بۆ/ بەڕیز كاك نەوشیروان مستەفاو بەڕێزانى لیستى گۆڕان

Monday, 15/06/2009, 12:00

2124 بینراوە


سڵاوێكـــــــــــــى گــــــــــــەرم
ئێمە كۆمەڵێك لە ئەندامانى پارتى دیموكراتى كوردستان لە بەربەرژەوەندى گشتى و خواستێكى زۆر لە جەماوەر بۆ گۆڕینى ئەم دۆخە چەف بەستوە كە وڵاتەكەمان تێى كەوتوە هەروەها لادانى پارتى لە ئاراستەى دیموكراتى و سەپاندنى عەقڵى دیكتاتۆریەت و نا عەدالەتى لە نێو ئەداى بەڕێوەبردنى حكومرانى كە تێدا بەرژەوەندى یە گشتییەكانى گەل پشت گوێ خراوە لە بەرخاترى خوێنى شەهیدان و خەباتى چەند ساڵەى هاو سەنگەرانمان ، لە قۆناغى ێستادا زەرورەت وا دەخوازێت هەموولایەك پێكەوە كۆمەڵگە هۆشیار بكەینەوە ئەم بارو دۆخەش بگۆڕین بۆیە ئێمە وێڕاى ئەوەى كە بڕیارمان داوە كار بۆ لیستى گۆڕان بكەین وە چەند داوا كارییەكیشمان بۆ ئەم لیستە هەیە:



1-لە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا هەوڵ بد رێت پارتى جیا بکرێته‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و نەخرێتە جەبهەى دژایەتى بەزەقى،بۆئەوەى ئەو پارتیانەى كە بەنهێنى بڕیار یان داوە دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن پاشگەز نەبنەوە.

2-لە م كاتەدا پێمان باشە كار لەسەر ئەو كەسانە بكرێت كە پارتى بە موڵكى خۆى دەزانێت و زەرەرمەندیشن لە پارتى یا دڵسۆزى پارتین و پارتى مافیانى پێشێل كردوە یان ئەو كەسانەى كێشەى كۆمەڵایەتیان هەیەو لە چوار چێوەى پارتى و كێشەكانیان بە هەڵپەسراوى ماوەتەوەپارتى بە داد پەروەرانە لە گەڵ كێشەكەیان مامەڵە ناكات.

3- بۆجەماوەر ڕون بكەنەوە كە ئێوە واتە لیستى گۆڕان تەنها مەبەستان گۆڕان لەناو یەكێتى دا نەبێت بەڵكو گۆڕان لە سەرجەم دام و دەزگاكانى حوكمى و گشت چینو توێژەكانى كۆمەڵگا بێت.

4- تێبینى ئەوەمان كردوە هەندێك لە ئەندامانى پارتى ئەڵێن حەز دەكەین دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەین بەڵام كاتێك لیستى گۆڕان سەردەكەوتنى بە دەست هێنا ئەوا زەرەر بە بەرژەوەندییەكانمان دەگات چونكە ناومان بە پارتى ڕۆشتوە ،بۆیە ڕەچاوى ئەم خاڵە بكەنو بەجۆرێك لە جۆرەكان ئەم خەڵكانە دڵنیا بكەنەوە كە زەرەر مەند نابن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە