بۆ وتارنووسەکانی کوردستان پۆست

Wednesday, 04/06/2014, 12:00

1918 بینراوە


من پێم وایە مرۆڤ دەتوانێ وتاری سیاسی،پزیشکی، وەرزشی. کۆمەڵگایی ،ئابوری و،،،،،، بە پێی لێهاتوویی وتوانای خۆی بنووسێ. هەر کام لەو بابەتە گرینگانە حەوجێیان بە شارەزایی ولێزانی تایبەت بەخۆی هەیە. بەڵام مەرجی سەرەکی ئەوە نییە کە بۆ نوسینی وتار یا بابەتی سیاسی زانکۆوئاکادیمیاد دیتبێ.ئەگەریش لەم بوارەدالە ئاستی باڵادا خوێندەواری بەدەست هاتبێ گەڵێک باش وپیرۆزە.من ناچمە سەر بابەتی رۆژنامەگەری ورۆژنامەوانی چون کارێکی گرانەو لێی شارەزا نیم. بەڵام بەشێک لەو ئەرکەی کە وتارنوسی سیاسیکار خامەی لێدەداو بڵاوی دەکاتەوە پێویستی بە چەند خالێکە کە دەبێ ڕەچاویان کا. پارازتنی زمانی کوردی، شێوەی داڕشتنی وشەو ڕستەکان، زانیاری ، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتەی کە دەینوسێ وبڵاوی دەکاتەوە،بوێری بۆ دەربڕینی راستیەکان بۆ قازانج وبەرژەوەندی نەتەوەیی.(لەو خاڵانەدا من هەست بە لاوازی دەکەم کە لێیان شارەزا نیم بە پێی پێویست).بۆ:
من خۆم بە نوسەر نازانم ، نەبەشاعیر،بابەتەکانم لەسەر کوردوستان پۆست بڵاو دەبێتەوە وبە زەحمەتی وان دەدرێنە ڕای گشتی بۆیە سپاسیان دەکەم.نوسەر بون یانژی شاعیربون بەتایبەت لە هەندەران کە ژیانێکی گەرمو نەرممان هەیە کارێکی زۆر دژوار نییە وچون بەدژواری نازانین.هەرکەس دەتوانێ پێنووسی خۆی تاو بداو بە ئیشتیای دڵی خۆی ڕستەکان ریز کاو پاشێن بڵاویان کاتەوە.ئەگەر سرنج بدەینە بابەتەکانی سەر ،ک،پ، دەبینین نوسەرو بابەت وێنەی وڵاتمان دابەش بون بەو واتایە زۆربەی ئەو کەسانەی وتارێک بۆ ،ک،پ، دەنێرن ناوەرۆکی بابەتەکانیان هی ئەو بەشي لە وڵاتە کە تێیداژیاون! نوسەری رۆژهەڵاتی باس لە گرفتەکانی ئێران و رۆژهەڵات دەکا.نوسەری باشوری بەتایبەت باس لە کێشەکانی دەسەڵاتی بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەکا.ئێستێ کە / گۆڕانیش/ بۆتە خاوەن دەنگ لەسەری ویش وتاری سیاسی بڵاو دەبێتەوە.
لەو بارودۆخەدا من پێم وایە دەبێ جیاوازی هەبێ لە نێوان / وتار نووس وگوتن نووس / بۆ کەسی سیاسەتوان زانیاری لەسەر هەموو بەشەکانی کوردوستان پێویستو گرینگە.ئەو وتارانە رەخنەیی بن،پێشنیاربن،ئەدەبی بن،یا هەروتارێک نابێ لە چوار چێوەی حیزبێک یا بەشێک لە وڵات قەتیس بمێنێتەوە.دەنا وتارەکان دەبنە گوتنەکان.هۆیەکەش روون وئاشکرایە کە خاوەن ڕای خاوەن هەڵویست زەحمەت بە خۆی نادا کە زانیاری لەسەر هەموو بەشەکانی وڵات بەدەست بێنێ وبیکاتە توێشوو بە داهاتوومان.
بۆ ئەو سایتانەی کە بە زاری کورمانجی بڵاو دەبنەوە وزۆر دەوڵەمەندو پڕ ناوەرۆکن گەر چاو لێ بکەی زۆرینەی بابەتەکانیان لەسەر باکوری وڵات وتورکیایە.ماوەیەکی کە رۆژئاوا لە رۆژەودایە جار جار بابەت بڵاو دەبێتەوە. ئەوەی کەمن بەچاو دیتومە زۆر زۆر کەم باسی رۆژهەڵاتو کێشەی کورد لەو بەشە لەوڵات دەکرێ. من پێم وایە وتار نووسەکانی ،ک،پ، دەبێ لە ئاستێکدا بگەنە خاڵی هاوبەش ئەویش ئەوەیە کە خۆیان لە دەردو مەینەتی بەشيکانی دیکەی وڵات بە دوور رانەگرن.(بابەت لەم بوارەدا هەیە بەڵام یەکجار کەمە) .
پێویستە بڵێم من هیچ مەبەستێکم لەو قسانەدا نییە وئیزن بەخۆم نادەم رێکار بە کەس نیشان بدەم.بەڵام با هەموو گرفتەکانی وتارنووسەکان لەدەوری ئەو دەسەڵاتەی کە بە زەبری زۆرداری خۆیان سەپاوەو خەڵکیان بە بارمتە گرتووە کۆ نەبنەوە.نوسین لەسەریان حەڵالەو دەبێ چەکوشێنەش بێ. بەڵام با بەشەکانی دیکەی کوردوستانیش لەبیر نەکەین. بۆیە من پێم وایە رووناکبیری کورد رێگایەکی دژواروپڕ لە بەرپرسیایەتی لە پێشە. من بۆ خۆم لە رێگوزەرەدا ئەوەندە لە پاشم پێم وا نیە کە قەت قەت بگەمە خاڵی سیفریش جا چدەگا بە وتارنوسی سیاسی.
جەعفەر کەریمی
٢/٦/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە