زۆربەدڵی منە......خۆش بەختانە بە دەستی من نیە

Wednesday, 16/09/2009, 12:00

2047 بینراوە


لە سەردەمی(مهندس الحکم الداتی) سەدام حسین دا گەندەڵی لە سەروەت و سامانی
عیراق لە بازنەێێکی بەرتەسك ودیاری کراو پیادە دەکرا لە بنەماڵە خۆیی و زۆرلە نزیکەکانی
بنەماڵەکەی دەرنەئەچوو ،بۆنمونە کاتی حسین کامل و براکەی سەدام کامل وخێزانەکانیان
کەهەردووکیان زاوای سەدام حسین بوون و ڕوویان کردە وڵاتی ئوردن بەمەبەستی هەڵاتن
وخۆ ڕزگار کردن لە دۆزەخەی چاوەروانکراوی کە بەسەر ئەم بنەماڵە دێت کە هەر زوو درکیان
پێ کردبوو ،بەهیوای وەرگرتنی مافی پەنابەری بۆخۆیان وخێزانەکانیان لەوڵاتە یەکگرتوەکانی
یاخود یەك لە وڵاتانی رۆژئاوا کە لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و ەبەناچاری گەرانەوە بۆ
عیراق وبەبڕیاری سەدام حسین بنەماڵەی کامل المجید لەناوبران لەسەر دەستی براکەی خۆی تاوانباری گەورەی هەلەبجە علی المجید ، ئەوکاتە حسین کامل بڕی 150 مەلوێن
دۆلارو زێرێکی زۆرو چەندکەل وپەلکی نرخدار خستە یەك لەبانکەکانی ئوردن وەتائێستاش
لە گەڵدابێت ئەم بڕە پارەیە وزێروکەلوپەلانە لەم بانکە ماون ونەگەڕاونەتەوە سەرەڕای داوا
کردنەوەیان بە فەرمی لە لایەن حکومەتی عیراقیوە ، بانکەکە رەزامەندی نادات بەبیانووی
ئەم بڕە پارەیەو کەلوپەلانە مافی وارسی حسێن کاملن ، واتە گەرانەوەی پارەی دزراوی
مللەت و گەڕانەوەی کارێکی ئاسان نیە وەك هەندێك کەس بۆی ئەچن گەرنەکەوێتە خانەی
ئەستەمەوە.
لەم خاڵە ئەوەستین وئەگەرێنەوە سەر لێپرسراوانی پایە بەرزی رژێمی سەدام وەك وەزیرو
پارێزگاروقائممام و بەرێوەبەری ناحیەو لێپرسراوانی تر لە دام و دەزگا گرنگەکان ،ئەمانە بە
گشتی جورئەتیان نەئەکرد دەست بەرن بۆ سەروەت و سامانی گشتی بەشێوەێێکی وا
ئاشکرا کە تەشەنەی کردوە لە عیراق و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی باشوور وەلە
سەردەمی ناوبراو هیچ لێپرسراوێك وەك پارێزگار وقائممقام وبەرێوەبەری ناحیەکان خاوەنی
ڤیلاو خانوی تایبەت بە خۆیان نەبوونە و هەرهەموویان لەخانویی مولکی دەولەت نیشتەجێ
ئەکران وتاخاوەنی ئەم پلەیان بان وەلەکاتی گۆڕینیان یان گواستنەوەیان یان پلەبرزکردنەویان
خانوەکانیان چۆل دەکرد بۆ جێگرەکانیان ، بەڵام نکۆڵی ناکرێت ڕەشوە هەبوە بەڵام بە
ئاستێکی نە‌هێنی لە رێگای تەندری پڕۆژەکان و دامەزراندن و ڕێ ئاسان کردن بۆ جێبەجێ
کردنی داواکاریەکانی خەڵك لە دام ودەزگاکان ، وەبۆ جیاکردنەوەی باری ژیانی لپپرسراوانی
ماوە ە ماوە شتێکی پێ ئەبەخشین چ بە شێوەی پارەبا یاخود ئۆتۆمبیلی گران بەهای ئەو
سەردەم یاخود پارچە زەویێك ، بەناوی منحە یاخود مەکرومەت سەیدلرەئیس وەئەوەی بەلای
ئێمەوە گرنگە هۆی تەشنە کردنی و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو ڕزگار کردنی
مللەتە و رێگرتن لە بەردەوامبوونیدا هەڵبەتە تاکو ئمڕۆ هیچ تروسکاێێکك بەدی ناکرێت کەئەم
لێپرسراوانەی هەرێم بەخۆیان دابچنەوە و سوود لەمێژوو وەرگرن و بەپێچوانەوە ڕشتر بوونە
وهەوڵ زیاتر ئەدەن بۆ پەردەپۆشکردن و بەردەوامبوونیان و بەرگری کردن ورێگرتن لە سزادانی
لێپڕسراوە شەریکەکانیان کە لە ماوەێ ئەم هەژدەساڵە رێخۆشکەربوونە وپردی پەڕینەوەی
سەروەت و سامانی مللەت بوونە وە بەسزادانی ئەم لێپڕسراوانە زۆر لە کارە شاراوەکان
ئاشکرا دەکرێن و ئەوەی ژێر بەڕەکانیانە ئەکەوێتە بەرچاوی مللەت کە بەبیستنی توشی
شۆك دەبیت و بۆی دەردەکەوێت کە بە چ شێوەێێك هەڵخەڵەتاوە وچۆن بە دوای کڵاوی بابردو
کەوتوە ودڵسۆزە هەڵخەڵەتاوەکانی ژێرەوشیان لەدەست ئەدەن وە تا بۆیان بکرێت هەوڵی خۆیان ئەدەن و گشت ڕێگاکان بەشەرعی ئەزانن بۆ بەرگری کردن لە مانەوەیان وە بۆمان
دەرکەوت کە بەڕێگای ئاشتیانەو مەدەنیانە ی سەردەم لە ڕێگای سەندوقەکانی دەنگدانیش
ناتوانرێت بەشێوەێێکی دورست جارەسەری ئەم هەموو گیروگرفتە تەشەنەکراوانە بدات بە
بەرزکردنەوەی دەنگی نارەزامەندی و گوێ نەگرتنی دەسەڵاتداران ویاری کردنیان بۆ کات کوشتن و بشتگوی خستن نەدۆزینەوەی چارە سەری گونجا هەڵبەتە هەموو لاێەك ئاگادارن
لەیەکەم دانشتنی بەرلەمانی هەرێم لە پاش سوێندخواردنیان لستی گۆڕان یەکەم داوایان چارەسەرکردنی نانبڕاوەکانی کرد بەهۆی بێروڕای جیاوازوە و ەلە یەکەم چاوپێکەوتنیشان
لەگەڵ سەرۆکی هەرێم پێشتر داوایان ڵێکردبوو وەك سەرۆکی هەرێم هەوڵدات ڕێبگرێت لەم
کارە نامرۆییانە و هەوڵدات چارەسەری بکات بەڵام بەداخەوە تاکو نوسینی ئەم بابەتە تەنها
دەستنیشان کردنی دەستەێێکە بۆ بەدواداچوون نەبێ هێچ هەنگاوێك نەهاوێشتراوە بۆ
چارەسەرکردنی سەرەرای گرنگی کارەکەو رەنگدانەوەخراپەکەی لەسەر هەزاران خێزانی ئەم
هەرێمە بێ خاوەنە ، لێردە پرسیارێك دەکەین ئایا سەرۆکی هەرێم نەیئتوانی ڕاستەو خۆ
پەیوەندی بکات بە لێپڕسراوانی کە بەم کارە هەڵساون وبەکارهێنانی سەڵاحیاتی خۆی و
وەك سەرۆکی هەرێم و ڕێگا نەدات یاسا پێشێل بکرێت و قەرەقووشانە بە تەلەفون خەڵك نان
بڕاو بکرێت وبەڕای من هەڵسوکەوتی سەرۆکی هەرێم ئەچێتە ژێر دروشمی زۆر بەدڵی منە
خۆشبەختانە بە دەستی من نیە واتە چارەسەری ئەم نەهامەتیانە ناکرێت وبنبڕناکرێت تەنها
ڕێگای پێش کۆتاییە بە یاخێبوونی گشتییە لە شاری هەڵمەت و قوڕبانی دەست پێبکات و
ئنجا خۆی تەشەنەدەکات بۆ شارەکانی تری هەرێم وەك ڕاپەرینی بەهاری 1991.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە