نه‌قیبێکو رائدێکی پارتی له به‌نسڵاوه کچێك ئیختساب ده‌که‌نوو دوایش ده‌یکوژن.
Friday, 13/11/2009, 12:00
1462 بینراوە
له وڵاتی قه‌زاو قه‌ده‌روو هه‌رکه‌س بۆخۆیدا له وڵاتی بێیاسایوو کوشتارگای ژناندا له وڵاتی تاڵانی بڕۆ‌و نوقوم بووی گه‌نده‌ڵیدا له‌وڵاتی کاره‌ساتوو مه‌رگه‌ساتدا ،تاوان دێتوو تاوان ده‌ڕوا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات داره گه‌نده‌ڵو بێویژدانه‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردوستاندا هه‌موو شتێ ده‌گوزه‌رێ که زۆر نامۆیه به یاسا‌و ڕێسایه‌ك که بچوکترین نزیکایه‌تی هه‌بێت له گه‌ڵ که‌رامه‌تی مرۆڤدا .تۆ بڵێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تا که‌ی بۆی ده‌چێته سه‌ر ،هه‌ر چۆن له یاسای دارستاندا به‌هێز بێهێز له ناو ده‌بات لێره‌ش هه‌مان یاسای دارستان په‌یڕه‌و ده‌کریێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی تا دۆێنێ قوربانی بوون‌و ئه‌مڕۆکه‌ش بونه‌ته جه‌لاد و وه‌جاخی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ به زیاده‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه .ئه‌مه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌م نه خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه‌و نه چیرۆکی به‌ر ئاگردانی پێشینانمانه به‌ڵکوو ڕوداوێکی حه‌قیقه‌تو جه‌رگبڕه که له شارۆچکه‌ی به‌نسڵاوه به‌ده‌ستی دوو کۆنه مه‌فره‌زه خاسه‌ی جارانن و دوو ئه‌فسه‌ری به پله‌ی نه‌قیبوو ڕائدی حزبه‌که‌ی 31 ئابی ئێستا به‌سه‌ری خیزانێکی بێده‌سه‌ڵاتدا هێناویانه .به‌ڵی نزیکه‌ی ساڵوو نیوێك پێش ئیستا کچێکی دانیشتووی به‌نه‌سڵا‌وه به ناوی (نزار محه‌مه‌د شیخ عومه‌ر )که له‌خێزانێکی هه‌ژاروو بێده‌سه‌ڵات بوون وه له ئه‌سڵیشدا خه‌ڵکی سه‌نگاون وه له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د سه‌نگاوی که کۆنه موسته‌شاروو سه‌رۆکی عه‌شیره‌ته‌که شیانه پلانی کوشتنی نزار داده‌ڕێژن، وه له ڕۆژێکدا نزار به مه‌به‌ستی موچه وه‌رگرتن به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ ئه‌ڕوات ئیتر بێسه‌روشوێن ده‌کرێت پاش ماوه‌یه‌ك لاشه که‌ی به مردووی ده‌دۆزرێته‌وه له نزیك مقه‌ڕه‌که‌ی ڕائد (ف.....)که که‌وتۆته خوار هه‌ولیره‌وه وه به تاپڕیش کوشتبویان .وه‌کوو دوایش ده‌رکه‌وت(ڕائد فازڵ ڕه‌ووف و نه‌قیب محه‌مه‌د ئیکرام که ناسراوه به حه‌مه‌ی ئیکرام) ئه‌وکاره‌یان کردووه وه پێش کوشتنه‌که‌شی ئیختسابیان کردبوو چونکه نزیکه‌ی 10 ڕۆژێك له گه‌ڵی ده‌بن ئه‌وجا ده‌یکوژن وه هه‌ر پێش فڕاندنی نزاریش ڕائد فازڵ خێزانه‌که‌ی خۆی ده‌نێرێته‌وه ماڵ باوکی بۆ ئه‌وه‌ی که‌شف نه‌بنو پلانه‌که‌یان سه‌ر بگرێت ،وه شایانی باسکردنیشه که ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی پارتی لوتکه‌ی به‌د ڕه‌وشتیوو شه‌رواڵ پیسیشن و زۆرێك له خه‌ڵکی بنه‌سڵاوه باشیان ده‌ناسن وه کاتی خۆشی نه‌قیب (محه‌مه‌د ئیکرام) له کاتی ڕژێمدا که مه‌فره‌زه خاسه ده‌بێت له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د سه‌نگاویدا پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتی به دیلی ده‌گرن وه ئه‌م نه‌قیب محه‌مه‌د ئیکرامه‌ش نایکاته نامه‌ردی به قۆناخی تفه‌نگه‌که‌ی مێشکی ده‌ته‌قینێت ،به‌ڵام سه‌د ئاخ‌و داخ ئێستاش له سایه‌ی خۆینی ئه‌و پێشمه‌رگه‌دا که محه‌مه‌د بکوژیه‌تی کراوه‌ته نه‌قیب و له‌شکڵوو شێوازێکی دیکه‌دا درێژه به تاوانه‌کانی ده‌داته‌وه.به‌کورتی تاوانه‌کانیان له‌نوسین نایه‌ت .
وه‌هه‌ر دوای ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌و تاپڕه‌ی که نزاری پێ کوژراوه له‌ماڵ ڕائد فازڵدا ده‌دۆزنه‌وه‌و ئیتر هه‌ردوو بکوژ ده‌گیرێن هه‌تا چه‌ند مانگێك وه چونکه ئه‌مان ده‌سه‌لات دار ده‌بنوو ئه‌وانیش بێده‌سه‌ڵات،چ ده‌سه‌ڵاتوو چ عه‌شیره‌ت هه‌وڵێکی زۆر ده‌خه‌نه کار به مه‌به‌ستی ئازادبونیان و ده‌رکردنیان له به‌ندیخانه ئیتر ئه‌وه‌بوو له ڕێگه‌ی دادگای سته‌مکارانه‌وه به‌رائه‌تیان بۆ ده‌رچوو که گوایه ئه‌مان نه‌یان کوشتووه که به‌مه‌رجێ تاپڕه‌که فه‌حس کرابوو که هه‌مان ئه‌و تاپڕه بوو که تاوانه‌که‌ی پێ ئه‌نجام درابوو .سه‌ره‌ڕای هه‌موو شته‌کانیش شێخ محه‌مه‌د سه‌نگاوی چه‌ندین جار له ناو‌و خه‌لکدا باسی له‌وه کردبوو که( نزار)ده‌بێت بکوژرێت وه‌هه‌ر ئه‌م شێخ محه‌مه‌ده یه‌ك دوو ساڵێأك پێش کوشتنی ( نزار) که‌سێکی دیکه‌ی به‌ناوی (باقی) که ئامۆزای خۆیانه ناردی بۆ سلیمانی و خۆشکه‌که‌ی خۆی پێکوشت وه دوای ئه‌وه‌ش (باقی) له‌ماڵ خۆی دانا‌و هیچ که‌سوو دادگایه‌ك نه‌یتوانی به باقی بڵێت پشتی چاوت دوو برۆیه وه هه‌تا ئێستاش به‌ئازادی ده‌سوڕیته‌وه .
وه ئێستا کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه که خانه‌واده‌که‌ی (نزار) وا ترسێنراوه که به‌هیچ شیوه‌یه‌ك بکوژه‌کان به‌تاوانبار نه‌زاننو وه هه‌ر له‌وکاته‌شدا که بکوژه‌کان گیرابوون ئه‌و خانه‌واده هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان ڕوبه‌ڕوکرابووه که ئه‌گه‌ر بێتوو( فازڵ و محه‌مه‌د)له سجندا بمێنه‌وه ئه‌وا ته‌فروتونایان ده‌که‌ن.
جامن ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌موو ڕیکخراوه‌کانی ئافره‌تان هه‌موو خه‌ڵکێکی ئازادی خواز که هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی په‌رده‌له‌سه‌ر هه‌ڵماڵینی ئه‌م تاوانه بێوێنه‌یه و بکوژه‌کانوو شێخ محه‌مه‌د سه‌نگاویوش راپێچی دادگایه‌کی ڕاسته‌قینه بکه‌ن هه‌رچه‌نده شێخ محه‌مه‌د داواکراویشه‌و ناوه‌که‌شی له‌ناو لیستی ئه‌نفالچیه‌کانیشدا هاتووه چونکه وێڕای ئه‌نفالیش ده‌ستی له شه‌هید کردنی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌شدا هه‌یه.
له‌کۆتایدا حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌ش ڕوون بکه‌مه‌وه من دورو نزیک په‌یوه‌ندیم به هیچ یه‌کێك له‌و دوولایه‌نه‌وه نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وه‌ك ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی که ویستم جێده‌ستێکم دیاربێت له سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ڕاستیه‌کانی پشت په‌رده‌ی کوژرانی (نزار)که هیچ ویژدانێکی زیندوو ته‌قه‌بولی ناکات‌و پێی هه‌زم ناکرێت.
تێبینی .هه‌موو ئه‌م زانیاریانه له یه‌کێك له ئه‌فسه‌رانی به‌ندیخانه‌ی محه‌ته‌ی هه‌ولێر وه‌ر م گرتووه .وه هه‌موو ناوه‌کانیش ناوی ڕاستین و موسته‌عار نین .
هه‌ولێر
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست