یەكێتی ناتوانێت خۆی نوێ بكاتەوە!!

Wednesday, 02/10/2013, 12:00

1182 بینراوە







پرسیاری جەوهەری ئەوەیە ئایا یەكیتی ئەتوانیت خۆی نوێ بكاتەوە؟ ئایا ئەو ئالیەتانەی بەكاری دێنێت دەتوانێت دۆخی یەكێتی باشتر بكات؟
یەكێتی لە دوای شكستی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەماندا كەنەیتوانی ژمارەی كورسییەكانی بگاتە 20 كورسی و توشی نوشستێكی چاوەڕوانكراو بوو هاوكات دوای ڕكابەرەكەی كەوت كە گۆڕان بوو.
لەدوای ئەو ڕوداوانەوە و لە ژێر فشاری چاودێرانی دۆخەكەو قاعیدەی ئەو حیزبەدا باس لە گۆڕانكاری دەكرێت لە نێو ئۆرگانەكانی یەكێتیدا،
بەبۆچونی من یەكێتی ئەیەوێت گۆڕانكاری بكات بەڵاك نایەوێت نوێ بێتەوە،
وەك بەشێك لەو گۆڕانكارییانە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا هیرۆ ئیبراهیم دەستی لە لیپرسراوێتی مەلبەندی سلێمانی هەڵگرت داوای گواستنەوەی نویسنگەكەی كرد بۆ مەكتەبی سیاسی بەڕای چاودێران هێرۆ ئەیەوێت پێگەی خۆی لە مەكتەبی سیاسیدا پتەو تر بكات،
ئینجا ئەو گۆڕانكارییانە چی لێ سەو ز دەبێت دانانی حاكم قادر لە جیگەی هێرۆ هیچ لە دۆخەكە ناگۆریت و هەمان تاس و هەمان حەمام،
یەكێتی گەر بێتوو تەواوی قیادەكەشی برۆنە ماڵەوە جارێكی تر ناتوانێت لەو قەیرانە ڕزگاری بێت ڕەنگە ئەوە بەشێكی پەیوەندی بە سكراكتەر و مۆدیلی حیزبییەوە بێت كە یەكێتی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داخوازیە بچوكەكانی هاوڵأتیان بێت،بەشێكی تری ئەوەی یەكێتی ناتوانێت نوێ بكاتەوە پەیوەندی بە سایكۆلۆژیای خەڵكەوە هەبێت بە تایبەت لەم سنورە یەكێتی وەك درەنگ یەكێتی وەك سەرچاوەی نادادی ئەبینرێت،
یەكێتی پێویستی بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانی سیاسی خۆی بەردەوامی پێ بدات لە كایەكەدا پێش هەموو شتێك پێویستی بە نیەتی پاك و ئیرادەیەی گۆڕانكاری هەیە ئەوەش بەوە نابێت بەشێك لە بەرپرسانیان دەست لە هەندێك پۆست هەڵگرن و پێگەی تریان لە شوێنی تر قایم بكەن بەڵكوو بە خستەنەگەڕی ئالیەتی گۆڕانكاری هەیە،
پێش ئەو گۆڕانكاریانەش پێویستە سەرانی ئەو حیزبە دڵنیایی ئەوە بە جەماوەریان بدەن كە چاوەنوسی تاڵەبانی دیاری بكەن،
دەست لەو هەموو قۆرغكارییە حیزبیە بەردەن و ڕاستگۆ بن لەگەڵ كادیرانی خۆیاندا،خەڵكی باش هەبێت لەو حیزبەدا پێویستە بهێنرێتە پێشەوە،
زۆر شتی تر كە لەم قۆناغەدا یەكێتی پێویستی بەو كەسانەی ئێستا نابێت كە سەری حیزبیان خواردوە بەڵكو پێویستیان بە خەڵكی تر و شارەزای تر تیە بۆ ئەوەی تۆزێك ئەو بارە لارەی یەكێتی ڕێك بكاتەوە.!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە