ئەمشەو حەشەر بوو لە سلێمانى!

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2076 بینراوە


سلێمانى ئاهەنگى سەركەوتنى پێش وەختى گێرا ئەمشەو، سەرتاپاى شار ڕەنگى گۆڕانى پۆشابوو. سەرجەم كۆلان و كوچكەكان پڕاو پربوون لە پیرو گەنج ، لە ژن و پیاو هاوارایان دەكرد بژى گۆران هەر ئەیگۆڕین.بەدرێژاى مێژوو سەرجەم سەرهەڵدان و گۆڕانكارییەكان لە سەر دەستى كوڕان و كچانى ئەم شارە بوو. برادەرێكى زۆر نزیك كە لە دەزگاى هەواڵگەرى یەكیتى ئەم ڕاستیانەى خوارەوەى پێدام:

1. لیستى كوردستانى شەوى رابردوو سەد تەكسى بەكرێ كرتبوو لە شارى سلێمانى، هەر شوفێرێك بڕى 25 هەزار دینار پێدابوو تا بانگەشە بۆ لیستى كوردستانى بكات. زۆرێك لەم شوفێرانە وێنەى بەرهەمى گەندەڵیان هەڵواسیبوو.

2. دەزگاى زانیارى ئاگادارى تاڵەبانیان كردۆتەوە كە لایەنگرو هەوادارانى كۆسرەت دەنگ بە لیستى گۆڕان دەدەن.

3. دەزگاى زانیارى ئاگادارى تاڵەبانیان كردۆتەوە كە زۆرینەى ئەندام و هەودارانى یەكیتى ئامادە نین دەنگ بە مسعود بدەن.



زۆریكیش لە سیاسەتمەداران ئەم ڕێكەوتنەى تاڵەبانى بە تاكتیكى سیاسى دەزانن بۆ لاواز كردنى پێگەى پارتى و تۆلەكردنەوەى تاڵەبانى لە بەرزانى. تاڵەبانى خودى خۆشى باش دەزانێت كە یەكیتى ڕاستەقینە دەنگ بە پارتى و بارزانى نادات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە