ئافەرین بۆ وەزیری تەندروستی!

Monday, 07/09/2009, 12:00

1818 بینراوە


لە سەرەتای دەستبەكاربوونى وەزیرانی دوایین كابینەى حكومەتی هەرێمی كوردستان. بە تایبەتى پاش دەستنیشان كردنی دكتۆر زریان وەك وەزیری تەندروستى, هاوڵاتیان بە گشتی ودكتۆر وكارمەندانی تەندروستی بە تایبەتی چاوەروانی گۆڕانكاری بنەڕەتیان دەكرد لە بوارى سیستەمی بەڕێوەبردن لە دیوانی وەزارەت وفەرمانگەكانی تەندروستی ونەخۆشخانە ودامەزراوە وبنكە تەندروستیەكان. بە هیواى دەستكەوتنی باشترین خزمەتگوزارى تەندروستى كە پێشكەش بكرێت بە هاوڵاتیان. چونكە دكتۆر زریان كاتی خۆی پێشمەرگە بوو وپاشان لە دەرەوەى وڵات ماوەیەكی زۆر ژیانی پیشەگەرى بردۆتە سەر.
زۆر جار لە كۆبوونەوە وبۆنەكاندا دكتۆر باسی لەوە دەكرد كەوا رۆژێك لە رۆژان وا دەكات ئەركی دابین كردنی دەرمان وپێداویستى پزیشكی بە هیچ شێوەیەك نەدرێت بە كۆمپانیا ناوخۆكان وڕاستەوخۆ بدرێت بە كۆمپانیا بیانیەكان, زۆر جار باسی لەوە دەكرد كە پەیوەندی هەیە لەگەڵ چەندین كۆمپانیای ئەوروپی وهەوڵ دەدات راستەوخۆ دەرمانیان لێ بكرێت وبە فڕۆكە دەرمانەكان بهێنێت بۆ كوردستان. بەڵام پاشان دەری دبڕی كەوا دەستی بەستراوەتەوە وناتوانێت ئەمە بكات چونكە ئەمە كارێكی یاسایی نیە, واتە بە پێی یاسا هەموو گرێبەستێك دەبێت لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆدا ئیمزا بكرێت بەڵام دەكرێت مەرجی ئەوەى لەسەر بسەپێنرێت كەوا بەرهەمەكان لە دەرەوەى وڵات لە بەرهەمهێنەری بەناوبانگ وباش بكردرێت ولە گرێبەستەكان ئاماژەیان بۆ بكرێت.
وا دیارە پاش هەڵبژاردن ونزیكبوونەوەى تەشكیل كردنی كابینەى نوێی حكومەتی هەریمی كوردستان دكتۆر زریان بە فرسەتی زانی وبیری لە دوایین سەفقەى ملیۆنی كردۆتەوە. ئەوەبوو هەستا بە ئیمزا كردنی گرێبەستێكی گەورە لەگەل كۆمپانیاى رۆشی بیانی بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار بۆ دابین كردنی دەرمان لە كۆمپانیاى ناوبراو بۆ كوردستان. بە بێ هیچ مەرجێك تەنها مەرجی تەحویل كردنی 7,5 % واتە لە سەدا حەوت ونیوی مەبلەغی گرێبەستەكە بۆ سەر حیسابی تایبەتی كەسی د.زریان لە دەرەوەى وڵات. من لێرەدا دڵنیاتان دەكەمەوە ئەمە تەنها بوختان كردن نیە بە كەسی وەزیری تەندروستی بەڵكو ڕاستیە وبەڵگەم هەیە بۆ قسەكانم.
بۆ زانیاری زیاتر: لە هەموو وڵاتانی جیهان لە بواری دابین كردنی دەرمان. كۆمپانیا گەورە بەرهەمهینەكانی دەرمان هەڵدەستن بە دەستنیشان كردنی كۆمپانیایەكی ناوخۆ لە چەندین هەرێم وناوچە و وڵاتدا بە وەكیلی خۆیان بۆ تۆمار كردنی كۆمپانیاى بەرهەمهێنەر لە وەزارەتى تەندروستى وتۆمار كردنی بەرهەمەكانی وئیمزا كردنی گرێبەستى دابین كردنی دەرمان لە گەل وەزارەت وهەروەها دابەش كردنی بەرهەمەكانی لە كەرتی تایبەتیدا. ئەمە سیستەمی باوە لە هەموو وڵاتانی جیهان و لە عێراقیشدا لە كاتی ڕژێم وئیستاش بەم سیستەم ویاسایە كار دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە