هەلمەکوتنە سەر ئەمحەمەد میرە وەک شەوکووت لە ڕۆژى نیوەڕۆدا

Thursday, 08/09/2011, 12:00

2035 بینراوە


لەوڵاتى قسەزلان دیموکراسى و ئازادى غەرقى کردوین مەستى کردوین رۆحى تێر کردوین مەلەى تێدا دەکەین،، ئەوە ئێمەین شێت بووین ئەم هەمووە درۆیە دەکەین بۆ ئێوە کە پێتان دەڵێن بەرى ئازادیتان باریک کردۆتەوە وەک تاڵى دەزوو دیموکراستان نەهێشتۆتەوە وەک رۆحە مردووەکان وە پێتان دەڵێن بەناحەق درێژەپێدەرى رێگاى بەعسن ئەوە ئێمەین درۆ بۆ ئێوە دەکەین دەڵێن رێژوان و سورکێو گەرمیان و شێرزاد و بیلال و هەموو شەهیدەکانى تر ئێوە کوشتنان ئەوە ئێمەین بوختانتان بۆ هەڵدەبەستین دەڵین و سەردەشت عوسمان و سۆرانى مامە حەمەتان کوشت ئەوە ئێمەین بەقینەوە بە بوغزەوە وەک وەک ئێوەى بوغزن و کینە لەدڵ درۆتان بۆ هەڵدەبەستین دەڵین سەرى ئاسۆس هەردى تان شکاند ئێرانى واتەنى (شۆخى) تان بۆ هەڵدەبەستین دەڵین کۆمەڵێک پۆلیس وەک بەڵتەجییەکانى نایجیریا هەڵدەکوتنە سەر کۆمپانیاى لڤین ئەحمەد میرە بەشەق و پاڵنان دەخەنە قنى ئۆتۆمبیلە علوجەکانى سەردەمى ێددام دەیبەنە بەردەم دادگا وەک ئەوەى یاسا لە قانوننەکەیدا وانوسرابیت بەشەق و پاڵنان و سوکایەتتى پێکردن رۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران بەرنە بەردەم دادگاکان،، زۆر بێدەنگ بووم بەڵام..بەڵام کە ئاسۆس هەردیم بینى غەڵتانى خوێنیان کردبوو بەناحەق کە ئەو شێوازە ناشرینەى ئەو مەفرەزە پۆلیسەشم بینى وەک ئەوەى لە ئەکادیمیاى شورتەى سوریا ئەو شێوازە فێرکرابن ئیتر بێزارى داى گرتم وتم کاتى ئەوە هاتووە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران درگاى بێدەنگى بشکێنن کە ئەو هێرشە ناڕەوایەیان بەبەردەوامى لەسەرە،، لەگەڵ ئەوەش نائومێدى واى لێکردم بەتەواوەتى ڕەش بین بم لەوەى کە چاکسازى گۆڕان کارى بەم دوو دەسەڵاتە ناکرێت چونکە لەکاتێکدا بڕیارەکانى سەرۆکى هەرێم پێشێلدەکرى، که‌ له‌ ٢٧ی ئاب ٢٠١١ بۆ هیورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌شه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسۆن ٤ بریاری ده‌رکرد،یه‌کێکیان تایبه‌ت بوو به‌ چۆنێتی لیپچینه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان و چالاکوانی مه‌ده‌نی که‌ ده‌بێ به‌ بریاری دادوه‌رو به‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ بانگ بکرێت نه‌ک به‌و شێوه‌ نا مه‌ده‌نیه‌، به‌ڕاستی لێره‌وه‌ جارێکی دیکه‌ ئالۆزیه‌کان زیاد ده‌کات بەڵام پێم وایە کە لاى ئەم دوو دەسەڵاتە ناوى ئالۆزى دەبەیت بە ئاژاوە گێڕت دادەنێت چونکە پێى وایە ئەوەى ئەو کردویەتى ڕاست و دروستە ئەوە ئێمەین بەناحەق تۆمەتباریان دەکەین دەڵێن ئەوە ڕاست نییە کاتێک دەڵێت راست نییە دەڵێن ئەمە ئاژاوەگێڕە کودەتا چییە درۆزنە بەکرێگیراوە جاشە سیخوڕە چەواشەکارە جارى واهەیە وات لێدەکەن خۆت باوربهێنیت بەو قسانەى بۆت دروست دەکرێت وات لێدەکەن خۆت بەخۆت بڵێت گومانم هەیە لەوەدەچێت ئەو قسانە ڕاست بێت تۆبڵێت وانەبێت بەڵام خۆشبەختانە واعى بوینەتەوە لەگەڵ هەموو ئەو درۆو دەلەسانە وە خۆشبەختانە ئەوە ئەوانن ئێستا ئەگەر لاى خوداى گەورەوە وەحیان بۆ بێت دڵنیام لەوەى کەس باوڕیان پێناکات زۆرێکیش لەئەندامەکانیشیان باوریان پێناکەن بەڵام لەبەر مەساڵح لەگەڵیانن لەوە زیاتر کێشەیە ئەوەیە کە قەڵایەک گەندەڵ بەدەوریاندایە کە بەتەواوەتى ئەم قەڵایە تەئسیر تەواوى کردووە بۆ کوێرکردنیان بەدرۆ ، کەچى ئێمە بەراستى دەمانەوێت ئەو قەڵا گەندەڵە بروخێنین لە چواردەوریان بە گومانەو سەیرت دەکەن و بەناراستت دەزانن ئەوە هەر ئەو قەڵا گەندەڵەیە بون بە بەڵتەجى شەق وەشێن و سەرشکێن ،،ئیتر بە درۆزنمان مەزانن وەنەوە سەرهۆشى خۆتان ئەگینا کاتى ئەوە هاتووە میللەت بتان هێنێتەوە هۆش هەموو ئەو درۆیانە کە پێتان وایە ئێمە ئەیکەین بالە کۆتایدا بەناچارى نەڵێن راست و دروست بوو بەڵام ئەو قەڵاگەندەڵە کوێرى کردین کەڕى کردین لە کۆتایدا با نەبن بە موبارەک لە قەفەزى زیندان ئینجا داواى لێبوردن لەگەل بکەن.
 دیار ئەحمەد سەرنووسەرى كۆفارى كلیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە