کایه کانی توركچێتی ، تورك له ئیسلامگه رای و سکۆلاریزم! و دیموکراسیه تدا! به رده وامه !!! .

Thursday, 15/07/2010, 12:00

2354 بینراوە


هیچ نه ته وه یه ك به قه ده ر تورك زیره کانه مه فای له ئیسلام و دیموکراسیه ت و سیستمی سکۆلاریزم وه ر نه گرتوه . تورك له دوو قۆناغی جیاوازو له دوو تێفکرین و ئایده ی جیاوازدا بۆ ده سه ڵاتی تورکچیتیان ، توانویانه ئه و باڵانسی رووحی تورکچێتی ڕاگرن و برژه وه ندی باڵاکانی ده سه ڵاتی توركبوونیان بپارێزن . له هه مان کاتدا، هێڵێکی سوریاشیان ڕاکێشاوه به ده وری ئه و تورکچێتیه دا ، که که س نه وێرێ له هیچ کات و وه ختێکدا ئه و ‌هێڵه سوره نه به زێنێ تورکبوونی فه رامۆش بکات . له مێژووی عه قڵێتی ده سه ڵاتی سیاسی تورکدا، هه میشه تورکبوون ئه و معیاره بووه ، که هه موو تاکێکی کۆمه ڵگای تورکیایان پێی کێشاوه و به قه ده ر قورسایی کێشی تورکبوون مافی مان و ژیانیان داوه به ئه و مرۆڤانه ی له و سنوردا ده ژین ، که پێ ده گوترێت تورکیا . (نه مووتڵوم تورکم دیه م) واتا چه نده شانازی ده که م ده ڵێم تورکم . توركه کان ئه م وته یه یان کردوه به فه لسه فه یه ك بۆ به ناسیۆنالیست کردنی سه ر جه م ئه و مرۆڤانه ی که له تورکیا له دایک ده بن و ده ژین . ئه نکار کردنی بوونی نه ته وه کانی تر له تورکیادا ئیستراتیجیه کی نه گۆڕی هه موو ڕژێمه یه ك له دوای یه که کانی تورک بووه ، جگه له تورك نه بێت له تورکیا دا ، هیچ بوونه وه رێکی تریان نه بینیوه و نه ناسیوه . له ژێر کاریگه ری ئه و سلۆگانی (نه مووتڵوم تورکم دیه م) دا ، تاکه کانی کۆمه ڵگای تورکیایان له ئاوی ئه م وته یه دا، کوڵاندوه . هه ر تورکێکی نه کوڵیوو له ئه و ئاوی فه لسه فیه دا ، به تورك ئه ژمار ناکرێت ،بۆیه ئه بێت گشت تورکێ سه ر تا پێی هه ڵنه ژه نرا بێت له بیری ڕه گه زپه ره ستانه ی تورکچێتی ئه گینا ، ئه و ه به تورکی نازانن و خاکو ئاوو ئاسمانی تورکیای لێ هه رام ده که ن و مافی ژیان بوونی له تورکیادا ئه سڕنه وه . ئه م فه لسه فه به تورککردنه ، به ته نها، ئه فراندنی به رهه می عه قڵی ئه تا تورك نه بووه . ئه مه که ڵتور ی تورك بوو ه له ئه وه ته ی تورك هه یه ، هیچ کات و زه مانێ له ژێر هیج فیشارو هه ڕه شیکیشدا ده ست به رداری ئه و که ڵتووره ڕه گه ز په رستیه یان، نه بوونه و ناشبن . تورک له سه ره تای هاتنیان له ئاسیای ناوه ڕاسته وه ، وه کو چه ند هۆزیکی قه ره ج ڕوویان کردۆته ئه و ناوچه یه و به زیره کانه ش توانویانه بۆ برژه وه ندی خاکه داگیرکردن و نیشتمان دروستکردن ، خۆیان به هاوێژنه ناو ئیسلامه وه به ڵام زۆر زیره کان ئیسلام و هێزی ئیسلامیان خسته خزمه تی برژه وه ندی ده سه ڵاتی تورکچیتیانه وه . تورك له سه ده ی 16-17 ده سه ڵاتی خه لیفه گه ر ی عوسمانی له سێی قاره دا ده سه ڵاتی ئیمبراتۆریه که یانیان بڵاو پێی کرد بوه وه ، له ئه ورپا و ئاسیاو ئه فریقادا هه ر چه نده به ناوی ده سه ڵات و حوکمی ئیسلامه وه بوو ، به ڵام له ژێر کاریگه رێتی برژه وه ندیه کانی تۆکمه کردنی ده سه ڵاتی تورکچێتدا پرۆژه و پیلانه یان داده ڕێژا و ڕۆژ به ڕۆژ له په ل و باڵ هاوێژتندا بوونه بۆ به توركکردنی نه ته وه کانی ژێر ده سه ڵاتی ئیمپراتۆریه که یان . ئه گه ر چی ئاینی ئیسلام به رهه می عه قڵ و زمان و که ڵتوری عه ره بیه ، هه ر نه ته وه یه ك ئینتمای به ئیسلامه وه کردبێی و باوه ڕی به ئاین و کتابه که ی هێنابێت ، ئه وه بێی چه نده و چۆن کاریگه ری له سه ر که ڵتوورو زمانو ئاستی بیرکردنه وه و ڕۆشنبیر و هه ڵسو که وتی ئه و نه ته وه یه کردوه . ئه و نه ته وه یه ی که توانیبێتی خۆی له و کاریگه رێتی که ڵتووره ئاره بیه ئیسلامیه قورتار کرد بێت ، تورکه . تورك نه ك هه ر له و که ڵتووره خۆیی پاراستووه به ڵکوو کاریگه ری که ڵتووری تورکی له سه ر ئیسلام دا ناوه ئیسلامی تورکی دروستکردوه نه ك تورکی ئیسلامی . تورك ده توانێت ئیسلام بێت ، تورك ده توانێت کۆمۆنیست بێت ،تورك ده توانێت دیموکراتخوا بێت ، تورك ده توانێت سۆکۆلار بێت .......هتد، تورك ده توانێت خاوه نی هه موو بیرو باوه ڕو عه قیده یه که بێت به مه رجێك ئه و بیرو باوه ڕ عه قیده یه نه بێته هۆکارێك بۆ کاڵ و کرچ بوونی بیری تورکچێتی . له ئه مڕۆدا ئه که په له م بواره دا ئه سپی خۆی تاوداوه و ئه وه تا له هه موو میدانه کاندا به گێوره ی به رژه وه ندی تورکچێتی یرغه و باز بازێنیتی .

ئه گه ر ئه حمه د تورك به ڕازو نیازی برایه تی و ئاشتی و دیموکراتی و دیاڵۆگ و له یكدی گه یه شتن و دروستکردنی گیانی له یکبوردن سه ردانی سامسۆنی کردبێت ، ئه وه بێ شك . ئه حمه د تورك نه ك هه ر ناوی خۆی له بیر کردوه و هێڵه سوره که ی به زاندوه و به ناوی ئه حمه د تورکه وه داکۆکی له مافی میلله تێکی غه یره تورك ده کات که پتر له 80 ساڵه دوڵه تی تورك نکوڵی له بوونی ده کات و ده یویست به ناوی تورکی شاخی بوونی میلله تی کورد له سه ر زێدی باو باپیرانیان به سڕێته وه. ده بوایه ئه حمه د تورك ئه و مێژوو که ڵتووره به ربه ریه تیه ی تورکی له بیر نه کردبایه و به چاوی گومانه وه به نواڕیه له ئه و ده عوه تکردنه ی بۆ سه مسۆن و خۆی نه کردبا به نێچیری ئه و ته پکه یه ی توركه ڕه گه زپه رستاکان که چاندبیان بۆ تێکه وتنی ئه حمه د تورك.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە