لابردنى تۆ لابردنى هیچ لەبارا نەبوویەك و گەندەڵێكە ئەو ڕۆژەش زۆر نزیكە !!

Wednesday, 05/08/2009, 12:00

1723 بینراوە


خوێنەرە بەڕێزەكان لەوەتەى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان لەسەر شاخ هاتۆتە خوارەوە و لە كەناڵێكى لۆكاڵییەوە بووە بە كەناڵێكى فەزائیى بووجەكەى سەدان قات زیادى كرددووەو كادرەكانى پێنج ئەوەندە زۆركراوون دەیان كەس بەناوى ڕاویژكارى هەواڵ و سیاسى و هونەرى و تەنانەت دەروونیش لەم تەلەفزیۆنە مووچەو پاداشتى بەلاش ئەخەنە تەنكەى باخەڵیان و گرێبەستیان بۆ كراوە خەڵكانى غەیرە یەكێتى بەناوى ئەوەى بەتوانان كەلەڕاستیدا بێمستەوان لەنموونەى (بەهێز حوسەینى) ماستاو چیى و پیاوى جووندیانى و جەمالى نەهزە و دڵزار حەسەن هێنراونەتە ئەم تەلەفزیۆنەو بەئارەزووى خۆیان ئەیان جووڵێنن بۆ داپۆشینى ڕابردووى خۆیان كەئەویش ماندوونەبوونە بەڕابردووى یەكێتیەوە باكیان نییە لەوەى یەكێتى تووشى شكستى سیاسى و جەماوەرى ئەبێت یان نا هەموو ئامانجێكیان لەڕێ لادانى ئەو كەناڵەیە بەویستى خۆیان و لەوانەشە بە موونەزەمیى كارەكە بكەن ، لەلایەن ڕیكخراوەكەیانەوە كەپێش تر كاریان تێدا كردووە ئاراستە بكرێن هەموو ئەم تاوانانە لەئەستۆى جەمال حسەینى قەزەم و هیچ لەبارا نەبووە ئەوە ئێمەین بەیەكێتى و بە تەلەفزیۆنەكەیەوە ماندوو بووین و كردمانە تەلەفزیۆنێك كەتاساڵى 2000 یش جێگا متمانەى خەڵك بوو هەموو كورد چاوى تێ بڕیبوو كەچى ئەم بەناو ئیعلامیى و ماستاو چیانە كردیانە كەناڵێك كەنەك هەر خەڵكى بەڵكوو یەكێتیشیان لەڕێگەیەوە پێ بەشوودا و تووشى شكستێكى سیاسى گەورەیان كرد كەتاماوە پشتە چەماوەكەى ئێستاى ڕاست نابێتەوە
جەمال پیاوێكە مەبدەئو بیرو باوەڕ فشەیە لەلاى مەسڵەحەت و گیرفان پڕكردن و سەیارەى بەرزو كچى جوان و خانووى خۆیى و هەموو شتێكى ترى لاخۆشەویستە نەك یەكێتى ، جەمال ناجەمالێك بێت ئەوە مستەواى تەلەفزیۆنەكەى بێت كەبینیمان لەكاتى بانگەشەدا بەهێزى ئەڵقە لەگوێى چەند جارێك لە بەرنامەى گەرماو گەرما لیستى كووردستانى بەلیستى ژمارە 55 بناسێنێ كەلیستى (حشكع) و ژمارەى لیستەكەى بوو هەرباشیشە یەكێتى بەم زیانە سیاسى و جەماوەرىو ئیعلامیە نەجاتى بوو ، چونكە بەهێز ئێستاش دەڵێت من شیویعیم و لەو ڕێبازە چەپگەرایە لامنەداوە بۆیە هەر دڵى بۆیان لێ ئەدا و لەگەرماو گەرمەوە ڕیكلامیان بۆ دەكات كەچى لەجیاتى ئەوەى دەریكەن ئۆتۆمبیلیان بۆ كڕى و پۆزى ماستاو چێتى پێوە لێئەدا
ئەو تەلەفزیۆنەى كەجەمال كردییە كەناڵێكى فیشاڵى و كەس ئێستا متمانەى پێناكات یەكێتى بەم ئاقارەى ئەمڕۆدا برد باجەكەى كەم نابێت لاى تاڵەبانى ڕۆژێك دێت جەمالى نەهزەى قەزەم دابگرنە خوارەوە و تۆڵەى هەموو تاوانەكانى لێبكەنەوە هەر لەنان بڕین و دەركردنى خەڵكەوە بگرە تا ئافرەت بازیى ، دزى ، مشەخۆریى ، مكافەئە بەخشینەوە بەسەر ئەوانەى كەخۆى مەبەستیەتى ، تەكەتوول بازى ، ناعەدالەتى ... لەكۆتایشدا ئەو جەمالەى كەتا دوێنێ باوەڕى بە (بەسزاى جەڵتە لێدان هەبووە لەناو ئیسلامیەكاندا ئێستا ئەو سزایەى گۆڕیوە بە نان بڕین لەناو یەكێتیدا) هۆنرواەیەكى شێخ ڕەزاى تاڵەبانى بەبیر ئەهێنمەوە كە دەفەرمووێت
گوو بەڕیشى ئەوڕەحمان بەگى قائم مەقام
ئەو كەبەینێك بێ زییان مەغروورى كرد
تاڵەبانى بوو ، كەسفرەو نان و خوانێكى هەبوو
داى بەسەریا هەروەكوو خەپلەى قنگى خاپوورى كرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە