نێلسۆن ماندێلا نمونەی جیاواز لە دوور بون لە توندوو تیژی

Friday, 06/12/2013, 12:00

2081 بینراوە


نێلسۆن مادێلا یەکێک لە رێبەرانی خۆش ناوە لە مێژوودا . ئەو قارەمانێکی بێ وێنەیە لەسەردەمی ئەوڕۆدا . ماندێلا ساڵانێکی دوورو درێژی تەمەنی خۆی تەرخان کەرد بۆ خەبات دژی نیژادپەرەستی ومافی ڕەش پێستەکان لە ئافریقای باشور . ئەو بوو بە رێگا نیشاندەرێکی خەباتی جەماوەری لەهەموو جیهاندا .زۆر کەس ماندێلا وەک کەسایەتیەکی ناوداری وەک ،، مێهاتماگاندی ،، ماڕتین لۆتڕکینگ ،، ئانگسان سوکی ،، لە رێبەرانی خەبات دژی توندووتیژی دەشوبهێنن . بەڵام فکرو ڕامانی ماندێلا لە هەمبەر دژبە توندوتیژی لەگەڵ ئەوانی دی هەتا ڕادەیەک جیاوازە. هەر ئەو رامانەیە کە ئەو لە شێوە خەباتی جودا لەوانی دی هەڵدەسەنگێنێ .
ماندێلا ، ئەگەر چی ناوەڕۆکی خەباتی خۆی کەدوور لە تەندووتیژی بوو لە گاندی مایەی وەرگرتبوو بەڵام هێدی هێدی ئەو شێوە خەباتەی دژ بە ئاپاڕتایدی لاواز بینی و لە ساڵی ١٩٣٥ ز گەیشتە ڕەشبینیەکی زۆر بەو واتایە ئەو رێکارەی کە نافەرمانی بەڕێوەدەبرد بەوزوانە ناگاتە ئامانج .هەر بۆیە لە وتووێژەکانیدا دووپاتی دەکردەوە خوازیاری کەڵک وەگرتن لە شێوە گەلی دیکە بوو کە بەرپرچی ئاپاڕتاید بداتەوە لە بیرەوەریەکانیدا دەنوسێ :
لە هیندوستان گاندی لە گەڵ هێزێکی دەرەکی روبەرووبوولە کۆتاییدا زۆر هەستی بەراستیەکان کردبوو ، لەحاڵێکداسپی پێستەکانی دەسەڵاتداربەسەر ئافریقای باشوردا ئاوانەبون .خەباتی بەدەر لە توندوتیژی کاتێک کاریگەری خۆی دەبێ کە هێزی بەرانبەر باوەڕی بەو شێوە رێکارە هەبێ . بەڵام هەربۆیە بۆمن دووری لە توندوتیژی بنەمایەکی ئەخلاقی تێدا نەبوو . بەڵکەم رێڕەوێکی ستڕاتیژی بووە وهیچ کات خێری ئەخلاقی لە رێکاری بێ سود کەڵکی لێ وەرنەگیراوە . ماندێلا لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٦١ ز رێبەرانی کۆمگرەی میللی ئافریقای رازی کرد کە لقی نیزامی ئەو کۆنگرەیە دابمەزرێنن . بۆیە شیوەی خەبات گۆڕا بە شێوەیەکی چەکداری . (و: پاراستنی ڕەوا) . سەوەڕای ئەوانەش هیج کات ئەو شێوەیە نەکرا بە رێکاری بڵاوبونەوەی کوێرانەی توندوتیژی . ماندێلا لە پاراستنی مێژوویی خۆی لە دادگا گوتی : من بۆ مردن ئامادەم . ناوبانگی دەرکرد لە رێڕەوی دەست پێکی تێکۆشاندا ئاوا دەڵێ :
یاسادانان ، هەموو ڕێگایەکی یاساییان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئێمە گرت و ئێمەش خۆمان لە بارو دۆخێک دیتەوە یا دەبوایە سەرشوڕی داییمی قەبوڵ کەین یادژی نابەرابەری دەسەڵات بەرخۆدان بەرێوە بەرین .بەڵام جوابی ئەو یاسایانەمان نەدایەوە بە بێ ئەوەی رێگای توندوتیژی هەڵبژێرین تا راگەیاندنی ئەو یاسایانە کە دژی ئێمە بون بۆ پەرچدانەوەی ئەو سیاسەتە لەلایان دەسەڵات بیرمان لەوە کردەوە جوابی توندووتیژی بە توندووتیژی بدەینەوە .ئەو کارەی ئێمە رێکارێکی / ترۆریستی نەبوو / هەموومان کە تاقمی / نێزەی گەلمان / دروست کرد ئەندامی کۆنگرەی میللی ئافریقا بوین وبۆ چارەسەری ئەو کێشە سیاسیە بە پێی ،، سیاسەتی بێ توندوتیژی ولەسەر بنەمای وتووێژ پابەند بوین . بەڵام ٥٠ساڵ ! بێ توندوتیژی هیچ بەرهەمێکی بۆ خەڵکی ئافریقا بەدیاری نەهێنا ئیللا یاسای سەرکوت گەرانەی ومافی کەمتر .
لە نێوان هەموو پڕۆژەکان چوار رێکارمان خستەروو ، خرابەکاری ،،شەڕی چریکی ،، ترۆریسم و نافەرمانی ئاشکرا . سەرەتا یەکەم هەنگاو ومتمانە لە بەدەست هێنانی ئاکام بە بێ ئەوەی روو لە رێکارێکی دیکە بکەین . بە هۆی هەبونی روونی رابوردووی سیاسەتی ئێمە ئەوە رێکارێکی ئاقڵانە نەبوو . خرابەکاری جودایە لە لەناو بردنی مرۆوەکان وپێش لەوە دەگرێ لە داهاتودا پەیوەندی هیوا بەخشی نیژادی لە ناو بچێ . لە حاڵێکدا زۆر کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کە لەوانە یە ماندێلا بۆ مێژووی خەباتی مەدەنی وتێگەشتن وفکرەکانی دژ بە ئاپاڕتایدی نیژادی بون بۆ ماوەی ٢٧ساڵ لە زیندان راگیران . بەڵام لە زیندانیشدا دەستیان لە تێکۆشان هەڵنەگرت وبەرخۆدانێکی بوێرانەیان درێژە پێدا .لە ئاکامدا بەرخۆدان وزەختی زێدە لە ناو خۆو دەرەوە ی و ڵات لەساڵی ١٩٩٠ ز ئازاد دەبن قۆناخێکی نوێ لە / ڕێگای دژواری ئازادی / دەست پێ دەکرێ .
بەڵام ئەوەی کە ماندێڵا لەگەڵ زۆرینەی رێبەر ە شٶڕشگێڕەکانی دونیا جودا دەکاتەوە دوور کەوتنەوە لە توندوتیژی بووە دوای سەرکەوتن / نمو نەی هەرەبەرزی ماندێلا لەو شێوە ئاشتی خوازانەی ئەوەیە ،، ئەگەر چی وەکو دوایین هەڵسوکەوت لەبەر ئاکامی بارودۆخی خەبات / توندوتیژی بەرتەسکو کۆنترۆڵ کراو/ بەکارهێناو بەڵام ،، توندوتیژی دوای سەرکەوتن بە شێوەیەکی جیددی خۆی پاراست دوای بە دەستەوەگرتنی هێز دژبەرانی خۆی لەناو نەبرد . ئەوە باشترین دەرس و میراتی ماندێڵایە بۆ مێژووی خەباتی مەدەنی وتێگەیشتن لە رێڕەوی دووری لە توندوتیژی . ئەوەی کە دەبێ لە ماندێلای فێر بین ئەوەیە ،، پەیوەندی دوور لە توندووتیژی خەباتی مەدەنی پێش لەوەی دوور بێ لە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی / پێش سەرکەوتن / پەیوەستە بە لابردنی توندوتیژی / دوای سەرکەوتن / .
لە تێکۆشانی رزگاریخوازی لە جیهاندا دەتوانین رێبەرانی ئەو حەڕەکەتانە بناسین کە هەر چەند سەردەمی پێش لە سەرکەوتن رێکاری / دوور لە توندوتیژی / بەکار هێنراوە بەڵام دوای سەرکەوتن وبەدەستەوەگرتنی دەسەڵات زۆرترین رێژەی توندوتیژی وسەرکوت وکوشتار بەڕێوە چووە . شۆڕشی ئێران لەساڵی ١٩٧٨ز نمونەیەکی بەرچاوە لەو شۆڕشەدا هەر چەند لە ساڵەکانی مانگەکانی کۆتاییدا رێبەری شۆڕش رێگای مەدەنی ودوور لە توندوتیژی بەڕێوەبرد بەڵام / توندوتیژی دوای سەرکەوتن / بە شێوەیەکی ڕەها بۆ لە ناو بردنی رەقیبەکان بەکار هێنرا .
هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی ماندێلا توانی پاپۆڕی تۆفان لێدراوی باشوری ئافریقا بە بێ ئەوەی دوچاری توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە ببێ گەیشتە کەنارەکانی دێمۆکڕاسی و بەرابەری وئازادی . ماندێلا لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی ئاوای گوت : ئێمە ئاوا خۆشبەخت دەژین ، چون کۆمەڵگایەکمان خوڵقاند کە مرۆوەکان تێیدا یەکسان لە دایک دەبن .ولەئازاردی و مافی مرۆو ودەسەڵاتێکی باش کەڵک وەردەگرن . وەها کۆمەڵگایەک قەت ئیزن نادا کە کەسێک بۆ هاواری ویژدانی خۆی بچێتە زیندان یا مافی کەس لە بەر چاو نەگیرێ . لەو کۆمەڵگایەدا نابێ رێگای ئاشتی بۆ ئاڵوگۆڕ بدرێ بەدەست کەسانی داگیرکار کە تەنیا مەبەستیان رفاندنی دەسەڵاتەی گەلە.
باشوری ئافریقا بە مەرگی ماندێلا باوکێکی لەدەست دا کەساڵەها رەنجی کێشا تا منداڵەکانی ئازادی ویەکسانی لە باوەش گرن . دونیا بە مەرگی مەندێلا ،، مامۆستایەکی شارەزای لەدەست دا کە دەرسی خۆ راگری و ئازاد بونی فێری مرۆوەکان کرد وبە رێبەرانی سیاسی گوت : گەورەیی و نەمری یەک رێبەر لە بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات نییە بۆ هەتا هەتا . ماندێلا کاتێک بە ئارامی لە پلەی دەسەڵات هاتە خوارێ چوو ناو دڵە نەرمەکانی هەمووکەس وتا ئەبەد جێگای خۆی کردووە .
لە نوسینی : عیماد مالیکی ،، لێکۆلێرەری زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی / تیلبرگ / لە وڵاتی هۆلەند .
وەڕگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەر کەریمی .
لەسەر رووپەڕی ، بی، بی، سی ،، بۆ رووپەڕی کوردستان پۆست ،
٦/ ١٢/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە