دیدار به‌هرام (یه‌کگرتووی ئیسلامی غه‌ززه) نیه
Monday, 30/08/2010, 12:00
1403 بینراوە
به‌داخه‌وه زۆرێک هه‌ن به ده‌م ڕه‌شه‌باکانه‌وه هه‌ڵئه‌که‌ن و خۆشیان نازانن له کوێ ده‌گیرسێنه‌وه و به چ ئاقاریکدا ده‌ڕۆن، ئه‌مانه ئه‌و که‌سه سادانه‌ن که خاوه‌نی دید و تێڕوانین و جیهانبینی خۆیان نین و له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تا ئه‌ڵێن ئه‌شهه‌د و وایه
وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و بابه‌ته‌ی دیدار به‌هرام ئه‌بێته ئه‌و چه‌کوشه‌ی که به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه و هه‌میشه سه‌ری بیروڕا جیاوازه‌کانی خۆی پێ ئه‌کوتێته‌وه. ئیسلامییه‌کان به هه‌موو به‌شه‌کانیانه‌وه مه‌زڵومترین لایه‌نن له‌سه‌ر ململانێ و سیاسه‌تی گۆڕه‌پانی کوردستاندا که گه‌وره‌ترین ناحه‌قییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک ویژدانی هێشتا به زیندوویه‌تی مابێته‌وه به‌و دوعایه‌ی سیاسه‌تی جیهانی و مۆساد نه‌ڵێت ئامین و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی و که‌له‌پوره‌که‌ی خۆی له‌یاد نه‌کردبێت و جوانی و باشی و ئیجابییه‌کانی ئیسلامییه‌کان وه‌ک خۆی ببینێت
من ئه‌و نووسینه‌ی دیدار به‌ڕه‌خنه‌یه‌کی سه‌رپێیی نا مه‌نتیقی لێک ئه‌ده‌مه‌وه ، ئه‌وڕه‌خنه له لایه‌نێکی وه‌ک یه‌کگرتوو ده‌گرێت که هیچ هێز و ئیمکانییه‌تێکی نییه تا یارمه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی په‌که‌که بدات و گه‌مارۆی 2 حیزبه زلهێزه ملهوڕه‌که له سه‌ر قه‌ندیل هه‌ڵبگرێت، هه‌میشه‌ش کوردبوون و موسڵمان بوونی خۆیان به شێوه‌یه‌کی هاوسه‌نگ ده‌ربڕیوه، ئینجا ئه‌مه که‌ی ڕێگره که له‌گه‌ڵ مرۆڤگه‌لێکی سته‌ملێکراوی غه‌ززه‌دا هاوخه‌م بن و هه‌ست به‌و گه‌مارۆ به‌ده بکه‌ن که خراوه‌ته سه‌ر هه‌موو بوارێکی مرۆیانه له‌سه‌ر ئه‌و مناڵ و ئافره‌ت و پیرو په‌ککه‌وتانهی له‌و سنووره ته‌سکه‌ی غه‌ززه‌دا ئه‌ژین و به ده‌نگ دان و هه‌ڵبژاردن حهوکمه‌تی خۆیان هه‌ڵبژارد، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن خودامان الله‌یه و ئاینمان ئیسلامه. و هێزه چڵکاوخۆره نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی عه‌ره‌بی وه‌ک حوسنی موباره‌کیش ده‌ستی خستووه‌ته بینه‌قاقای ئه‌و گه‌له هه‌ژاره‌ی که ڕه‌فزی عه‌ره‌بایه‌تی مه‌حمود عه‌باسی چڵکاوخۆر وهاوشێوه‌کانیان کردووه‌ته‌وه..میلله‌تی کورد زۆر نزیکه له خه‌مه‌کانی غه‌ززه چونکه ئێمه‌ش زۆر به‌و ده‌ردانه‌وه ناڵاندوومانه‌وه‌و هه‌رگیز له بیرمان ناچێته‌وه.
دیدار دۆ و دۆشاوی تێکه‌ڵاو کردووه‌و وا ئه‌زانێ که ئه‌و منداڵه بێ تاوانانه‌ی به فسفۆڕی سپی ده‌سوتێنرن و که‌س هه‌ڵوێستی نه‌بوو مناڵی سه‌دام حسینن یان هی حوسنی موباره‌ک!! به‌داخه‌وه ئه‌وانه مناڵی که‌سانی هه‌ژارو چه‌وساوه‌و بێ پشتن و به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزی شه‌ڕخواز له جیهاندا وه‌ستاونه‌ته‌وه که ئیسرائیله، ئه‌و ئیسرائیله‌ی که هه‌ڤاڵی هێژاو تێکۆشه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا ڕاده‌ستی جه‌نڕاڵه‌کانی ئه‌تاتورک کرا..ئه‌و جه‌نڕاڵانه‌ی که چه‌ند مانگێک له‌مه‌وپێش ویستیان کوده‌تا به‌سه‌ر حوکمه‌تی مه‌ده‌نی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوگاندا بکه‌ن و هیچ دیارده‌یه‌کی دینداریی له‌و وڵاته‌دا نه‌هێڵن..چونکه دینداریی راسته‌قینه و خواناسیی: ویژدان له مرۆڤدا ده‌بوژێنێته‌وه‌و ده‌یکاته که‌سێکی هه‌ق ویست.
یه‌کگرتوو مه‌ده‌نیترین و پێشکه‌وتووترین کۆمه‌ڵن هه‌ستی مرۆڤدۆستانه‌یان تیا زیندووه و وه‌ک چۆن به‌و ئیمکانیه‌ته که‌مایان کۆمه‌کی مناڵه هه‌تیوه بێ نازه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاویی و شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ ده‌که‌ن هه‌ر واش هاوخه‌می خۆیان هه‌یه بۆ برا مرۆڤه‌کانییان که به ناحه‌ق به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ده‌سوتێنرێن. ئه‌ی بۆ نا؟ زۆربه‌ی ڕێکخراوه ئه‌وروپییه مرۆڤدۆسته مه‌ده‌نییه‌کان ڕۆژانه هه‌مان هه‌ڵوێست به کردار ئه‌نوێنن و ئه‌یانه‌وێت ئه‌و گه‌مارۆ ناحه‌قه ببه‌زێنن و خۆیان ده‌که‌نه قه‌ڵغانی مرۆیی به‌رامبه‌ر تۆپ و تانکی داگیرکارانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ش هیچ له هاونیشتمانی خۆیان که‌م ناکاته‌وه
له کۆتاییدا ده‌ڵێـم به‌ڵێ ڕای جیاواز شتێکی جوانه و فه‌رهه‌نگمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات و (کوردستان پۆست)یش به سوپاسه‌وه هه‌میشه بێلایه‌نانه ده‌رگای واڵایه بۆ سه‌رنج و ڕه‌خنه و نووسینه جۆراوجۆره‌کان، به‌ڵام خۆزگه بابه‌تگه‌لێکی لاواز و دووباره‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی کاک دیدار به‌رهه‌متان بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست