سامان گەرمیانی بە چاكسازیەوە هاتەوە گەرمیان

Friday, 18/09/2009, 12:00

1782 بینراوە


هەر لە گەڵ هاتنەوەی بۆ گەرمیان گۆڕانكاریەكان دەستی پێ كرد, مەڵبەندی كەلار ئەو مەڵبەندەی كە یەكەم گروپی گەندەڵی لەوێوە درووست بوو, تیرەگەریەتی و خێڵبازی لەو مەڵبەندە گرای خۆی دانا, جاف و زەنگەنەچیەتی هەر لەو مەڵبەندە وە ئاوی خۆی ڕشت, شەرقی وغەربی لەوێوە هەنگاوی یەكەمی هاویشت. ئیستاش گۆڕانكاریەكان لەو مەڵبەندە دەستی پێ كرد , بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ناوی مەڵبەندەوە دەست دەكەوێت وا باسە جەلال عبداللە بە تۆمەتی گەندەلێ ترَۆ كراوە وە مامۆستا هێرش فیزولا ,ماموستا ابراهیم,ماموستا شیرزاد كارگیڕانی مەلبەند بە تومەتی ئەوەی كەمتەرخەمیان نواندووە لە ئاست ئەركەكانیاندا ئیجازەی ماڵەوە دراون, لیلى رەشپۆش لەبەر ئەوەی ئیشی ڕەشی ئەنجام داوە بۆیە ئەویش لە لایەن سامان گەرمیانیەوە شەقَێكی تێهەڵدرا, سحر یاوەر لە بەشی ژمێریاری بە هۆی چاوپۆشی لە گەندەڵیەكانی حەمەچاوجوان وهاوكاری یەكتری لە دزینی نەسریەی مەلبەند ترَۆكراوە.

بەلام ئەبوایە سامان گەرمیانی لە مەسول مەڵبەندەوە دەستی پێبكردایە چونكە هوكاری شكستی یەكیتی لە كەلار ئەو بووە

ئەم كابرایە وەعدی دا بە جەلال تالەبانی كە كەلار قەلای سەوزی یەكێتیە كەس ناتوانێ دەرگای ئەو قەلایە بشكێنێت بەلام وادەرنەچوو هەر لە یەكەم لیزمەی بارانی گۆڕان قەلاكە ڕوخاو حەمەچاوجوانیش وەك بەرزی باران بۆ دەرچوو وەك ئەوەی نەبای دیبێو نە بۆران. لە لایەكی ترەوە كاك سامان بێ ئەوەی رابردویی رزگار حاجی حمید بزانێ كردویە بە جیگری مەڵبەندی كەلار و پاشان وایداناوە بیكاتە مەسولی مەلبەند بەلام با سامان گرمیانی بزانێ رزگار حمید قەڵەم فەوجی گەورەجاش فەتاحی كەریم بەگ بووەو ناوبراو لە هەركوێ باهەڵكا ئەو شەنی خۆی دەكا. لە كوتایدا ئەوە ماوە بێژم كاك سامان رابدوویەكی پاكی هەیە نە لە شەری ناوخۆی هەردووبنەماڵە دەستی هەبووەو نە لە گەندەڵیەكانی یەكێتی بۆیە دڵنایین لە سەركەوتنی لەم چاكسازی و پاكسازیە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە