دادوەرەكانى مەسیف سەڵاحەدین لە بنەماڵەی بارزانی بێتاقەت بوون

Thursday, 15/03/2012, 12:00

1324 بینراوە


كوردستانپۆست_ پەیامنێری (4) هەولێر
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە یەكێك لە دادوەرەكانى دادگاى شارۆچكەى مەسیف سەڵاحەدین، وتى لە ئاست پاراستن و فەرمانی بنەماڵەی بارزانی هەست بە لاوازى و بەجێهێنانی كارەكەیان دەکەن، هەرچ بڕیارێک دەری دەکەن، دەبێت ئەوان لێی بەئاگابن و نەبێت بەهیچ شیوەیەک کەسێکی بنەماڵە بەرەو رووی دادگا بکرێتەوە، تەنانەت هاوڵاتیانیش نە دەتوانن سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن، نە پۆلیسیش لە ترساندا داوایان وەردەگرێت
هەمان سەرچاوە هۆكاری ناڕەزایی و بێتاقەتیی دادوەرەكان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، یەكێ لە دادوەرەكان لەبەر بارى ئەمنى خۆى نەیویست ناوى بنوسین وتویەتى بنەماڵەى بارزانى بە چاوی سووک سەیری ئێمە دەکەن، تەنانەت هەر كچێكیان مێرد دەكات، لە برى ئەوەى بێنە ناو دادگا دەبێت ئێمە مۆر و جانتامان ببەینە سەری رەش، یان گەر ماڵیان لە مەسیف بێت بچینە ماڵیان عەلامیان بۆ پڕ بكەینەوە، هەندێک جاریش رۆڵی مامان دەبینین، کە چۆن مامان لە کاتی منداڵبووندا دەچیتە لای ژنە ژانگرتووەکە، ئاوا ئێمەش کە منداڵیکیان دەبێت هەر دەبێت ئێمە بچین بۆ ماڵی هەر جامانە سوور و بارزانییەک.
سەرچاوەكە ئەوەى دركاند كە دادوەرەكان لە ترسدا ناوێرن هیچ بڵێن و ناچارن ئەو كارە بكەن، هەرچەندە نایاساییشە، بەڵام دەزانن گەر نەڕۆنە ماڵە بارزانیەكان بۆ بەشودان و ژنهێنان و منداڵبوونی بارزانیەكان ئەوا راپێچی پاراستن دەکرێن و دەیان سوكایەتیان پێ دەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە