بۆ گەنجانى ئازادیخوازى سلێمانى

Tuesday, 22/02/2011, 12:00

1501 بینراوە




ئەمڕۆ بەهەواڵى پێڵاوگرتنە جاشقەڵەم د.فەرهاد پیربال لە مەیدانى ئازادى زۆر خۆشحاڵ بووین، دەستەکانتان خۆش........ئەو دکتۆر فەرهاد پیرباڵە دەمێکە شایستەى ئەوەیە پێلاوى تێ بگیردرێت، ئەوە لە ساڵانى ڕابردوو کە خۆى کردبووە نوێنەرى گەنجە یاخییەکانى کوردستان، ئەوا لەو کاتەى کە گەنجانى هەڵەبجەو چەمچەماڵ لە ساڵى 2005 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و بەدەستهێنانى ئازادییە ڕاستەقینەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ئەوا لەو کاتەى دەسەڵات بەرپەرچى دەدانەوەو ئازار دەدران، لە شەوێک لە شەوەکاندا کە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ حەمید ئەبوبەکرى سەرنوسەرى رۆژنامەى بەدرخان لەیەکێک لە ئوتێلە راقییەکانى سلێمانى میوانى یەکێتى دەبێت، ئەوا کاتێک هەندێ خوێندکارى زانکۆ لەبەر فشارى دەسەڵات تەلەفۆن بۆ دکتۆر فەرهاد دەکەن تا بەهانایانەوە بچێت و پشتیوانیان لێ بکات، بەڵام دکتۆر لەبرى ئەمە پێیان ڕادەبوێرێ و لە وەڵامى تەلەفۆنەکە پێیان دەڵێت "ئازیزانم ئەوەتا بەرپرسێکى گەورەى دەسەڵاتم لایەو با قسەتان لەگەڵ بکات و ئێوەش کێشەو خەمەکانى خۆتانیان پێبڵێن" بەمەش مۆبایلەکەى دەداتە دەست حەمید ئەبوبەکرى دەجال و بازرگانى رۆژنامەوانى، ئەویش تاوێک قسەى فش فشیان بۆ دەکات! بەڵێ گەنجان و خوێندکارە خۆشەویستەکانى وڵاتەکەم ئەوەیە دکتۆرەکەى زانکۆ و رۆشنبیرە یاخییەکەى کورد؟!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە