پیرباڵ و مۆم و بارزانی

Wednesday, 23/03/2011, 12:00

3194 بینراوە



[email protected]

ئەمەی سەرەوە شعرۆكەیەكی فەرھاد پیرباڵە كە لە كتێبی (بۆ ڕۆدانی كوڕم، مایسی 2005)دا كە لە ئەلبومی وێنە دەچێت بڵاوی كردۆتەوە، لە بەرگی یەكەم ، بەرگی ئەخیرو لاپەڕەی یەكەمی كتێبەكە، فەرھاد سێ وێنەی گەورەی خۆی داناوە.
ئێستا لە كاك فەرھاد دەپرسم : ئەم شیعرە عاشقانەیەت بۆ رەئیس بارزانی لە كوێوە سەرچاوەی گرتوە؟ چۆن ھەردوكتان لەگەڵ مۆما وا ئاوێتە بوون؟ چونكە لە شیعرەكەدا وا دەردەكەوێت كە خۆت و سەرۆك یەك گەبیعەتان ھەیە، گەبعەن بە مۆمیشەوە، كەواتە ئەگەر جەنابت رەئیس بوویتایە لە جێگای ئەو، ئەوە بەھەمان ڕێباز، بەبێ دوودڵی ھەموو ئەو تاوانانەی ئەوت ئەنجام دەدا، ھەر لە كارەساتی 31ی ئاب وە تا تیرۆری سەردەشت و 17ی شوبات. كەسێك كە ئەم حووبەی تۆ بۆ سەرۆك دەخوێنێتەوە ھەر ئەوەندە دەتوانێ بڵێ: دەی ئینشائەڵە ھەر بۆ یەك دەبن!
كاك فەرھاد، ئەوە سەرۆكەكەت خەریكە دەستی لەو كورسیەی كە كەڕووی لەسەر ھەڵھێناوە دەبێتەوە ، تۆش بۆ خۆت ھەتا زووە بۆ ناچی دەست لە كاری نووسینچێتی ھەڵگری و خەرێكی شتێكی تر بیت؟ تازە بڕوامەكە ئیتر خەڵكی كوردستان بتوانن بە چاووی رێزەوە لە تۆو سەرۆكەكەت بڕوانن. ئەھا بینیت چۆن جەماوەر بە پێڵاوبارانكردنی تۆ پەیامی خۆیان ئاراستەی سەرۆكە لەدڵا شیرینەكەت كردەوە؟ ھەرچەن بەداخەوە دەڵێن ھەندێ لەوانەی كە پێڵاویان لە تۆ گرتووە، پێڵاوەكانیان لە ناو ئاپۆرەی ئەو عاشاماتە نارازیەدا تیاچووە و بۆیان نەدۆزراوەتەوە. دیارە من بۆخۆم لەگەڵ ئەوەدا نیم كە جەماوەر لە شاری سلێمانی بەتۆیان كرد، بەڵام تۆش كەم خۆت سوك نەكردوە كە مەجالی ڕێزی تیا بێلیتەوە. ئەزانی ئەمڕۆ تاوانەكانی پارتی و یەكێتی بەرامبەر بە خەڵك گەیشتۆتە ئاستێك، كە تێوەگلانی نوسەرێك لەگەڵ ئەو حیزبانە وەك تاوان تەماشا دەكرێت؟ جیاوازی تۆش لەگەڵ نووسینچیە دەربارەكانی تر ئەوەیە كە تۆ كەمێ بێ چاوو ڕووی، ئەوان لەژێر چەتری دەسەڵاتدا ملكەچ و شوكرانە بژێرن، بەڵام تۆ دەتەوێ لە ھەردوولا بخۆی، ھەم مەعیشەتت لای رەئیس مسۆگەر بێت و ھەم وەك نوسەرێكی خەمخۆرو بەھەڵوسێت تەماشا بكرێی. من زوو لە نوسینێكدا لە كوردستانپۆست بە بەڕێزتانم ووت: ئەو گەنجانەی كە كتێبەكانی تۆیان سووتان زیاتر پەیامێكیان بۆ مەسعوود بارزانی نارد لەوەی كە ھەڵوێستێك بێت بەرامبەر بە تۆ . گەنجان بەم كارەیان بە رەئیس بارزانیان گووت: ئێمە ھیچ ڕێزێكمان بۆ نووسەرێك نییە كە لە باوەشی دەسەڵاتەكەی تۆوە باسی دنیای مۆدێرنو پێشكەوتنمان بۆ بكات.
فەرھاد دوای ئەوەی پارتی دەستەكەی پێ كەشف كرد و كردی بە ڕكلامی ھەڵبژاردنی حیزبەكەی، لە لای خەڵك ئوعتوباری لەدەست دا. ھەوڵی دا بە بەزمی ھەڕەشەی ئیسلامیەكان دیسان سەرنجی خەڵك بۆ لای خۆی ڕابكێشێتەوە. دوای ئەوە گوایە حاكمێك لە ھەولێر بۆ ماوەی یەك ساڵ چاڵاكی لێ مەنع كردوە، كە ئەمەش ھەر لە بەزمی خۆی دەچوو ، چوونكە ئەو كاربەدەستانەی بۆ بنەماڵەی بارزانی ئیش دەكەن، ھەر لە حاكم و مولاكمو نوسەرو پۆستەر، ھونەرپیشە و ڕەگوڕیشەی ناو پارتی ھەموویان تاڕادەیەك یەكتری دەناسن، زۆربەیان شەوانە لە باڕو ماڕەكاندا بەدەوری یەكدا كۆ دەبنەوە. لەوانەیە فەرھاد خۆی سینارۆكەی بۆ جەنابی حاكم داڕێشتبێ، بۆ ئەوەی دیسان خۆیمان وەك نوسەرێكی ئازادیخۆاز پێ بناسێنێ. ئێستاش لە ھەموو شوێنێك خەریكی پاساو ھێنانەوەیە بۆ خۆی كە تاكە شتێك بۆتە ھۆی ناشیرین بوونی ئەو لای خەڵكی، ئەوەیە كە دەنگی بە مەسعوود بارزانی داوە.
فەرھاد ئەزانی تۆو ھاوشێوەكانت بەم ھەموو درۆیەی كە بۆ جەنابیانی دەكەن ماڵی رەئیستان وێران كردوە، ئەگەر نا ئەبێ مەسعوود بارزانیەك چیی بێت، بۆچی بەدیلی نەبێت؟ دوای بەرھەم ساڵحی داماو لە ھەولێر بەقەد موختاری گەڕەكێك دەستی ناڕوات، بۆ بە زۆر ناوی دەخەیتە ریزی سەرۆك و توشی موشكیلەی دەكەی؟ ئەنجا "من و سەرۆك و تەبیعەتی مۆم و..." ئەزانی بەم نووسینانە ئەوەندەی تر رەئیس بارزانیتان لە خۆبای كردوە، بە قەد ئەوەش خۆتان لای خەڵكی ناشیرین كردوە. ئەوەش پێشوازی جەماوەرە لە ئێوە (بڕواننە ڤیدیۆكەی لای خوارەوە). دەسەڵاتیش بەئاشكرا پێتان دەڵێ: پارەی ئەو نوسینو شیعرو میعرانەی لە بابەتی سەرەوە ھەر زوو لە لایەن حیزبەوە سەرف كراوە، بۆیە حیزبمان خۆی بە قەرزاری ئەو نوسەرانە نازانێت، ھیچ منەتی تیا نییە ئەگەر لە سەر سەرۆك ئیھانە بكرێن لەلایەن جەماوەرەوە.
بەڵام ھەر ئەو جەماوەرەی كە فەرھادیان ڕاونا، پێشوازیەكی گەرمیان لە شێركو بێكەس كرد و بواریان پێ دا لەھەردوولا بخوات و قسەیان بۆ بكات! ئەبێ لەبەر چی بێت ؟ تۆ بڵێی شێركۆ بەدزی یەكێتیەوە، پشتگیری لە خەڵكی ڕەش وڕووت كردبێ و ئێمە ئاگامان لێ نییە! یان دیارە لە لای جەماوەر لە ھەڵوێست وەرگرتن دا خاترگرتن ھەیە؟ باش بوو، بۆمان دەركەوت لە مەوقیف وەگرتنیشدا تەنزیلات ھەیە ..
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە