نارد به‌هه‌مان مه‌فره‌زه‌ی لێزانی ڕه‌زو باخ سوتاندندنه‌که‌ی پێشووه‌ که‌ زۆربه‌یان خزم و برازاوخوشکه‌زاو ئامۆزای ساله‌ بون و چاک ده‌یانزانی له‌گه‌ڵ گۆڕانی زروف دا وه‌کو مارمێلکه‌ی حه‌رباو ڕه‌نگی خۆیان بگۆڕن تێکه‌ڵ به‌ هێزی پێسمه‌رگه‌ی کۆنو خاوه‌ن سومعه‌ده‌کران بۆ فێر بونی ڕه‌نگری نوێ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینانه‌ و به‌نه‌سیحه‌تی ئه‌و مه‌سئوله‌ به‌ڕیزانه‌ی یه‌کێتی و به‌لێزانی پێفێسناڵی ساله‌و مه‌فره‌زه‌که‌ی .

خۆ ئه‌گه‌ر ساڵه‌ گه‌رم نه‌بوایه‌وه‌ لێی بزانیایه‌ ، یان بڵێم به‌ته‌ماع نه‌نبوایه‌ ، ئه‌وا خۆی کڕ ده‌کرد بۆ ئه‌م ڕۆأه‌وه‌ ئۆتۆماتیکی به‌تاوان و زیندانی بوون و لێ بورد ڕووی سپی ده‌کرایه‌وه‌ ، حه‌وت فرسه‌خ پێش پێشمه‌رگه‌ی دیڕێ دێری ده‌که‌وت و ، ڕه‌نگبی ئێستا یاداشتنامه‌و کتێبیشی ده‌ربکردایه‌ که‌ چۆن خه‌تمائیلی یه‌کێک له‌ سه‌رۆکه‌کانی دوو حیزبه‌که‌ بووه‌ و چه‌نده‌ها که‌س ا لێ قه‌وماوی ئه‌نفالی ڕزگار کردووه‌ .

به‌ڵام (ساله‌موزه‌لی) قوربانی په‌له‌ کردن ، یان قوربانی ئه‌و بلیمه‌تی و لێهاتوییه‌ی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ خۆ گونجاندن و (حه‌رباو) سروشتیه‌ی خۆیه‌تی ، چونکه‌ زۆری بلیمه‌ته‌کان توشی سزا ده‌بن له‌ناو کۆمه‌ڵدا به‌وه‌ی پێش سه‌رده‌مه‌ی خۆیان ده‌که‌ون خه‌لک لێیان تێ ناگات ، سال موزه‌لی له‌و بلیمه‌تانه‌یه‌ که‌ ده‌یزانی پاش 10 ساڵی تر دنیای سه‌رکرده‌کانی کورد به‌گات به‌م ڕۆژه‌ی که‌وا هه‌رچی ئه‌نفالچی و فایلدارو خائینه‌ له‌خۆیانی کۆده‌که‌نه‌وه‌ .

ئاخخخخ ئه‌و په‌له‌ی کرد خۆی دا به‌داری گۆڵ دا .
به‌ڵام پارتی و سه‌رۆکه‌که ته‌زویره‌که‌‌ی به‌رچاوی ڕۆشن تره‌ له‌ ساله‌و ده‌زانێ بۆ په‌نجا ساڵی تریش چی ده‌کات .

مه‌سعود بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو تیرۆر و ته‌زویر و تاڵانییه‌ ده‌یه‌وێت به‌ کاری ئاوا قێزه‌وه‌ن و ناشایسته‌ و دوور له‌ ئاکاری مرۆڤانه‌ ساله‌ مزه‌لی که‌ تاوانباره‌ به‌ کوشتنی ژنان ئازاد ده‌کات ، هه‌میشه‌ مه‌سعود پشتی له‌ حه‌ق و خه‌ڵکی کوردستان کردووه‌ و بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی  په‌نای بۆ جاش و سوپای داگیرکاران بردووه‌ ، ئیمڕۆش له‌ هه‌موو رۆژێک زیاتر مه‌سعود پێویستی به‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شکسته‌ یه‌ک له‌دوا کانی به‌رامبه‌ر به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان. مه‌سعود با باش بزانێت که‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ په‌ڵه‌ی نێوچه‌وانی ره‌شتر ده‌بێت بۆیه‌ هه‌رگیز مێژووی دوور و نزیک لێیخۆشنابێت.

خوێنه‌ری من هه‌رچی سه‌رنجت هه‌یه‌ بۆمی ڕه‌وانه‌ بکه‌ به‌ڵکو من درۆزن بم!!!
کوردستانپۆست: هه‌ندێ ده‌ستکاری په‌ره‌گرافه‌که‌ی کۆتاییمان کرد به‌و هیوایه‌ برای نووسه‌ر لێمان تێبگات.



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە